حیزبی ڕزگاری
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. |
پارتی ڕزگاری کورد یان حیزبی ڕزگاری کورد
لە کۆتایی ساڵی ١٩٤٥ ئەم پارتە دامەزرا ژمارەی ئەندامەکانی ئەم پارتە چوار ھەزار کەس بوو و ئامانجی پارتەکە نەھێشتنی چەوساندنەوەی نەتەوەیی دژی کورد و چارەسەرکردنی گیروگرفتە کۆمەڵایەتییەکان و پەرەپێدانی لایەنی ئابوری و ڕۆشنبیری بوو. ڕۆژنامەی ڕزگاری بە شێوەکی نھێنی وەکو زمانحاڵی پارتەکە بە ھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی دەردەچوو ھەروەھا ڕزگاری ھەوڵیدا دەنگی کورد بگەیەنێتە ئاستی نێودەوڵەتی لە ساڵی ١٩٤٦ دوای بەستنی کۆنگرەیەک بۆ پارتەکە بڕیاردرا کە وەکو ڕێخۆشکردنێک بۆ دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد پارتی ڕزگاری کورد ھەڵبوەشێننەوە.
لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٥٣ کۆنگرەی ئەم پارتە بەرێوەچوو لە کەرکوک بریاراندا ناوی بگۆرن بۆ (پارتی دیموکراتی کوردستان) [١]
درێژە پێدەری پارتی گەلی دیموکراتی کوردستانە، بەڵام حیزبی ڕزگاری کوردستان لە ١٥ی ئابی ١٩٩٣ ڕاگەیەندراوە، ئامانجیشی سەربەخۆیی ھەر چوار پارچەی کوردستانە و دروشمی حیزبی ڕزگاری بریتییە لە نیشتیمانێکی سەربەخۆ، گەلێکی بەختەوەر و ئاییندەیەکی گەش. یەکێکە لەو حیزبە کوردستانیانەی کە لە دەستپێکی خەباتی دا دروشمی ڕێفراندۆمی ھەڵبژاردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کوردستان. ھەروەھا باوەڕی بە دیموکراتی و سەربەخۆیی ھەیە.
حیزبی ڕزگاریی کوردستان، حیزبێکی نیشتمانیی دیموکراتیی پێشکەوتنخوازە، لە پێناو کوردستانێکی سەربەخۆ و گەلێکی بەختیاردا دامەزراوە، خەبات بۆ نیشتیمانێکی سەربەخۆ، کۆمەڵگەیەکی بەختەوەر و جیھانێکی باش دەکات. بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەی کوردستان دروشمی بەڕێوەبردنی ڕێفراندۆمی بەرزکردووەتەوە، پێی وایە کە دەبێ تەواوی کێشەکان لە ڕێگەی دایالۆگ و دانوستاندن چارەسەر بکرێن. باوەڕی بە خەباتی ڕێکخراوەیی و ڕاگەیاندن و دیبلۆماسی و کاری جەماوەری ھەیە و خەباتی چەکداری و میلیشیای حیزبی ڕەت دەکاتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ رزگار عومەر عەزیز (2023-03-29). «گرفتەکانی پڕۆگرامی خوێندنی بابەتی مێژووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەکانی ناوەندی هەولێر». گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی (54): 191–230. doi:10.56422/ka..54.241. ISSN 2520-4106.
{{cite journal}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
- پەرتووکی کۆمەڵایەتی پۆلی ٩
- http://www.rpk93.org/