حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حیزبی دێموکراتی کوردستان

سەرکردەخالید عەزیزی
دامەزران ١کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦
تێکچوون ٢١ی ئابی ٢٠٢٢
لقی لاوان یەکیەتیی لاوانی دێمۆکڕاتی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
لقی ژنان {{{لقی ژنان}}}
ئامانج وەدیھێنانی مافی دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان
ناوچەی چالاکییەکان ' ڕۆژھەڵاتی کوردستان
ئایدۆلۆجیا نەتەوەخوازی کورد
کردەوە سەرەکییەکان لەپێناوی وەدیھێنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دێموکراتیک، پلورالیستو دادپەروەرانەدا تێ دەکۆشێ
بار هەڵوەشاوە
پەیوەندی نێودەوڵەتی ئەندامەتی تەواوی لە ئینتێرناسیۆناڵی سۆسیالیست
دروشم دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە چوارچێوەی ئێرانێکی دێموکراتیکی فیدڕاڵدا
ماڵپەڕ kurdistanukurd.org کوردستان‌و کورد
قازی محەممەد دامەزرێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان

حیزبی دێموکراتی کوردستان، (کورتکراوەی حدک؛ بە فارسی: حزب دموکرات کردستان‎) حیزبێکی سیاسیی کوردی لە ئێران بوو، کە بەهۆی ناکۆکی لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦، بە فەرمی لە کۆنفرانسێکی میدیایی لە شاری ھەولێر جیابوونەوەی خۆیان لەو حیزبە ڕاگەیاند.[١] عەبدوڵڵا حەسەنزادە وەک سکرتێر هەڵبژێردرا . خاوەنی هێزی پێشمەرگەی تایبەتی خۆی بوو لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و ناوچە سنووریەکان جێگیرکرابوون.ساڵی ٢٠١٦ بریکارانی ئێران بۆمبێکیان لە دەرەوەی بارەگای ئەو حیزبە لە ڕۆژی یادکردنەوەی لە دایکبوونی قاسملو تەقاندەوە ئەمەش بووە هۆی کوژران و برینداربوونی چەند ئەندامێکیان.جارێکی دیکە ساڵی ٢٠١٨ کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگای موشەکی بالستیکی دورهاوێژ بنکەی سەرەکی ئەم حیزبەی لە قەزای کۆیە بۆردوومان کرد کە بوو هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس لە سەرکردایەتی و پێشمەرگەکان. ئەم هێرشەی ئێران هاوکاتی لە سێدارەدانی سێ بەندکراوی سیاسی بوو لە ئێران، هێرشەکە کاردانەوەی ناوخۆی و جیهانی لێکەوتەوە و لە کۆبوونەوەی ئینتەرناسیۆنالی سۆشیالیستی باسکرا.حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەمەبەستی یەکگرتنەوە چەندین دانیشتن و دانوستانیان ئەنجامدا بەڵام سەرجەمیان بێ ئەنجام بوو.[٢]

ڕۆژی یەک شەمە ٢١ی ئابی ٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان واژۆیان لەسەر یەکگرتنەوەی هەروو حیزب کرد، لە ژێرناوی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران.[٣]

ڕێبەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان[دەستکاری]

قازی محەممەد لەلایەن ڕژیمی پاشایەتیی محەممەدڕەزا شاوە لە سێدارە درا ئەحمەد تۆفیق لەلایەن ڕژیمی بەعسی عێراق بە شێوەیەکی گوماناوی شەھید کرا عەبدولڕەحمان قاسملوو لەلایەن دیپلۆماتەکانی ڕژیمی ئێران لە ئۆتریش تیرۆر کرا سادق شەرەفکەندی لەلایەن ڕژیمی ئێران لە ئەڵمانیا تیرۆر کرا.

پێرستی سکرتێرەکان[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Olson, Robert (1994-10). "The Kurdish Question Four Years on: The Policies of Turkey, Syria, Iran and Iraq". Middle East Policy. 3 (3): 136–144. doi:10.1111/j.1475-4967.1994.tb00128.x. ISSN 1061-1924. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  2. ^ Nakagawa, Hiroshi; Torisawa, Kentaro; Kitsuregawa, Marasu (2008). "WWW 2008 workshop". Proceeding of the 17th international conference on World Wide Web - WWW '08. New York, New York, USA: ACM Press. doi:10.1145/1367497.1367766.
  3. ^ "هەردوو حیزبی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان یەکیان گرتەوە". www.rudaw.net. Retrieved 2022-08-21.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)