کارڵ پۆپەر
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
کارڵ پۆپەر | |
---|---|
Karl Raimund Popper | |
لەدایکبوون | Karl Raimund Popper ٢٨ی تەممووزی ١٩٠٢ ڤیێنا |
مەرگ | ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٤ (٩٢ ساڵ ژیاوە) Kenley |
گۆڕ | mortuary Lainzer Friedhof |
پەروەردە | دکتۆرا |
زانکۆ |
|
پیشە | فەیلەسووف، philosopher of science، نووسەر، مامۆستای زانکۆ، کۆمەڵناس |
شوێنکار | |
کارەکان | Conjectures and Refutations، Objective Knowledge، The Open Society and Its Enemies، The Poverty of Historicism، The Self and Its Brain، Unended Quest، لۆژیکی دۆزینەوەی زانستی |
ھاوسەر | Josefine Anna Henninger |
باوان | |
خێزان | Anne Day-Helveg، Dora Popper |
خەڵاتەکان |
|
کارل پۆپەر (بە ئینگلیزی: Sir Karl Raimund Popper)[١] (١٩٠٢ - ١٩٩٤) لە ڤیەننا ژیاوە و زانایەکی تایبەت بە بواری فەلسەفەی زانست بووە، لەسەر بیروڕا و ئاینی مەسیحی بووە، هەروەها دژی فەلسەفەی مارکسیزم بووە و کتێبێکی لەو بارەیەوە نووسیوە بە ناوی [کۆمەڵگەی کراوە و دوژمنەکانی]. لە پەیمانگای لەندەن بۆ ئابوری خوێندوویەتی، یەکێک بووە لە بەناوبانگترین زاناکانی سەدەی بیستەم و جگە لەو بوارەی خۆی لە بوارەکانی کۆمەڵگا و ڕامیاری کاری کردووە و شارەزا بووە.
لە ساڵی ١٩٢٨ پلەی پزیشکی وەرگرتوە لە بواری زانستی دەروونیدا، لە ساڵی ١٩٣٠ خێزانی پێکھێناوە و دەستی کرد بە نووسینی یەکەم پەرتووکی و پەرتووکێکی دیکە لە ساڵی ١٩٧٩ بە ناوی «دوو کێشەی سەرەکی سەیرکردنی مەعرفییەت» لە ساڵی ١٩٦٥ نازناوی Sirی وەرگرت.
ژیان
[دەستکاری]پۆپەر لە ٢٨ی تەممووزی ١٩٠٢ لە شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا لەدایکبووە، بە ڕای ھەندێک کەس لەو سەردەمەدا ڤیەننا سەنتەری ڕۆشنبیری بووە لە ئەورووپای ڕۆژاوادا، باوکی پۆپەر بە ڕەگەز جوولەکە بووە و کاری پارێزەری کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا بایەخیکی زۆری بەفەلسەفەی کلاسیکی داوە.
پۆپەر لە تەمەنی لاوێتیدا سودی لەتوانای خویندن و پێشکەوتن وەرگرتووە، دواتر لەتەمەنی لاوی و قۆناغی خوێندندا وازی لە قوتابخانەی ئامادەیی ھێنا و بڕیاریدا بە بێ مامۆستا و بەپشت بەستن بە خۆی زانست بخوێنێت، چونکە خوێندن مایەی بێزاری بووە، ئەو لە ژیانیدا بێزار نەبووە، تەنیا لە قوتابخانەدا ھەستی بە بێزاری کردووە، ئازاربەخش بووە ئەمە تەنھا ھۆکار نەبووە کە واز لە قوتابخانە بھێنێت، بەڵکو ناکۆکی فرە لە نێوان پۆپەر و مامۆستا و قوتابییەکاندا ھەبووە، کە پەیوەندییان بە مەسەلەی ئاشتیخوازییەوە لای ئەو ھەبووە بەتایبەت لە ساڵی ١٩١٨ دا.
بەڵام ئەوەی وای کرد کە پۆپەر ببێتە ھەواداری مەسەلە سیاسییەکان، جەنگی یەکەمی جیھانی بوو. بەھێزیی ئەم بارودۆخە بووەتە ھۆی سەرھەڵدانی نائارامی لە نەمسا، بەڵام پاش جەنگ وەک گەلێک لە خەڵکی نەمسا توشی ھەژاری بووە و لە قۆناغی خوێندکاریدا ڕووی کردە ھزری چەپ و سەردەمێک خۆی بە مارکسی لەقەڵەمداوە و ماوەیەکیش ھاوکاری حیزبی کۆمۆنیستی نەمسای کردووە.
پۆپەر ساڵی (١٩٢٠) لە مارکسیزم ھەڵگەرایەوە و تەنانەت لە یەکەمین نووسینەکانی خۆیدا ڕەخنەشی ئاراستە کردووە و لە تەمەنی لاوێتیدا و لەسالی (١٩١٨) ھاتووەتە زانکۆی ڤییەننا، وەک گوێگر لە گەلێک وانەدا ئامادە بووە، بە شێوەیەکی فەرمی ناوی تۆمار نەکراوە، بەڵام پاش تاقیکردنەوە بۆ ماوەی چوارساڵ وەردەگیرێت، ئەم ماوەیەش گرنگترێن کاتی ژیانی بووە و کەسایەتی پۆپەری دروست کردووە، لەھەندێک بەشی وەک (فیزیک و بیرکاری و دەرونناسی) خەریکی خویندن بووە، تیۆرەکانی شیکاری دەرونی سیگمۆند فرۆید و ئەدلەر، کاریان کردووتە سەر پۆپەر، ئەمەش وای لێکرد ھەستێت بەئەنجامدانی کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ماوەیەکی کەم لەگەل ژمارەیەک منداڵی بێسەرپەرشتدا.
پۆپەر لەو تەمەنەدا گوێی بۆ وانەکانی ئەلبەرت ئاینشتاین، کە لە بارەی تیۆری ڕێژەیی بوون، چونکە ئەو ھەیبەتە ڕۆحییەی لای ئاینشتاین ھەبوو، بە پێچەوانەوە لای ھەریەک لە (کارل مارکس و فرۆید و ئەدلەر) بوونیان نەبوو، ئەمەش وای کرد لە پۆپەر، گرنگییەکی زۆر بە ئاینشتاین بدات.
لە ١٩٢٥، پۆپەر بڕوانامەی دیپلۆمی لە خوێندنگە سەرەتایەکان وەرگرت، دواتر تا ساڵی ١٩٢٨ لە بواری فەلسەفەی گشتیدا بوو بە پرۆفیسۆر و پاشانیش دەستی بەخوێندنی بیرکاری و فیزیا کرد. ساڵی ١٩٢٢ لە (ڤێننا) گرۆپێکی فەلسەفی دروست بوو بەناوی (بازنەی ڤییەننا) کە پۆپەر بانگ نەکرابوو بۆ بە ئەندامبوون لەم گرووپەدا، بۆیە دەستیکرد بە ڕەخنەگرتن لە پۆزیتیڤییزمی مەنتیقی (لەبازنەی ڤییەننا)، بەم ڕەخنانەشی توانی ڕێبازێکی زانستی بھێنێتە ئاراوە و تێڕوانینەکانی خۆی بۆ زانست ڕوون کردەوە، ڕەخنەکانیشی لەژێر ناونیشانی (لۆجیکی لێکۆلینەوەی زانستی)، ساڵی ١٩٣٤ دا و لەکتێبێکدا بڵاوکردەوە و بازنەی ڤێننا بۆیان لە چاپدا.
پۆپەر بەم کتێبەی توانی سەرنجی ھەمووان بە لای خۆیدا ڕابکێشێت، ھەر ئەمەش وای کرد لە ساڵی(١٩٣٥)بانگ بکرێت بۆ گوتنەوەی وانەیەک لەزانکۆی (لەندەن) لەبەریتانیا، دوای ئەمەش ماوەیەکی کەم بەردەوام دەبێت لەسەر کارکردن لەبواری زانست و فەلسەفەدا، بەھۆی ئەو بارودۆخەی کە ئەورووپا پێیدا تێپەر دەبێت و گەشەکردنی نازییەت و زیادبوونی دەسەڵاتیان وا لە پۆپەر دەکات نەمسا جێ بھێلێت و بەرەو (نیوزلەندا) بڕوات.
پۆپەر ساڵی ١٩٣٧ دەستیکرد بە گوتنەوەی وانەی فەلسەفە لە زانکۆی (کانتربری) لە نیوزلەندا، تا کۆتایی جەنگی دووەمی جیھانی تێیدا مایەوە، ئەو ماوەیەی کە لەو زانکۆیە مامۆستا بوو کاتەکەی قۆستوەتەوە و خۆی فێری زمانی گریکی کردووە، خوێندنەوەکانی پۆپەر لە بابەتی فەلسەفەی گریکیدا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بووە و گرنگی زۆری بە فەلسەفەی ئەفلاتون داوە.
نووسینەکانی پۆپەر لە نەمسا لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسیدا کۆکرانەوە و گرنگییان پێدرا، لە ساڵی ١٩٤٦ دا پۆپەر ڕووی کردە بەریتانیا و لەزانکۆی لەندەن لە بواری ئابووریدا دەستیکرد بە وانەگوتنەوە و ھەر لەوێش بوو بە مامۆستای فەلسەفەی زانست و لۆجیکی زانکۆی لەندەن، تا ساڵی ١٩٦٩ لەو زانکۆ مایەوە و ھەر لەوێش لە ھەمان ساڵ خانەنشین کرا. پۆپەر بە جوولەکە لەدایک بووە، بەڵام بە مەسیحی مرد، لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٤دا لە ماڵەکەی خۆی لە باشووری لەندەن کۆچی دوایی کرد.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Miller، David (1997-11-01). «Sir Karl Raimund Popper, C. H. , F. B. A. 28 July 1902–17 September 1994». Biographical Memoirs of Fellows of the Royal Society. 43: 369–409. doi:10.1098/rsbm.1997.0021.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کارڵ پۆپەر تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- شێوەزاری وتارەکانی ویکیپیدیا
- Pages using Lang-xx templates
- کارڵ پۆپەر
- جووە نەمسایییەکان
- فەیلەسووفانی بریتانی
- فەیلەسووفانی زانست
- فەیلەسووفانی سەدەی ٢٠ەم
- فەیلەسووفانی نەمسایی
- لەدایکبووانی ١٩٠٢
- مردووانی ١٩٩٤
- نووسەرانی بریتانیی سەدەی ٢١ەم
- ئابوورزانانی سەدەی ٢٠ەم
- ئابوورزانانی ئینگلیز
- ڕەخنەگرانی ئایینەکان
- بیانییە پەیوەندیدارەکان بە ئەکادیمیایی نەتەوەیی بۆ زانست
- جووە ئەگنۆستیکەکان
- فەیلەسووفانی جوو
- سوارچاکانی شانشینی یەکگرتوو
- فەیلەسووفانی ئەخلاق
- فەیلەسووفانی کلتوور
- فەیلەسووفانی ئابووریزانی
- فەیلەسووفانی پەروەردە
- فەیلەسووفانی بیرکاری
- فەیلەسووفە سیاسەتمەدارەکان
- فەیلەسووفە کۆمەڵایەتییەکان
- بێدینەکان
- وتارنووسەکانی سەدەی ٢٠ەم
- نووسەران دەربارەی ئایین و زانست
- ڕەخنەگرانی مارکسیزم