کارڵ پۆپەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
کارل پۆپەر

کارل پۆپەر (بە ئینگلیزی: Sir Karl Raimund Popper) (١٩٠٢ -١٩٩٤) لە ڤیەننا ژیاوە و زانایەکی تایبەت بە بواری فەلسەفەی زانست بووە، لەسەر بیروڕا و ئاینی مەسیح بووە، لە پەیمانگای لەندەن بۆ ئابوری خوێندوویەتی، یەکێک بوە لە بەناوبانگترین زاناکانی سەدەی بیستەم وە جگە لەو بوارەی خۆی لە بوارەکانی کۆمەڵگا و سیاسەت کاری کردووە و شارەزا بووە.

لە ساڵی ١٩٢٨ پلەی پزیشکی وەرگرتوە لە بواری زانستی دەرونیدا، لەساڵی ١٩٣٠ خێزانی پێکھێناوە و دەستی کرد بە نووسینی یەکەم کتێبی و کتێبێکی تر لە ساڵی ١٩٧٩ بە ناوی «دوو کێشەی سەرەکی سەیرکردنی مەعرفیەت» لە ساڵی ١٩٦٥ نازناوی Sirی وەرگرت.

ژیان و بەسەرھاتی[دەستکاری]

پۆپەر لە (٢٨ تەموزی ساڵی (١٩٠٢) لە شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا لەدایکبووە، بە ڕای ھەندێک کەس لەو سەردەمەدا ڤیەننا سەنتەری رۆشنبیری بووە لە ئەوروپای رۆژئاوادا، باوکی پۆپەر بە ڕەگەز جوولەکە بووە و کاری پارێزەری کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا بایەخیکی زۆری بەفەلسەفەی کلاسیکی داوە.

پۆپەر لە تەمەنی لاوێتیدا سودی لەتوانای خویندن و پێشکەوتن وەرگرتووە، دواتر لەتەمەنی لاوی و قۆناغی خوێندندا وازی لە قوتابخانەی ئامادەیی ھێنا و بڕیاریدا بە بێ مامۆستا و بەپشت بەستن بە خۆی زانست بخوێنێت، چونکە خوێندن مایەی بێزاری بووە، ئەو لە ژیانیدا بێزار نەبووە، تەنیا لە قوتابخانەدا ھەستی بە بێزاری کردووە، ئازاربەخش بووە ئەمە تەنھا ھۆکار نەبووە کە واز لە قوتابخانە بھێنێت، بەڵکو ناکۆکی فرە لە نێوان پۆپەر و مامۆستا و قوتابییەکاندا ھەبووە، کە پەیوەندییان بە مەسەلەی ئاشتیخوازییەوە لای ئەو ھەبووە بەتایبەت لەساڵی (١٩١٨) دا.

بەڵام ئەوەی وای کرد کە پۆپەر ببێتە ھەواداری مەسەلە سیاسیەکان، جەنگی یەکەمی جیھانی بوو. بەھێزیی ئەم بارودۆخە بووەتە ھۆی سەرھەڵدانی نائارامی لە نەمسا، بەڵام پاش جەنگ وەک گەلێک لە خەڵکی نەمسا توشی ھەژاری بووە و لە قۆناغی خوێندکاریدا رووی کردە ھزری چەپ و سەردەمێک خۆی بە مارکسی لەقەڵەمداوە و ماوەیەکیش ھاوکاری حیزبی کۆمۆنیستی نەمسای کردووە.

پۆپەر ساڵی (١٩٢٠) لە مارکسیزم ھەڵگەرایەوە و تەنانەت لە یەکەمین نووسینەکانی خۆیدا رەخنەشی ئاراستە کردووە و لە تەمەنی لاوێتیدا و لەسالی (١٩١٨) ھاتووەتە زانکۆی ڤیەننا، وەک گوێگر لە گەلێک وانەدا ئامادە بووە، بە شێوەیەکی فەرمی ناوی تۆمار نەکراوە، بەڵام پاش تاقیکردنەوە بۆ ماوەی چوارساڵ وەردەگیرێت، ئەم ماوەیەش گرنگترێن کاتی ژیانی بو‌وە و کەسایەتی پۆپەری دروست کردووە، لەھەندێک بەشی وەک (فیزیک و بیرکاری و دەرونناسی) خەریکی خویندن بووە، تیۆرەکانی شیکاری دەرونی سیگمۆند فرۆید و ئەدلەر، کاریان کردووتە سەر پۆپەر، ئەمەش وای لێکرد ھەستێت بەئەنجامدانی کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ماوەیەکی کەم لەگەل ژمارەیەک منداڵی بێسەرپەرشتدا.

پۆپەر لەو تەمەنەدا گوێی بۆ وانەکانی ئەلبەرت ئاینشتاین، کە لە بارەی تیۆری ڕێژەیی بوون، چونکە ئەو ھەیبەتە رۆحیەی لای ئاینشتاین ھەبوو، بە پێچەوانەوە لای ھەریەک لە (کارل مارکس و فرۆید و ئەدلەر) بوونیان نەبوو، ئەمەش وای کرد لە پۆپەر، گرنگیەکی زۆر بە ئاینشتاین بدات.

لە سالی (١٩٢٥) پۆپەر بڕوانامەی دیپلۆمی لە خوێندنگە سەرەتایەکان وەرگرت، دواتر تا ساڵی (١٩٢٨) لە بواری فەلسەفەی گشتیدا بوو بە پرۆفیسۆر و پاشانیش دەستی بەخوێندنی بیرکاری و فیزیا کرد. ساڵی ١٩٢٢ لە (ڤێننا) گرۆپێکی فەلسەفی درووست بوو بەناوی (بازنەی ڤیەننا) کە پۆپەر بانگ نەکرابوو بۆ بە ئەندامبوون لەم گروپەدا، بۆیە دەستیکرد بە ڕەخنەگرتن لە پۆزیتیڤییزمی مەنتیقی (لەبازنەی ڤیەننا)، بەم رەخنانەشی توانی ڕێبازێکی زانستی بھێنێتە ئاراوە و تێڕوانینەکانی خۆی بۆ زانست روون کردەوە، ڕەخنەکانیشی لە ژێر ناونیشانی (لۆجیکی لێکۆلینەوەی زانستی)، ساڵی (١٩٣٤) دا و لەکتێبێکدا بڵاوکردەوە و بازنەی ڤێننا بۆیان لە چاپدا.

پۆپەر بەم کتێبەی توانی سەرنجی ھەمووان بە لای خۆیدا رابکێشێت، ھەر ئەمەش وای کرد لەساڵی(١٩٣٥)بانگ بکرێت بۆ گوتنەوەی وانەیەک لەزانکۆی (لەندەن) لەبەریتانیا، دوای ئەمەش ماوەیەکی کەم بەردەوام دەبێت لە سەر کارکردن لەبواری زانست و فەلسەفەدا، بەھۆی ئەو بارودۆخەی کە ئەورووپا پێیدا تێپەر دەبێت و گەشەکردنی نازیەت و زیادبوونی دەسەڵاتیان وا لە پۆپەر دەکات نەمسا جێ بھێلێت و بەرەو (نیوزلەندا) بڕوات.

پۆپەر ساڵی ١٩٣٧ دەستیکرد بە گوتنەوەی وانەی فەلسەفە لە زانکۆی (کانتربری) لە نیوزلەندا، تا کۆتایی جەنگی دووەمی جیھانی تێیدا مایەوە، ئەو ماوەیەی کە لەو زانکۆیە مامۆستا بوو کاتەکەی قۆستوەتەوە و خۆی فێری زمانی گریکی کردووە، خوێندنەوەکانی پۆپەر لە بابەتی فەلسەفەی گریکیدا بەشێوەیەکی راستەوخۆ بووە و گرنگی زۆری بە فەلسەفەی ئەفلاتون داوە.

نوسینەکانی پۆپەر لە نەمسا لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسیدا کۆکرانەوە و گرنگییان پێدرا، لە ساڵی ١٩٤٦ دا پۆپەر رووی کردە بەریتانیا و لەزانکۆی لەندەن لە بواری ئابووریدا دەستیکرد بە وانەگوتنەوە و ھەر لەوێش بوو بە مامۆستای فەلسەفەی زانست و لۆجیکی زانکۆی لەندەن، تا ساڵی ١٩٦٩ لەو زانکۆ مایەوە و ھەر لەوێش لە ھەمان ساڵ خانەنشین کرا. ماوەتەوە بڵێین پۆپەر بە جولەکە لەدایک بووە، بەڵام بە مەسیحی مرد، لە ڕێکەوتی ١٧-٩-١٩٩٤ لە ماڵەکەی خۆی لە باشووری لەندەن کۆچی دوایی کرد و بوو بە یەکێک لە فەیلەسوفە مەزنەکانی سەدەی بیستەم.

بەرھەمەکان[دەستکاری]