بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێربێیت بۆ دەروازەی

کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە پێکھاتووە لە کۆمەڵگەیەکی فراوان لە کەسانی ھاوڕەگەزخواز (گەی و لێزبیاندووڕەگەزخواز، گشتڕەگەزخواز، ھەمەڕەگەزخواز ، ترانسجێندەر و پشتگیرەکانیان، لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی تر کە ھەمان ئامانجییان ھەیە لە دابینکردنی مافەکانی ھاوڕەگەزخوازان. چالاکوانان و کۆمەڵناسان، دروستبوونی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە بە بزاڤێک دژی ھێترۆسێکسیزم، ھۆمۆفۆبیا، بایفۆبیا، ترانسفۆبیا، سێکشواڵیزم دەزانن، کە لە ھەموو کۆمەڵگەکاندا بەرفراوانە بەھۆی بیر و باوەڕ و پەستانی نەریتگیر و خۆگونجێنەوە. کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە سەربەرزیی خۆیان لەڕێی نمایشی شانازییەوە دەردەبڕن.
خوێندنەوەی زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

ترانسجێندەر یان گوێزانەوەی جێندەر (بە ئینگلیزی: Transgender) ئەو کەسانەی ناسنامە جێندەرییەکەیان یان دەربڕیینە جێندەرییەکەیان جیاواز ترە لەگەل ئەو جێندەرەی لە کاتی لەدایکبوون بۆیان دیاریکراوە.

لە ئێستادا زاراوەی ترانسجێندەر دەگەڕێتەوە بۆ کەسێک کە ناسنامە جێندەرییەکەیان یان شێوازی دەربڕینە جێندەرییەکەیان لەگەڵ ئەو ڕەگەزە یەکناگرێتەوە کە کۆمەڵگا پێشبینی بۆدەکات کە پزیشک بەپێی ئەو سێکسەی لەکاتی لەدایکبوون دەیبینێت ڕەگەزێکی بۆ دەستنیشان دەکات. ھەندێک لە کەسانی ترانسجێندەر حاڵەتی نائارامی جێندەریان دەبێت کە بەمانای نائارامی دێت لەم جێندەرەی بۆیان دیاری کراوە لەگەڵ ناسنامە جێندەرییەکەی یەک ناگرێتەوە، کە نائارامیی جێندەری بە زۆری لە منداڵی ڕوودەدات، بەڵام ھەندێک کەس لەوانەیە تا ھەرزەکاری ھەستی پێنەکەن یان دوای ھەرزەکاری یان زۆر زیاتر. لە کەسێک بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت کەسانی ترانسجێندەر پێویستیان بە کردنی چەن شتێک دەبێت (نموونە: گۆڕینی ناو بە شێوەی یاسایی، گوێزانەوەی جێندەر بە شێوەیی یاسایی) کردارە پزیشکییەکان بۆ ترانسجێندەر (چارەسەری دانانەوەی ھۆرمۆن، یان کۆنتڕۆلی ھۆرمۆنی) و (نەشتەرگەری پزیشکی: وەک چارەسەری دانانەوەی جێندەری بە گشتی) ئەوە گرنگە کە بزانین ناسنامەی جێندەری جیاوازە لە دەربڕینی جێندەری کە ناسنامەی جێندەری بریتییە لە ھەست پێکردنی کەسێک بۆ جێندەرەکەی.
خوێندنەوەی زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

کوڕێک بە سەبەتەیەک میوەوە (١٥٩٣–٩٤) لەلایەن کاراڤادجۆ
کوڕێک بە سەبەتەیەک میوەوە (١٥٩٣–٩٤) لەلایەن کاراڤادجۆ
کوڕێک بە سەبەتەیەک میوەوە (١٥٩٣–٩٤) نیگارێکە لەلایەن کاراڤادجۆوە. مۆدێلەکە ھاوڕێ و خۆشەویستی بوو، ماریۆ مینیتیی نیگارکێشی سیسیلی، نزیکەی ١٦ ساڵان دەبوو لەو کاتەدا. لە پلەیەکدا نیگارەکە وا کێشراوە تا توانای ڕاستی نیشاندانی ھونەرمەندەکە بسەلمێنێت، لە پێستی کوڕەکەوە بۆ چرچییەکانی پۆشاکەکەی بۆ چنینی سەبەتەکە. ھەرچۆنێک بێت تێڕوانینێکی نزیکتر دەریدەخات کە، لە نیگارێکی تری ئەودا لەو کاتەدا (سەبەتەیەک میوە)، خۆخەکان پەڵەیان پێوەیە و گەڵاکان نەخۆشن، پێدەچێت بیروڕای ھونەرمەندەکە بێت لەسەر نزیکایەتیی جوانی و پووکانەوەی ژیان.


وتەی ھەڵبژێردراو


لەم مانگەدا

ویکیپرۆژەکان

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ئالان ماتیسۆن تیوڕینگ (بە ئینگلیزی: Alan Mathison Turing؛ ٢٣ی حوزەیرانی ١٩١٢ – ٧ی حوزەیرانی ١٩٥٤) زانای بیرکاری ئینگلیز و ماتماتیکزان، زانای کۆمپیوتەر، لۆژیکناس، کریپتانالیست، فەیلەسووف و زیندەوەرزانی تیۆری بوو. تورینگ زۆر کاریگەر بوو لە پەرەسەندنی زانستی تیۆری کۆمپیوتەردا، بە فەرمیکردنی چەمکەکانی لۆگاریتم و ژماردنی لەگەڵ ئامێری تورینگدا، کە دەکرێت بە مۆدێلی کۆمپیوتەرێکی مەبەستداری گشتی ھەژمار بکرێت. ئەو کاریگەری یەکجار زۆری ھەبوو لەسەر گەشەکردنی کۆمپیوتەری نووژەن بە دابینکردنی بیرۆکەکانی «ئالگۆریتم» و «ژماردەکردن» (computation) بە بەکارھێنانی «مەکینەی تیوڕینگ». تورینگ بە فراوانی بە باوکی زانستی تیۆری کۆمپیوتەر و زیرەکی دەستکرد دادەنرێت.
خوێندنەوەی زیاتر...

دەنگی ھەڵبژێردراو

لە یەکێک لە ئاخافتنەکانیدا بۆ ڕێکخراوەی HRC، باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پشتگیری خۆی بۆ کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دەردەبرێت.

کورتەزانیاری

  • ھاوڕەگەزخوازی لە سەروو ٥٠٠ جۆر ئاژەڵی نامرۆڤدا تۆمار کراوە
  • پەسەند نەکردنی ئەو کەسانەی کە جیاڕەگەزخواز نین، وەک ھاوڕەگەزخوازان، لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە زیاتر لە وڵاتەکانی ئاسیا و ئەفریقا دەبیندرێت
  • سەرۆک وەزیری کەنەدا، جەستن ترودۆ، چەندین جار بەشداری کردووە لە شانازیی ھاوڕەگەزخوازان و پشتگیری خۆی بۆ کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دەربڕیوە
  • لە یەکێتیی ئەورووپادا، جیاکاری لە ھەر جۆرێک لەسەر بنەمای خواستی ڕەگەزی یان شووناسی جێندەریی نایاساییە
  • ھەتاکوو ئێستا ھیچ لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی زانستی نییە کە ئەوە ڕوونبکاتەوە کە دەکرێت خواستی ڕەگەزی کەسێک بگۆڕدرێت
  • تیم کووک، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەپڵ، ھاوڕەگەزخوازە
  • جێندەر دیسفۆریا، کە یەکنەگرتنەوەی جێندەر و ڕەگەزە، دەبێتە ھۆی بوونی کەسانی کاریگەر بە ترانسجێندەر
  • زاناکان پێیان وایە ھاوڕەگەزخوازی بە تەواوەتی سروشتییە
  • دەروونناسی یەکێک بووە لە یەکەمین ئەو زانستانەی کە بە شێوەیەکی تایبەت و جیا لە ھاوڕەگەزخوازی کۆڵیوەتەوە
  • با ھاوڕەگەزخوازانی مێینە دەوترێت لێزبیەن


وتارە بەسوودەکان


پۆلەکان

ھەنووکە ١١٨ وتار لەم دەروازەیە هەیە. وتارێک بە ھەڵکەوت بخوێنەوە!

کارەکان

چاندی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە

ھێماکان

ئاڵای شانازیی گەی کوردستان
ئاڵای شانازیی گەی کوردستان
ئێڵ جی بی تی
ئێڵ جی بی تی
ئەجێندەر
ئەجێندەر
ڕەگەزنەخوازی
ڕەگەزنەخوازی
دووڕەگەزخواز
دووڕەگەزخواز
ورچ
ورچ
جێندەر فلوید
جێندەر فلوید
جێندەرکویر
جێندەرکویر
ئابرۆجێندەر
ئابرۆجێندەر
دووڕەگەز
دووڕەگەز
لێزبیەن
لێزبیەن
لێزبیەن
لێزبیەن
نەنبایناری
نەنبایناری
گشتڕەگەزخوازی
گشتڕەگەزخوازی
ھەمەڕەگەزخوازی
ھەمەڕەگەزخوازی
ترانسجێندەر
ترانسجێندەر
ئاڵای جێندەرکویر و ترانسجێندەری ئیسرائیلی
ئاڵای جێندەرکویر و ترانسجێندەری ئیسرائیلی
ئاڵای شانازیی گەی باشووری ئەفریقا
ئاڵای شانازیی گەی باشووری ئەفریقا
توینک
توینک
جێندەر نەنکۆنفۆرمینگ
جێندەر نەنکۆنفۆرمینگ
تریجێندەر
تریجێندەر


لە پرۆژەکانی تر

دەروازە پەیوەندیدارەکان