بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دیمیتری ئوتکین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیمیتری ئوتکین
ناوی خۆماڵی
Дмитрий Валерьевич Уткин (ڕووسی)
Дмитро Валерійович Уткін (ئوکراینی)
ناوی لەدایکبووندیمیتری ڤالێریڤیچ ئوتکین
لەدایکبوون١١ی حوزەیرانی ١٩٧٠
ئاسبێست، ڕووسیا، یەکێتی سۆڤیەت
پلەلیوا، عەقید (١٩٩٣ - ٢٠١٣)
پێکدادانەکان/جەنگەکانتێوەگلانی ڕوسیا لە شەڕی ناوخۆی سوریا

لکاندنی کریمیا بە فیدراسیۆنی ڕووسیا

شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا
خەڵاتەکانچوار خەڵاتی ئازایەتی

دیمیتری ئوتکین (بە ڕووسی Дмитрий Валерьевич Уткин) لەدایکبووی ١١ی حوزەیرانی ١٩٧٠- مردووی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣)[١][٢] ئەفسەرێکی سوپای ڕووسیا بوو. وەک ئەفسەری هێزی تایبەت لە «GRU» کاری کردووە، لەوێ پلەی لیوای عەقید بووە.[٣] دەوترێت ئەو گروپی ڤاگنەری دامەزراندووە.[٤][٥][٦][٧][٨]ئوتکین چوار خەڵاتی بوێری وەرگرتووە.

دیمیتری اوتکین

ژیانی سەرەتایی و پەروەردە

[دەستکاری]

دیمیتری ڤالێریڤیچ ئوتکین لە ١١ی حوزەیرانی ١٩٧٠ لە ئاسبێست، گوندێک لە ئۆبلاستی سڤێردلۆڤسکی یەکێتی سۆڤیەت لەدایک بووە.[٩] دایکی ئەندازیاری شارستانییە، لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لە باوکی ئوتکین جیابووەوە.[١٠]

لە سەرەتای منداڵیدا ئوتکین و دایکی گواستراونەتەوە بۆ گوندی سمۆلین لە ئۆکرانیا لە کیرۆڤۆھراد ئۆبلاست و لەوێ گەورە بووە.[١١][١٢], لەلایەن هاوپۆلەکەیەوە بە خوێندکارێکی زیرەک وەسف دەکرا، بەڵام خۆبەزلزانیش بووە.[١٣] لە سمۆلین دوو منداڵی بووە.[١٤]

دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی لە سمۆلین، ئوتکین ڕووی لە لینینگراد (سەنت پیتەرزبورگ) کرد و لەوێ چووە قوتابخانەی فەرماندەیی باڵای چەکی تێکەڵاوی S. M. Kirov و دواتر پەیوەندی بە هێزە تایبەتەکانی GRU کرد.[١٥]

لە ساڵانی نەوەدەکاندا لەگەڵ ئیلێنا شێربینینا هاوسەرگیری کردووە کە سێ منداڵیان بوو و لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ جیابوونەتەوە.[١٦] لە ساڵی ٢٠١٥ شچەربینینا لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا هەواڵی بێسەروشوێنبوونی ئوتکینی راگەیاند.[١٧]

ڕوانگەی سیاسی

[دەستکاری]

بەگوێرەی چەند دەزگایەکی هەواڵ، ئوتکین سەرسامی ئەڵمانیای نازییە و چەندین تاتۆی نازی هەیە، لەنێویاندا نیشانەی (SS).[١٨][١٩][٢٠][٢١] دەوترێت ئوتکین خۆی بە ناوی ئاوازدانەری ئەڵمانی ڕیچارد ڤاگنەر ناو بردووە، چونکە ئەدۆلف هیتلەر و نازییەکان زۆر سەرسامی ئاوازەکانی ڤاگنەر بوون.[٢٢][٢٣][٢٤] ئوتکین لە ساڵی ٢٠١٦ەوە هیچ دەرکەوتنێکی نەبووە.[٢٥]

پیشەی سەربازی

[دەستکاری]

ئوتکین تا ساڵی ٢٠١٣ وەک فەرماندەی مەفرەزە تایبەتە جیاکراوەکانی ٧٠٠ی لیوای تایبەتی دووی جیا لە بەڕێوەبەرایەتی سەرەکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی فیدراسیۆنی ڕووسیا (GRU) کاری کردووە، کە لە شاری پێچۆری ئۆبلاستی پسکۆڤ جێگیر بووە.[٢٦][٢٧]

دوای خانەنشین بوونی پەیوەندی بە فەیلەقی سلاڤۆنیکەوە کرد، لە کاتی شەڕی ناوخۆی سوریا لە ساڵی ٢٠١٣ لە بەرەی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا شەڕی کردوە، و لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ گەڕایەوە مۆسکۆ.[٢٨]

گروپی ڤاگنەر

[دەستکاری]

هەر دوای گەڕانەوەی بۆ ڕووسیا، دەوترێت ئوتکین گروپێکی بەکرێگیراوی بۆ خۆی دروستکردووە. ناوی گروپەکە، گروپی ڤاگنەرە، کە ئاماژەیە بۆ ئەو ناوەی کە ئوتکین لەو کاتەدا بۆ خۆی بەکاری دەهێنا، "ڤاگنەر"، ئاماژەیە بۆ ئاوازدانەری ئەڵمانی ڕیچارد ڤاگنەر.

ئوتکین و "گرووپی ڤاگنەر" هەروەها چەند ئەفسەرێکی دێرین لە فەیلەقی سلاڤۆنی، لە شوباتی ٢٠١٤ لە کریمیا و دواتر لە دۆنباس بینران، کە لە جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیادا لە بەرەی ڕووسیا شەڕیان دەکرد.

ماڵپەڕی Gazeta.ru بڵاویکردەوە کە دەکرێت ئوتکین و پیاوەکانی دەستیان هەبووبێت لە کوشتنی چەند فەرماندەیەکی مەیدانی کۆماری گەلی لوهانسک. ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکی بڵاویکردەوە، ڕەنگە ئوتکین کەسێکی بەناوبانگی کۆمپانیاکە بووبێت، لەکاتێکدا سەرۆکی ڕاستەقینەی ڤاگنەر کەسێکی دیکە بووبێت.[٢٩]

ئوتکین لە کرێملین لە کاتی ئاهەنگی ڕۆژی پاڵەوانانی وڵاتی باوک لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بینرا. وەک براوەی چوار خەڵاتی بوێری بەشداری ئاهەنگەکەی کردووە، لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین وێنەی گیراوە.[٣٠]

دیمیتری پێسکۆڤ، سکرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆکی ڕووسیا دانی بەوەدانا کە ئوتکین لە نێو بانگهێشتکراوەکاندا بووە، بەڵام هیچ لێدوانێکی لەبارەی پەیوەندییەکەی لەگەڵ بەکرێگیراوان نەدا.[٣١]ئاژانسی ئاڕ بی کەی بڵاویکردەوە، دوای تەواوکردنی مەشق و ڕاهێنانەکان لە کراسنۆدار کرای، ئوتکین و پیاوەکانی لە ساڵی ٢٠١٥دا گەڕانەوە بۆ سوریا.[٣٢] هەر زوو دوای دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا لە سووریا، هەواڵەکان سەبارەت بە کوژرانی بەکرێگیراوانی ڕووسیا کە لەوێ شەڕیان دەکرد، دەرکەوتن. چەند وێنەیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، وا دەر دەکەوێت کە پیاوە چەکدارەکانی ڕووسیا بن کە لە شەڕی پاڵمیرا لە مانگی ئازاری ٢٠١٦دا کوژراون.[٣٣] سکای نیوز بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠١٦دا نزیکەی ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ کەس کە زۆربەیان بەکرێگیراوانی ڤاگنەر بوون، لە سوریا کوژراون.[٣٤]

سزاکان

[دەستکاری]

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٧، ئەمریکا سزای بەسەر ئوتکین وەک سەرۆکی گروپی ڤاگنەر سەپاند.[٣٥]لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا ڕێوشوێنی سنووردارکردنی بەسەر ئوتکین و کەسانی دیکەی پەیوەست بە گروپی ڤاگنەردا سەپاند. ئوتکین تۆمەتبار کرابوو بەوەی "بەرپرسە لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ کە لەلایەن گروپەکەیەوە ئەنجامدراون، کە بریتین لە ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدان و کوشتنی لە دەرەوەی یاسا.[٣٦][٣٧]هەروەها بەهۆی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن حکومەتی نیوزلەندا[٣٨] و بەریتانیاوە سزای بەسەردا سەپێنرا.

ئوتکین لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکەوە لەگەڵ ٩ کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا، لەنێویاندا یەڤگنی پریگۆژین سەرۆکی گروپی ڤاگنەر. کەناڵێکی تێلێگرامی سەر بە ڤاگنەر بانگەشەی کردووە کە فڕۆکەکە لەلایەن بەرگرییە ئاسمانییەکانی ڕووسیا لە ئاسمانی ئۆبلاستی تیڤەر خراوەتە خوارەوە. [٣٩] [٤٠]

سەرچاوە

[دەستکاری]
  1. ^ «СК заявил о подтверждении личностей всех погибших при крушении самолета Пригожина». forbes.ru (بە ڕووسی). ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «WAGNER GROUP ®». Telegram. لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «Mercenary Says Kremlin's Wagner Group Recruiting Inexperienced Fighters». VOA (بە ئینگلیزی). ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «Russian PMCs in the Syrian Civil War: From Slavonic Corps to Wagner Group and Beyond». Jamestown (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2023-07-14 ھێنراوە.
  5. ^ «Wagner, shadowy Russian military group, 'fighting in Libya'». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2020-05-07. لە 2023-07-14 ھێنراوە.
  6. ^ «Diplomacy and Dividends: Who Really Controls the Wagner Group? - Foreign Policy Research Institute». www.fpri.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ «Decoding the Wagner Group: Analyzing the Role of Private Military Security Contractors in Russian Proxy Warfare». New America (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. ^ «Decoding the Wagner Group: Analyzing the Role of Private Military Security Contractors in Russian Proxy Warfare». New America (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. ^ ««Хайль Петрович»». Досье (بە ڕووسی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. ^ ««Хайль Петрович»». Досье (بە ڕووسی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  11. ^ Цензор.НЕТ (٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧). «"Що дядя Вова скаже, те Діма і зробить". Український слід у долі таємничого ватажка "ПВК Вагнера"». Цензор.НЕТ (بە ئۆكراینی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  12. ^ ««Хайль Петрович»». Досье (بە ڕووسی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  13. ^ Цензор.НЕТ (٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧). «"Що дядя Вова скаже, те Діма і зробить". Український слід у долі таємничого ватажка "ПВК Вагнера"». Цензор.НЕТ (بە ئۆكراینی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  14. ^ Цензор.НЕТ (٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧). «"Що дядя Вова скаже, те Діма і зробить". Український слід у долі таємничого ватажка "ПВК Вагнера"». Цензор.НЕТ (بە ئۆكراینی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  15. ^ ««Хайль Петрович»». Досье (بە ڕووسی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  16. ^ Цензор.НЕТ (٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧). «"Що дядя Вова скаже, те Діма і зробить". Український слід у долі таємничого ватажка "ПВК Вагнера"». Цензор.НЕТ (بە ئۆكراینی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  17. ^ ««Хайль Петрович»». Досье (بە ڕووسی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  18. ^ «The White Power Mercenaries Fighting For The Lost Cause Around the World». Time (بە ئینگلیزی). ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  19. ^ «Signs of Neo-Nazi Ideology Amongst Russian Mercenaries». Res Publica (بە لیتوانی). ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  20. ^ Tunis، Samer al-Atrush (2023-07-13). «Russia's Wagner mercenaries calls the shots in fight for control of Libya» (بە ئینگلیزی). ISSN 0140-0460. لە 2023-07-14 ھێنراوە.
  21. ^ «Путин принимал в Кремле командира российских наемников. Что о нем известно?». Meduza (بە ڕووسی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  22. ^ «Wagner, shadowy Russian military group, 'fighting in Libya'». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2020-05-07. لە 2023-07-14 ھێنراوە.
  23. ^ https://www.facebook.com/bbcnews. «The lost tablet and the secret documents». BBC News. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی); بەستەری دەرەکی لە |دوایین= (یارمەتی)
  24. ^ «Путин принимал в Кремле командира российских наемников. Что о нем известно?». Meduza (بە ڕووسی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  25. ^ Mackinnon، Amy (٦ی تەممووزی ٢٠٢١). «What Is Russia's Wagner Group?». Foreign Policy (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  26. ^ «Они сражались за Пальмиру (фото)». fontanka.ru - новости Санкт-Петербурга (بە ڕووسی). ٢٩ی ئازاری ٢٠١٦. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  27. ^ ««Фонтанка» нашла двух российских наемников, подозреваемых в убийстве дезертира в Сирии. Один из них служил в спецназе с главой ЧВК «Вагнер»». Meduza (بە ڕووسی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  28. ^ «Путин принимал в Кремле командира российских наемников. Что о нем известно?». Meduza (بە ڕووسی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  29. ^ Şafak، Yeni. «Wagner, Russian Blackwater in Syria». Yeni Şafak (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  30. ^ «Песков подтвердил присутствие командира ЧВК Вагнера на приеме в Кремле - ТАСС». TACC. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  31. ^ «Путин принимал в Кремле командира российских наемников. Что о нем известно?». Meduza (بە ڕووسی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  32. ^ «Призраки войны: как в Сирии появилась российская частная армия». Журнал РБК. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  33. ^ ««Славянский корпус» возвращается в Сирию (фото, аудио)». fontanka.ru - новости Санкт-Петербурга (بە ڕووسی). ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  34. ^ «Revealed: Russia's 'Secret Syria Mercenaries'». Sky News (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  35. ^ «США ввели санкции против ЧВК "Вагнер"». РИА Новости (بە ڕووسی). 20170620T1900. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  36. ^ «EU slaps sanctions on Russian mercenary group Wagner». POLITICO (بە ئینگلیزی). ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  37. ^ «EUR-Lex - 32021R2195 - EN - EUR-Lex». eur-lex.europa.eu (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  38. ^ «Russia Sanctions Regulations 2022 (SL 2022/74) (as at 05 May 2023) Schedule 2 Sanctioned persons – New Zealand Legislation». www.legislation.govt.nz. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: no-break space character لە |سەردێڕ= لە 76 (یارمەتی)
  39. ^ «Wagner boss Prigozhin killed in plane crash in Russia». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2023-08-23. لە ڕەسەنەکە لە 23 August 2023 ئەرشیڤ کراوە. لە 2023-08-23 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  40. ^ «Wagner boss Yevgeny Prigozhin 'on board' jet that crashed in Russia». Al Jazeera. لە ڕەسەنەکە لە 23 August 2023 ئەرشیڤ کراوە. لە 23 August 2023 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |archive-date= (یارمەتی)