بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یەڤگێنی پریگۆژین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یەڤگێنی پریگۆژین
بە ڕووسی: Евге́ний Ви́кторович Приго́жин
لەدایکبوون١ی حوزەیرانی ١٩٦١
سەنت پیتەرزبورگ، ڕووسیا
مردن٢٣ی ئابی ٢٠٢٣(٢٠٢٣-٠٨-٢٣) (٦٢ ساڵ ژیاوە)
Kuzhenkino، ڕووسیا
دڵسۆزیڕووسیا
Patronym or matronymViktorovich
ھۆی مەرگaircraft crash
Date of burial or cremation٢٩ی ئابی ٢٠٢٣
شوێنی ناشتنPorokhovskoye Cemetery
دایکVioletta Prigozhina
ھاوسەرLyubov Prigozhina
منداڵPolina Prigozhina، Pavel Prigozhin، Veronika Prigozhina
خزمەکانEfim Prigozhin
زمانی زگماکیزمانی ڕووسی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ڕووسی
تاوانبار بەrobbery، fraud، دزی
بواری کارئۆلیگارشی، نیمچە سەربازی، private military company
شوێنی کارکردنگرووپی ڤاگنەر، Concord Management and Consulting
پۆستەکانLeader of the Wagner Group، commanding officer
پەروەردەSaint Petersburg State Chemical-Pharmaceutical University، Saint Petersburg college of the Olympics reserve N. 1
FunderInternet Research Agency، گرووپی ڤاگنەر
بەشداربووە لەRussian interference in the 2016 United States elections
فەرماندەگرووپی ڤاگنەر
ناکۆکیشەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا
دروشمГРУЗ 200 МЫ ВМЕСТЕ
ڕووداوە بەرچاوەکانInternet Research Agency Indictment، Wagner Group–Russian Ministry of Defence conflict، یاخیبوونی گرووپی ڤاگنەر، 2023 Wagner Group plane crash
ناونیشانی ئیمەیڵmailto:press-mail@inbox.ru
بەستەری وەسفکراوhttps://baike.sogou.com/v209467375.htm
ھاشتاگprigoschin
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون

یەڤگێنی پریگۆژین (بە ڕووسی: Евге́ний Ви́кторович Приго́жин) [ئ] (١ی حوزەیرانی ١٩٦١[١] - ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣) سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر، و متمانەپێکراوی نزیکی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین تا ئەو کاتەی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا کودەتایەکی گوماناوی دەستپێکرد[٢] پریگۆژین ھەندێک جار بە " چێشتلێنەری پوتین " ناودەبرێت، چونکە خاوەنی چێشتخانە و کۆمپانیاکانی خواردن و خواردنەوەیە کە خزمەتگوزاری پێشکەش بە کرێملین دەکەن.[٣]

دوای ساڵانێک لە ڕەتکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڤاگنەر، لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ پشتڕاستی کردەوە کە دامەزرێنەری ئەو ڕێکخراوەیە.[٤][٥][٦] ناوبراو ڕای گەیاند کە لە مانگی ئایاری ٢٠١٤ دامەزراندووە، بۆ پشتگیریکردنی ھێزەکانی ڕووسیا لە شەڕی دۆنباس. ئەم دانپێدانانە بەھۆی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بووە کە تێیدا پریگۆژین لە زیندانێکی ماری ئێلدا دەرکەوتووە کە زیندانییەکان وەردەگرێت و بەڵێنی ئازادییان پێداوە ئەگەر شەش مانگ لەگەڵ گرووپی ڤاگنەردا خزمەت بکەن.[٧] پریگۆژین ڕۆڵی ڕووسیا لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا زۆرجار ڕەتکردووەتەوە؛ بەڵام لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دانی بە ڕۆڵی خۆیدا ناوە لەم جۆرەکارانە و ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوام دەبن.[٨]کۆمپانیاکانی و پشتیوانەکانی لەلایەن لە ئەمریکا ڕووبەڕووی سزای ئابووری و تۆمەتی تاوانکاری بوونەتەوە،[٩][١٠] ئاژانسی لێکۆڵینەوەی فێدراڵی پاداشتێکی تا ٢٥٠ ھەزار دۆلار پێشکەش دەکات بۆ ھەر کەسێک کە کە زانیارییەکانی ببێتە ھۆی دەستگیرکردنی پریگۆژین.[١١][١٢] لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ یەکێتی ئەورووپا سزای بەسەر یڤگنی سەپاند لە پەیوەندی لەگەڵ پارەدارکردنی چالاکییەکانی گرووپی ڤاگنەر لە لیبیا. لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢دا بەھۆی ڕۆڵی لە داگیرکاریی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا لەلایەن یەکێتی ئەورووپاوە سزای نوێ بەسەریدا سەپێندرا.[١٣]لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣ پریگۆژین یاخیبوونی دژی سەرکردایەتی سەربازیی ڕووسیا دەستپێکرد و ڕای گەیاند کە ھێزەکانی دەگوازێتەوە بۆ ناو ڕووسیا.[١٤]بەڵام دواتر پێشڕەوییەکانی ڕاگرت بە ڕێکەوتنێک دۆسیەی تاوانکاری لە دژی ئەو لە ھەمان ڕۆژدا ھەڵوەشایەوە؛ بە وتەی دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین، پریگۆژین دەچێتە بیلاڕووس. ھێزەکانی ڤاگنەر لێپێچینەوەیان لەگەڵ ناکرێت بەھۆی ھەڵگەڕانەوەیان لە دژی ڕووسیا.[١٥]

لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣، بی بی سی بڵاویکردەوە کە پریگۆژین ئەگەر ھەیە بەھۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە تایبەتییەکەی لە ئۆبلاستی تیڤەر لە باکووری مۆسکۆ، لەگەڵ نۆ کەسی دیکە مردبێت.[١٦]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
1. ^ Alternatively: Yevgeniy Vicktorovich Prigozhin

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
1. ^ «The oil field carnage that Moscow doesn't want to talk about». CNN. ١٨ی شوباتی ٢٠١٨. لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
2. ^ «Navalny asks FSB to investigate Putin's cook». Crime Russia. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە. ١ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
3. ^ «Thousands of Russian private contractors fighting in Syria». AP News. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
4. ^ «Sanctioned Putin Ally Says He Created Russian Mercenary Group». Bloomberg. ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
5. ^ «Russian oligarch Yevgeny Prigozhin admits he created the mercenary Wagner Group». Politico. ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
6. ^ «Putin's 'chef' Prigozhin admits creating Wagner mercenary outfit in 2014». CNN. ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
7. ^ «Russia's Wagner boss: It's prisoners fighting in Ukraine, or your children». BBC News. ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
8. ^ «Russia's Prigozhin admits interfering in U.S. Elections». Reuters. ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
9. ^ William Echols (٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩). «New Sanctions Against 'Putin's Chef' Prompt Latest Russian Election Meddling Denial». Polygraph.info. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
10. ^ Fitzpatrick، Jim (٧ی شوباتی ٢٠٢٣). «MPs grill minister over decision to let warlord sue reporter». openDemocracy. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
11. ^ «Yevgeniy Vicktorovich Prigozhin - Federal Bureau of Investigation». Federal Bureau of Investigation. ٩ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
12. ^ «Archived copy» (PDF). لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر)
13. ^ «Switzerland Imposed Sanctions on Wagner Group». European Pravda (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
14. ^ Trofimov، Yaroslav (٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣). «Russia Issues Arrest Warrant for Wagner Chief on Charges of Mutiny». Wall Street Journal (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٠٩٩-٩٦٦٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
15. ^ CNN، By Helen Regan, Andrew Raine, Sophie Tanno, Hafsa Khalil, Tori B. Powell, Adrienne Vogt and Kaanita Iyer (٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣). «Case against Prigozhin will be dropped and he will be sent to Belarus, Kremlin spokesperson says». CNN (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
16. ^ «Wagner boss Yevgeny Prigozhin presumed dead after Russia plane crash». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]