بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جەلال دەباغ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەلال دەباغ

لەدایکبوون١٢ی ئایاری ١٩٣٩
نەتەوەکورد
پیشەسیاسەتمەدار، نووسەر و ڕۆژنامەوان
حیزبی سیاسیحیزبی چەپی کوردستان
ھاوسەرفەواز


جەلال دەباغ لەدایکبووی ١٢ی ئایاری ١٩٣٩ لە سلێمانی، جەلال دەباغ کەسایەتی سیاسەتمەدار، نووسەر و ڕۆژنامەوانێکی کوردە،[١][٢][٣] دەباغ لە ئێستادا ئەندامی حیزبی شیوعە. پێشتریش سکتێری حیزبی چەپی کوردستان بووە.[٤]

ژیاننامە

[دەستکاری]

دەباغ یەکەم جار مانیفێستی کۆمۆنیست یان بەیاننامەی پارتی کۆمۆنیستی وەرگێڕا بۆ کوردی لە ساڵی ١٩٦٧، کە لە ساڵی ١٩٩٦ و ٢٠٠١ چاپ کرا.[٥]

قوتاپخانەی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە. سێ ساڵ لە ١٩٥٩-١٩٦٢ مامۆستابووە. دەرچووی پەیمانگەی زانستە کۆمەڵایەتییەکانە لە بوخارست ڕۆمانیا ١٩٦٤، دەرچووی پەیمانگەی زانستە کۆمەڵایەتییەکانە لە مۆسکۆ ١٩٧٦.[٦]

لە یەکەمین و دووەمین و سێیەمین کۆنگرەی یەکێتیی نووسەرانی کوردا بە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەر ھەڵبژێردراوە و سکرتێری بەڕێوەبەرایەتی یەکێتی بووە. ١٩٧٠-١٩٧٤. نوێنەری یەکێتیی نووسەرانی کوردبوو لەپێنجەمین کۆنگرەی نووسەرانی ئاسیا و ئەفریقیا- ئەلمائاتاکازاخستان ١٩٧٥ لەگەڵ حوسێن عارف.[٦]

ماوەی ٢٥ ساڵ زیاتر لە بواری ڕۆژنامەگەریدا کاری کردووە. لە شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕسی نوێی کوردستاندا و لە ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١ دا بەشدارییەکی چالاکانەی کردووە.

لە ساڵی ١٩٥٦-ەوە دەستی بە نووسین کردووە. بەرھەمی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و وەرگێڕانی لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا بڵاوکردووەتەوە.

جێگری سەرنووسەری ھەفتەنامەی (بیری نوێ الفکر الجدید)و ئەندامی دەستەی نووسەرانی چەندان گۆڤار و ڕۆژنامەی پێشکەوتنخوازو سکرتێری نووسینی گۆڤاری (ڕێگای ئاشتی و سۆسیالیزم) و بێژەرو ئەندامی دەستەی نووسەران ڕادیۆی نھێنی دەنگی گەلی عێراق لەدەرەو بەرپرسی بەشی کوردی بووە، لەدوای کودەتا شوومەکەی ٨ی شوباتی ١٩٦٣. ئەندامی سەندیگای ڕۆژنامەنوسانی کوردستانە.

زیاتر لە پەنجا ساڵ بەشداری تێکۆشانی نھێنی و ئاشکرای بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی [[کوردستانە لە دژی ڕژێمە دیکتاتۆرەکان و بەشداری ھەردوو شۆڕشە کەی ئەیلوول و شۆڕشی نوێی گەلی کوردستان.

ئەندامی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانە.

لەبواری بزووتنەوەی خوێنکاران و لاواندا کاری کردووە و تێکۆشەرێکی ماندونەناسە لەپێناو مافەکانی ژنان و ژنان و یەکسانییان لەگەڵ پیاواندا. خەبات دەکا لەپێناو مافی پەنابەران و ڕەوەندی کوردستاندا لە دەرەوەو بۆ پێدانی مافی پەنابەری و نەگێڕانەوەی بەزۆری پەنابەران و کۆچکردووان. نووسین و وەرگێڕی زیاتر لە بیست کتێب و نامیلکەیە و بەسەدان وتار و بەرھەمی ئەدەبی و ڕۆشنبیری و سیاسیی لە ڕۆژنامەو گۆڤارو ماڵپەڕە کوردی و عەرەبییەکاندا بڵاوکردووەتەوە[٧]

بەرھەمەکانی نووسەر

[دەستکاری]
  • دیکتاتۆری دیموکراتی میللی، ماوتسی تۆنگ کراوە بە کوردی.
  • ھەندی زانیاری مارکسی لێنینی دەربارەی شۆڕش کراوە بە کوردی ١٩٦٨.
  • چیرۆکی تانیا کراوە بە کوردی ١٩٧٠.
  • لێکۆڵینەوەکان بۆ سەد ساڵەی لە دایکبوونی لێنین لەگەڵ ھۆگر گۆران کراوە بە کوردی ١٩٧٠.
  • قۆناغەکانی گۆڕانی کۆمەڵ ئامادەکردن و وەرگێڕان ١٩٧٢.
  • دەربارەی کادیر دیمترۆڤ کراوە بە کوردی ١٩٧٣ پێنج جار چاپکراوەتەوە.
  • ژیان و تێکۆشانی دیمترۆڤ ١٩٧٣.
  • حیزبی مارکسی لێنینی و دەورگێڕانی لە تێکۆشانی چینایەتی کارگەراندا کراوە بە کوردی ١٩٦٨.
  • کورتە باسیکی ماتیریالیزمی دیالەکتیک کراوە بە کوردی ١٩٧٠.
  • لە دەفتەری گەشتێکی ڕێگای ژیانەوە نووسین ١٩٧٨.
  • ڕاپەڕینی کوردان ١٩٢٥ (ڕاپەڕینەکەی شێخ سەعید) پڕۆفێسۆر م.ا. حەسرەتیان کراوە بە کوردی ١٩٨٥.[٨]
  • بیست و ھەشت ئەستێرە لە ئاسمانی نەمریدا نووسین ١٩٨٥.
  • گۆرانی سەرکەوتن شیعر چاپی یەکەم سوید ١٩٩٨.[٩]
  • حیزبی پیشڕەوی چینی کرێکارو زەحمەتکیشانی کوردستان نووسین ١٩٩٠.
  • دەربارەی شێوەی مارکس لە نووسینی سەرمایەدا بە عەرەبی ئامادەکردن.

وەرگێڕان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ http://www.klawrojna.com/content/view/19007/30/[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  2. ^ http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=18955[[[https://web.archive.org/web/*/http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=18955 بەستەری مردوو] بەستەری مردوو]]
  3. ^ http://www.kurdistanan.net/ourwriter.php?com=writers_show&id=135[[[https://web.archive.org/web/*/http://www.kurdistanan.net/ourwriter.php?com=writers_show&id=135 بەستەری مردوو] بەستەری مردوو]]
  4. ^ http://rudaw.net/sorani/kurdistan/280520135
  5. ^ http://www.marxists.org/kurdi/marx/babetekan/marx_1848_manifesti_komonist.pdf
  6. ^ ئ ا http://en.wikipedia.org/wiki/Jalal_Dabagh
  7. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  8. ^ A Short History of the Kurds and Kurdistan, in two volumes, Dar al-Islami Publishers,
  9. ^ http://shaqlawa.com/vb/showthread.php?t=2946[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]