شارستان سیروان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Hîwa Seqiz پەڕەی شارستانی سیروانی گواستەوە بۆ سیروان(شارستان)
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١٧: ھێڵی ١٧:
|longd=46|longm=34|longEW=E
|longd=46|longm=34|longEW=E
| جۆری دابەشکراو = وڵات
| جۆری دابەشکراو = وڵات
| ناوی دابەشکراو = {{ئاڵا|کوردستان}}
| ناوی دابەشکراو = {{ئاڵا| ئێران}}
| جۆری دابەشکراو1 = [[پارێزگا]]
| جۆری دابەشکراو1 = [[پارێزگا]]
| ناوی دابەشکراو1 = [[پارێزگای ئیلام|پارێزگای ئیلامی ئێران]]
| ناوی دابەشکراو1 = [[پارێزگای ئیلام|پارێزگای ئیلامی ئێران]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٢٢، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠

شارستان سیروان

شارستانی سیروان یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ناوەندی شارستان، شاری لوومارە و لە دوو بەش(ناحیە) و ٤ کۆمەڵە گوند پێک هاتووە. ئەم شارستانە پێشتر بەشێک لە شارستانی چەرداوڕ بوو کە ١٥ی ڕەزبەری ١٣٩١ی هەتاوی لە چەرداوڕ جیا کرایەوە و بوو بە شارستانێکی سەربەخۆ.

ئابووری

ئابووری ئەم شارستانە پتر لە کەرتی کشتووکاڵە. جگە لە ئاژەڵداری، کشتووکاڵی ئاویی و دێم دەکەن و بەرهەمی کشتووکاڵییان برنج، گەنم، جۆ، تەماتە، نۆک، نیسک، هەنار، هاروێ و گڕکە و ... ە. سیروان شارستانێکە بە سروشتی زۆر دڵڕفێن و سەرنجڕاکێش و سەرچاوەی ئاویی دەوڵەمەندی هەیە. ناوچەی ڕۆژاوای ڕووبار یەکێک لەو شوێنانەیە کە بەروبوومی دەوڵەمەندە و ساڵانە بەرهەمێکی زۆری هەناری هەیە و هەناردەی شارستانەکانی تری پارێزگەی دەکا. [[ڕووباری سەیمەڕەش لەم شارستانە تێدەپەڕێ. بە هۆی ئاوگری بەنداوی سەیمەڕە هەندێک لە گوندەکانی ئەم شارستانە کە لە ئاوڕێژگەی بەنداوەکە هەڵکەوتوون دەکەونە ژێر ئاو.

جوگرافیا

ئەم ناوچە پتر بە لێڕی دارە بەڕوو داپۆشراوە و چیا بەرزەکانی ئەم شارستانە بریتین لە قەڵاڕەنگ، سەیوان، ڕیون و چەرمین، کە بەرزاییەکانی ئەم چیایانە جگە لە چەرمین لە وەرزی سارد لە بەفر داپۆشراون.

زمان

زمانی زۆرینەی خەڵکی شارستانی سیروان کوردییە و بە دیالێکتی کوردیی باشووری قسە دەکەن. دوو هۆزی سەرەکی ئەم شارستانە بریتین لە: خێڵی خزڵ لە بەشی باکووری شارستان، و خێڵی ڕێزەوەن لە بەشی باشوور. هەروەها دانیشتووانی گوندە عەرەبەکانی ڕوبار(چەم شێر، چەم ڕووتە و دار بەلوی) بە زمانی عەرەبی قسە دەکەن کە بەرەبەرە کوردیی جێگەی دەگرێتەوە.[١]

دابەشکاری

  • بەشی ناوەندی شارستانی سیروان
    • کۆمەڵە گوندی لوومار
    • کۆمەڵە گوندی ڕووبار

شارەکان: لوومار

  • بەشی کارزان
    • کۆمەڵە گوندی کارزان
    • کۆمەڵە گوندی زەنگووران

شارەکان: --

سەرچاوە