کوردستان تیڤی
ڕواڵەت
(لە Kurdistan TVەوە ڕەوانە کراوە)
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| Kurdistan TV | |
|---|---|
| دەستپێک | ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩ |
| خاوەن | پارتی دیموکراتی کوردستان |
| فۆرمەتی وێنە | 1080p |
| وڵات | |
| ناوچەی وەشان | سەرانسەری جیھان |
| ماڵپەڕ | kurdistantv.net |
| دەستکەوتن | |
| سەتەلایت | |
| Hotbird 6 | |
| Galaxy 19 | |
| Atlantic Bird 4A | |
| Eutelsat Sesat 1 | |
| Optus D2 | |
| تەلەفزیۆنی ئینتەرنێتی | |
| Kurdistan TV | Live stream |
کوردستان تیڤی کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنیی کوردییە، سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩ دامەزراوە. کوردستان تیڤی بە کوردی بەرنامەکانی بڵاو دەکاتەوە.
وەک لە پەیامەکەیاندا ھاتووە،[١] پەیامی کەناڵەکە پتەوکردن و پێشخستنی ئەو دەستکەوتانەیە کە بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان بە دەستی ھێناون، ڕووەو بەجێ گەیاندنی ئەرکە مێژوویییەکانی ئەو بزاڤە و وەدیھێنانی ئامانجە ئازادیخوازە ڕەواکانی لەسەر بنەمای مافی بڕیاردانی چارەنووس و بڵاوکردنەوەی چەمکەکانی فیدڕالیزم و ھاوکاری و دۆستایەتیی لە نێوان گەلاندا و ڕەتکردنەوەی ڕەگەزپەرستی و شۆفێنیزم و دیکتاتۆریەت و مەحکوم کردنی تیرۆر و بونیادنانی کۆمەڵگایەکی شارستانیی کە بناغەکەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و سەروەریی یاسا و یەکسانی بێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «پەیامی کوردستان تیڤی». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٠ ھێنراوە.