وتووێژ:جوولەکایەتی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Calak: مامە چالاک، ئەگەر ئەرک نییە ئەم وتارە بگوازیتەوە بۆ ئایینی جوولەکە. من ئەو دەسەڵاتەم نییە چوونکە ئەو پەڕەیە بۆخۆی ڕەوانەکەرە. سووپاس --برووسک (لێدوان) ‏١٥:٣٤، ٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵام من وانازنم ئایینی جوولەکە وشەیەکی تەواو بێت، من پێشنیار دەکەم بگوازرێتەوە سەر ئایینی جھوودیەت یان ھەر جھوودیەت چونکە وشەیەکی ڕەسەنی کوردییە وەک جوو و جوولەکە، زیاتر لەمەش لە کورمانجی و زازاکیشدا ھەر ئەمە بەکار ھاتووە بەڵام یەھوودییەت ھەممومان دەزانین کە چییە.Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٦:٣٢، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆرتریش جھوودیەتم بە دڵە و با وشەی "ئایینی" بسڕێتەوە لە زۆربەی ویکیپیدیاکانی تریشدا ئاوایە: عەرەبی: يهودية, ئینگلیزی: Judaism، زازاکی: جھوودیە، کوردیی باکووری: جھوودیتی و ھتد. بۆ ئایینی مەسیحییەتیش ھەمان بابەتە باشترە ھەر بڵێین مەسیحییەت. -- Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٦:٤٢، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جهود فارسییە و کوردی نییە. لە کرمانجیدا دەڵێن جھوو و لە سۆرانیدا جوو یان جوولەکە (ئەگەر بێژی جھود ئەوە دەبێتە فارسی؛ لە کوردیدا /د/ی دوایی دەقرتێ وەک باد-ی فارسی و با-ی کوردی). لە کرمانجیدا نووسراوە جھووتی (جھوو + تی) وەک ئەمەیە لە کوردیدا دەڵێن موسڵمانیەتی (موسڵمان + یەتی). بەو پێیە لە سۆرانیدا دەبێتە جوویەتی یان جوولەکەیەتی یان جوولەکایەتی (ئەمەی دوایی زیاتر وتراوە). لە عەرەبیشدا یھودیت ھەر ئەمەیە (یھود + یت).--چالاک وتووێژ ‏١٦:٤٥، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک، مەرج نییە جھود فارسی بێ بە ھۆی بوونی دێیەک لە کۆتاییدا، تازە فارس ئەم وشەیە ھەر بەکار نابەن و ھەر یَھود ئەڵێن مەگەر لە ملیۆنێک جار یەکجار بڵێن جُھود. پاشان وشەکە بە ڕەسەن دێی تێدایە و لە زمانانی تریش دێکە ماوەتەوە وەک ئینگلزییەکەی جوداییسم ھەروەھاش ئێمە کاتێ یەھوودمان لە عەرەبی وەرگرتووە نەمان کردووە بە یەھوو مەبەستم ئەوەیە کە سڕینی دێ پاش حەرفێکی دەنگدار و لە کۆتایی وشە چتێکی موتڵەق نییە و نسبییە ئەگەر چی بۆ زۆرینەی ھەرە زۆری وشەکان ڕاستە بەڵام ئیستیسناش ھەیە وەک فریاد، داد، زیاد، بەد ئەمانە بیانین و ڕەنگە ھۆکاری مانەوەی دێش لە کۆتایییاندا ئەمە بێت ھەرچەند کە زۆر شیوەزار جۆرێکی تر مامەڵە دەکەن لەگەڵیاندا بۆ نموونە کورمانجی زیاد دەکات بە زێدە یان ئێمە دەیان کەین بە زیاﮆ، بەﮆ، داﮆ، بەڵام بێگومان نە جھوو/جوو نە جھوود بە بنەڕەت کوردی نین و ھەر دەبێ لە عبرییەوە ھاتبن. من نەشم گوت جھوود بەڵکوو وتم جھوودیەت، لێرە بۆ نێزیکیی لە عەرەبییەکەی ئەم پێشنیارەم دا، ڕەنگە فام کردنی جھوودیەت لە جوویەتی ئاسانتر بێت و ئەگەر بڵێین جھوودیەت کە ھێکەی لە کورمانجی و دێکەی لە عەرەبین شێوازێکی ناسیار تر دەبن بۆ ئاخێوەرانی شێوەزارەکانی تریش. پێویستیش نەبوو ئەوەندە قسە بکەم بەڵام بمبوورن. کۆدەنگی لەسەر ھەرچی بوو با ئەوە دابنرێ ھەموویان وشەی تەواو و خاوەن مانای دروستن. -- Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٨:١٤، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
برای من لەم قسانە تێ ناگەم. بە ئێمە چی فارسی دەڵێ جھود! لە کوردیدا و لە کرمانجیدا وتوویانە جھوو و لە سۆرانیشدا جوو یان جوولەکە تەواو. ئیتر فارسی مافی بەسەر کوردییەوە چییە جنابت دەڵێی دەبێ وەک فارسی بڵێین جھود؟! وەک ئەوەیە منیش بڵێم لە سبەینێوە دەبێ بڵێین باد لە جیات با! ئێمە کێین بڕیار بۆ زمانی کوردی بدەین. لە ھیچ وشەنامەیەکی کوردیدا وشەی جھوود تۆمار نەکراوە شتی وا ھەر لە کوردیدا نییە نە فەرھەنگی ھەنبانە نە خاڵ نە کوردستان بە سەدان لاپەڕەوە وشەی جھوود-یان تێدا نییە. ئەگەر بھاتبایە شتێک بەڵام کاتیک نییە و نەوتراوە خۆ بەزۆر نابێ. پاشان ئەوەی کە فارس ئەمڕۆکە ئەم وشەیە کەمتر بەکاردەھێنێ و زیاتر عەرەبییەکەی دەڵێ ھیچ لە فارسی بوونی کەم ناکاتەوە!
ھەڵەکەی ترت ئەوەیە پاشگری -یەت کە عەرەبییە بە وشەی کوردی دەلکێنێ! بەرامبەری ئەم پاشگرە لە کوردیدا دەبێتە -یەتی -ێتی -ایەتی -ەتی -تی. نموونەم خۆ بۆ ھێنایەوە دەڵێن موسڵمانیەتی یان موسوڵمانەتی کەی لە کوردیدا وتراوە موسڵمانیەت (مامۆستا ھەژار دەڵێ: با مەی بپەرستین و ئیتر واز بێنین/تا وا بێ موسوڵمانەتی شەرم و نەنگە)؟! بەس ئەگەر بێژێن جھوود-یش ئەوە بە کوردی دەبێ بڵێین جھوودیەتی یان جھوودایەتی.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٧، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە قسەکانم تێنەگەیشتی کاک چالاک، من کەی گوتم فارس دەڵێ جهود، هەروەهاش نەم گوت کورد دەڵێ جهوود. یهود بەکوردی هەر دەبێتە جهوو، جوو، یان جوولەکە فارسەکانیش دەڵێن یهود و هیچ کاتیش نەم وتووە و ناڵێم با وەک فارسەکان دەری ببڕین. لەم بابەتانەدا هەر لە قسەکانم تێ نەگەیشتی. هەروەها نەم گوت لە وشەنامەکاندا وشەی جهوود باس کراوە وەک لە سەروودا گوتم من قەت قەت باسی وشەی جهوودم نەکرد مەبەستی من لێرەدا بەرامبەرێک بوو بۆ یەهوودییەت. بۆ پاشگری ـیەت جەنابت ڕاست دەکەی ئەمە کوردی نییە و من هەڵەم کرد.Kardo Jaf (لێدوان) ‏٢٠:٠٧، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من بەڕاستی حاڵی نەبووم و وتیشم حاڵی نیم ئێستاش ھەروا. من دەڵێم يهودية لە يهود + -ية پێکھاتووە. دەی يهود دەبێتە جوو یان جوولەکە. -یة بە کوردی -یەتی -ێتی -ایەتی -ەتی -تی. بەو پێیە بە کوردی دەبێتە جوویەتی (جوو + یەتی) یان جووڵەکایتی (جوولەکە + ایەتی) ڕێک وەکوو موسڵمانیەتی (موسڵمان + یەتی). دەی کێشە چییە؟--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٢٨، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشە نییە، یهود بە کوردی دەبێتە جهوو، جوو، جوولەکە. گوتیشم کە تۆ ڕاست دەکەی ـیەت عەرەبییە. لە سەرەتاشدا قسەم هەر ئەمە بوو من تەنیا هەڵەم ئەمە بوو کە ـیەتم بەکار هێنا. پێشتریش گوتم کۆدەنگی لەسەر هەرچی بێت با ئەوە دابنرێ. -- Kardo Jaf (لێدوان) ‏٢٠:٤٠، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
من لەگەڵ جوولەکایەتی یان جوویەتی-م. تکایە بەکارھێنەرانی تریش ڕای خۆیان دەرببڕن. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٥٣، ٦ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

منیش لەگەڵ ھەردوو وشەکەم بەڵام خۆ نابێ لە ناوی وتارەکەدا هەردووانیان بنووسین، بۆ ناوی وتارەکە من جوویەتیم پێ باشترە. -- Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٠:٣٣، ٦ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:@Kardo Muradi: بە ڕای من جوولەکایەتی باشترە. وەکوو باڵەکایەتی.--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٣٩، ٨ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە گەڕانی گووگڵیش جوولەکایەتی باوترە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٤، ٨ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من «جوولەکایەتی»یم پێ باشترە. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٥٧، ٣١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Épine: ڕایەکانی ئاخر زۆرتر لەسەر جوولەکایەتین، بۆ وتارەکەت گواستەوە. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٥٨، ٣١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

منیش جوولەکایەتی بە باشتر دەزانم. Aza (لێدوان) ‏٠٥:٢٨، ٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]