یەکەی ئەستێرەناسانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێوانەیەکی وێنەییی باڵانسی گەردوونی

باڵانسی گەردوون (بە ئینگلیزی: Astronomical unit) باڵانسی گەردوونی مەبەستی پێوانەیەکە لە نێوان دووری خۆر و زەوی وە کوورتکراوەکەی بە کوردی (ب. گ) بە ئینگلیزی (au) بە عەرەبی (و. ف).

باڵانسی گەردوونی بۆ زۆر بابەتی گەردوونی بەکاردێت و پێوانە دەکرێ بە دووری تەنێک لە تەنێکیتریش

باڵانسی گەردوونی واتا دووریی زەوی لە خۆر ئەو پێوانەیەش دەکاتە ١٤٩٬٥٩٧٫٨٧٠٬٦٩١ کیلۆمەتر

بەکارھێنانی[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٥٨ بەکارھێنانی ئەو پێوانەیە دەستی پێکرد، بۆ گووزارشت کردن لە دووری نێوان زەوی و خۆر وە ئەویتریش بەکاردێت بۆ پێوانەکردنی نێو سیستەمی کۆمەڵەی خۆر لەگەڵ ھەندێک لە پێوانەی کەم لە نێو کۆمەڵەی ئەستێرەیەکیتر یا پێوانەی کەم لە نێو گەردوون.

بەکارھێنانی لە نێو کۆمەڵەی خۆر[دەستکاری]

پیوانەی دووری خۆر لە ھەسارەکانی نێو کۆمەڵەی خۆر بە باڵانسی گەردوونی

سەرچاوەکان[دەستکاری]