بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەمپێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەمپێر
ئامەتر
زانیارییەکانی یەکە
سیستمی یەکەیەکەی SI
ھێماA
ناونراوە دوایئاندریە ماری ئەمپێر

ئەمپێر (بە ئینگلیزی: Ampere) یەکەی پێوانی تەزووی کارەبایییە لە دەزگای ئێس ئای کە بە ناوی فیزیکزانی خەڵکی وڵاتی فەڕەنسا ئاندریە ماری ئەمپێر ناو نراوە.[١][٢]

پێناسە

[دەستکاری]

ئەگەر لە دوو تەلی ناسک و درێژ و ھاوبەر کە بە دووری یەک مەتر لە یەک و لە جێگایەکی ڤاکیووم دان، تەزووی بەرامبەر و لە یەک ئاراستە ڕەت کەین بە شێوەیەک کە بە یەک مەتر لە یەکێک لە تەلەکان بە ھێزێک بەرامبەر فشار بێنین، تەزوویەک کە لە ھەر یەک لە تەلەکان ڕەت دەبێت بەرامبەر یەک ئەمپێرە.[٣] یەک ئەمپێر ھەروەھا بەرامبەر یەک کۆڵن لە چرکەیەک دایە.

پەیوەندییەکان و یاساکان

[دەستکاری]
ڕوونکردنەوەی چۆنییەتیی پێوانەکردنی ئەمپێرمەتر. کاتێک تەزوو لە ناو لوولەکەکەدا زیاد دەکات، ناوکە ئاسنینەکە زیاتر بەرەو لوولەکەکە ڕادەکێشرێت کە دەبێتە ھۆی ئەوەی نیشاندەرەکە زیاتر بەرەو لای ڕاست بڕوات. خوێندنەوەکەش بە ئەمپێر دەبێت.

ئەنجامی لێکدانی ئەمپێر لە ڤۆڵتییە لە ڕێگەی گەیەنەرێکەوە بڕی وزەی کارەبایی دەدات کە بە ناو گەیەنەرەکەدا تێپەڕیوە:

١ وات = ١ ڤۆڵت × ١ ئەمپێر.

تایبەتمەندییە فیزیایییەکانی ماددە لە ڕێگەی گەیاندنی بۆ کارەبا دەربڕینی بۆ دەکرێت بەو ئەمپێرەی کە ماددەکە بەرگەی دەگرێت بەبێ توانەوە.

تەزوو بە یەکەی ئەمپێر دەپێورێت، و ڤۆڵتییە بە یەکەی ڤۆڵت دەپێورێت.

و بەپێی یاسای ئۆم:

١ ئەمپێر = ١ ڤۆڵت / ئۆم

کە ئۆم بریتییە لە بەرگریی کارەبایی (بۆ نموونە بۆ تەلێک یان بۆ گەیەنەرێکی کارەبایی بە شێوەیەکی گشتی).

سەرچاوەکان

[دەستکاری]