جوولەکایەتی
ئەم وتارە سەبارەت بە ئایینی جوولەکە نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە جوولەکە (ڕوونکردنەوە).
جوولەکایەتی (بە ئینگلیزی: Judaism، عەرەبی: الیهودیة، لە وشەی Iudaismusی لاتینییەوە، کە داتاشراوە لە وشەی Ioudaïsmosی گریکییەوە، دواجار لە وشەی יהודה (یەھوداھ)ی عیبرییەوە "یەھوودا")، ئایین، فەلسەفە و ڕێگای ژیانی جوولەکەکانە. وەک لە کتێبی پیرۆزی عیبری (ھەروەھا ناویش دەبرێت بە تەناخ) سەرچاوەی گرتووە و دەقەکانی تری دوایی وەکوو تەلموود ڕوونی دەکەنەوە، جوولەکایەتی لەلای پیاوانی ئایینی پێناسە دەکرێت بە پەیوەندییەکی پشتاوپشتی لەنێوان خودا و بەنی ئیسرائیلدا. جوولەکایەتیی ڕەبانییەت پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە خودا فەرمایشتەکانی خۆی بە مووسا لەسەر چیای سینای بەھەردوو ڕێگەی تەوراتی نووسراو تەوراتی زارەکی ڕاگەیاندووە.[١]. ئەم جەختکارییە بەدرێژایی مێژوو لە لایەن قەڕاییتەکانوە کێبڕکێ کراوە، ئەویش جووڵەیەک بوو کە لەسەدەکانی ناوەڕاستدا دەرکەوت، کە لەئێستادا ھەزاران شوێنکەوتوویان ھەیە، پێشیان وایە کە تەنھا تەوراتی نووسراو دروستە.
مێژووی جوولەکایەتی[دەستکاری]
سەردەمی مووسا[دەستکاری]
بەنی ئیسرائیل لە سەردەمی مووسادا لە میسر ڕزگار دەکرێن. دەگەنە بیابانی سینا و تا کۆتایی ژیانی مووسا لەوێ سەرگەردان دەبن.
سەردەمی داوود و سولەیمان[دەستکاری]
لە سەردەمی پێغەمبەرایەتی داووددا جووەلەکەکان خاوەن دەوڵەت و پاشایەتییەکی سەربەخۆ دەبن. دوای داوود سولەیمانی کوڕی کوڕی دەبێتە پێغەمبەر و پاشا. لەم کاتەدا ھەیکەلی سولەیمان دادەمەزرێت.
پەراوێزەکان[دەستکاری]
- ^ ماڵپەری torah.org
![]() | ئەم «ئایین» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |