یانەی وەرزشیی هەولێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
هەولێر
Arbil Sport Club.jpg
لۆگۆی یانەی هەولێر
ناوی تەواویانەی وەرزشیی هەولێر
نازناویانەی پایتەخت، ئەلتڕاس،ئیمپراتۆر
دامەزراندن١٩٦٨
یاریگایاریگای فڕانسۆ هەریری
عەبدوڵڵا مەجیدد.عبدالله مەجید
خولخولی نایابی کوردستان
ماڵپەڕی فەرمیماڵپەڕی فەرمی
گەورەترین بردنەوەهەولێر8-1مینا بەسرا
گەورەترین دۆڕاندنهەولێر 0-4کوەیتی کوەیتی
گۆڵکەرلوئەی سەلاح
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم


یانەی وەرزشیی هەولێر (ئینگلیزی: Erbil Sport Club یان Erbil SC) یەکێکە لە یانە بەناوبانگەکانی عێراق و کوردستان، دەکەوێتە شاری ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستانی عێراق، یانەی ھەولێر لە ساڵی ١٩٦٨ دامەرزاوە کە تیاییدا ھەریەکە لە یارییەکانی تۆپی پێ و تۆپی دەست و تۆپی بالە و بەرزکردنەوەی قورسایی و گۆڕەپان و مەیدان بۆ کوران و کچان و پایسکیلسواری و بادمنتون (ریشە) و پێشوو یاری شەترەنج ئەنجام دەدرێت، یانەی ھەولێر یاریگەیەکی نێودەوڵەتیی ھەیە بە ناوی شەھیدی وەرزشوانانی کوردستان فرانسۆ حەریری و لە ھەمان کاتدا ھۆڵێکی وەرزشیی ھەیە ھەمان ناو لەخۆ دەگرێت و نەخۆشخانەیەکی وەرزشی کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی وەرزشوانانی ھەیە. حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای ھەولێر لە رووی دارایی و دابینکردنی ھەموو پێداویستیەکان ھەولێر پشتگیرییەکی تەواوی ئەم یانەیە دەکەن. ھەولێر یانەیەکی جەماوەرییە، ھاندەرێکی زۆری ھەیە لە کوردستان، لە ھەموو کاتێکی خۆشی و ناخۆشی پاڵپشتی ئەم یانەیە دەکەن ، بەڵام دوای چەندین یاری بەدەستنەهێنانی ئەنجامی باش یانەی هەولێر و سوکایەتی پێکردنێکی زۆر لەلایەن هاندەری یانەکانی خواروی عێڕاق لە 16 ی دیسەمبەری 2016 یانەی هەولێر کشانەوەی خۆی لە خولی عێڕاقی ڕاگەیاند

وە لە 20 ئابی 2018 دوای بردنەوەی لە یانەی دیفاع مەدەنی بە ئەنجامی 4-0 بەفەرمی بەسەرکەوتەوە بۆ خولی نایابی عێراقی بۆ وەرزی 2018 - 2019

دەستکەوتەکان لە تۆپی پێ[دەستکاری]

لە یاری تۆپی پێ یانەی وەرزشی ھەولێر چەندین دەستکەوتی مێژوویی بە دەست ھێناوە لەوانە: "چوار جار خولی نایابی عێراق. "سێ جار خولی نایابی کوردستان. "دوو جار بەدەست هێنانی پلەی دووەم لە جامی یەکێتی ئاسیا ۲۰۱۲-۲۰۱٤. "دوو جار پلەی یەکەم لە خولی پلە یەکی عێراق. یانەی هەولێر بووە یەکەم یانە لە هەرێمی کوردستان و عێراق کە یاریزانی پیشەگەر بهێنێتە ریزەکانی هەریەک لە ئیسماعیل و بۆکینای سینیگالی و سامۆرایی کینی و بۆرخا و خۆرخێی ئیسپانی.. یانەی هەولێر چوار جار بۆتە پاڵەوانی خولی نایابی عێراقی (کە سێ جاریان لەسەر یەک بووە) ، وە هەروەها یانەی هەولێر چەندین جار بەشداری پاڵەوانییەتی جامی یەکێتی ئاسیایی دا کردووە کە دووجار پلەی دووەمی بەدەست هێناوە کە لە ساڵانی ۲۰۱۲ ، ۲۰۱٤ بووە ، یانەی هەولێر لە خولی نایابی کوردستانیش بەشدارە کە سێ جار بۆتە پاڵەوان...

گۆڕەپان و مەیدان[دەستکاری]

یاری گۆڕەپان و مەیدان یاریزانە پاڵەوانەکانی ئەم یانەیە بوونە ئەستێرەی سەرەکی ھەڵبژاردەی عێراق لە گۆڕەپان و مەیدان بە تایبەتی لە دوایین پاڵەوانیەتی یانەکانی عەرەبی کە لە ئوردن بەڕێوەچوو و ھەروەھا لە پاڵەوانیەتی عەرەبی کە ھەڵبژاردەی عێراق بەشداریی تیایدا کردبوو، کچە زێڕینی یانەی ھەولێر گوڵستان مەحمود توانی دوو ملوانکەی زێڕ بە دەست بھێنێت، ھەروەھا لە پاڵەوانیەتی ئاسیا لە ھۆڵی داخراو کە لە ڤێتنام ئەنجام درا، کچە زێڕینی شاری ھەولێر گوڵستان مەحمود توانی ملوانکەی زیو بە دەست بھێنێت و لە ھەمان کاتدا دوای ٢٥ ساڵ توانی ژمارەی پێوانەیی عێراقی بشکێنێت،

تۆپی دەست[دەستکاری]

بەرزکردنەوەی قوورسایی[دەستکاری]

یانەی ھەولێر لە کاتی دامەزراندنییەوە تا ئێستا لە زۆربەی یارییەکان لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستانی عێراق چەندین دەستکەوتی بەدەست ھێناوە، لە یاری بەرزکردنەوەی قورسایی بە تێکڕای مێژوو چەندین ئەستێرەی یانەی ھەولێر لە ھەڵبژاردەکانی عێراق وەرگیراون، لە ھەمان کاتدا یانەی ھەولێر لە چەندین پاڵەوانیەتی نوێنەرایەتی عێراقی کردووە بە تایبەتی لە پاڵەوانیەتی یانەکانی عەرەبی کە لە ئوردن لە ساڵی ٢٠٠٦ ئەنجام درا کاتێک توانیان پلەی سێیەم لەم پاڵەوانیەتیە بە دەست بھێنن و ھەروەھا ئەستێرەی یانەی ھەولێر لە بەرزکردنەوەی قورسایی سوارە محەمەد پیربال پاڵیوارو بوو بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی ئۆڵۆمپیادی پەکین.

شەتڕەنج[دەستکاری]

لە یاری شەترەنج کە پێشتر یارییەکی سەرەکی بوو لە یانەی ھەولێر، تیایدا نوێنەرایەتیی عێراق کردووە لە چەندین پاڵەوانیەتی عەرەبی و ئاسیایی، لە ساڵی ٢٠٠١ نوێنەری عێراق بوو لە پاڵەوانیەتی عەرەبی بۆ یانەکان کە تیایدا توانیان پلەی دووەم بە دەست بھێنن بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ خاوەن پلەی یەکەمی ئەم پاڵەوانیەتیە، لە ھەردوو یاری تۆپی بالە و تۆپی دەست دوای ئەوەی توانیان بۆ چەندین جار خولی عێراق بە دەست بھێنن، لە ھەمان کاتدا بەشدارییان لە پاڵەوانیەتیەکانی عەرەبی و ئاسیایی کردووە.

پایسکیلسواری[دەستکاری]

لە یاریی پایسکیلسواری یانەی ھەولێر چەندین نازناوی بە دەست ھێناوە و چەندین ساڵ پاڵەوانی عێراق و کوردستان بووە و ھەروەھا بەشداریی لە پاڵەوانیەتی یانەکانی عەرەبی کردووە.


دەستەی کاڕگێڕی یانە[دەستکاری]

١- دکتۆر عەبدوڵڵا مەجید سەرۆکی یانە

٢- عەبدولخالق مەسعود جێگری سەرۆک

٣- مەحمود عەزیز سکرتێری یانە

٤- یوسف عزەدین ئەمینداری دارایی

٥- سەفین کانەبی ئەندام

٦- شۆرش عەباس ئەندام

٧- بێجان ئیبراھیم ئەندام

٨- پشتیوان شبیب ئەندام

۹-رێبین رەمزی بەرێوبەری راگەیاندنی یانەی هەولێر

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • وێکیپیدیای ئنگلیزی

*ماڵپەڕی یانەی وەرزشی ھەولێر