فرانسۆ ھەریری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فرانسۆ تۆما

فرانسۆ ھەریری
لەدایکبوون(٨٨ ساڵ)
نەتەوەئاشوری
پەروەردەمامۆستا
پیشەسیاسەتوان
حیزبی سیاسیپارتی دیموکراتی کوردستان


ناوی تەواوی فرانسۆ تۆما هەریریە مامۆستا و سیاسەتوانی ئاشوری یە، کە لە ساڵی ١٩٣٦ لە نەحیەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر لە خێزانێکی ئاشووری لەدایک بووە.

ژیان[دەستکاری]

فرانسۆ خێزاندار بووە و ٤ کوڕ و ١ کچی لەدوای خۆی جێهێشتووە کوڕە گەورەکی {فەوزی هەریری} کە ئێستا سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە ئاشکرای دەکات کە ئەو کاتەی باوکی پارێزگاری هەولێر بوو بەهۆی سەرقاڵی بە کار و پیشەکەی ٣٠ساڵ خێزان و کەسوکاری نەبینیوە کاتێکیش چووە بۆ سەردانیان لە وڵاتی بەڕیتانیا کوڕە بچوکەکەی و نەوەکانی نەیانناسیوەتەوە.

کار و چالاکی[دەستکاری]

فرانسۆ پاش ئەوەی خانەی مامۆستایان تەواودەکات ساڵی ١٩٦٠−١٩٦١ لە ناوچەکانی بلێ و بارزان و لە دەڤەری باڵەکایەتی دەبێت بە مامۆستای وەرزش، لە سەرەتای چوونی بۆ ناو کاری سیاسەت دەبێتە ئەندامی حیزبی شیوعی عێراق و پاشان بەرپرسی لێژنەی ناوچەی حیزبەکە، بەڵام بەهۆی ئەو خۆشەویستیە زۆرەی بۆ مەلا مستەفای بارزانی دەیبێت لە ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و دەچێتە ڕیزەکانی ئەم حیزبە و لە شۆڕشی ئەیلول بەژداری دەکات، لە ماوەیەکی زۆر کەمیشدا دەبێتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی گەڵاڵەی پارتی دواتر لە ساڵی ١٩٦٩ دەبێتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی باڵەکایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان. بەهۆی دڵسۆزی و بەوەفایەتیە زۆرەکەی بۆ پارتی زۆر جێگای بایەخی مستەفا بارزانی بوو وە هاوڕێی نزیکی ئیدریس بارزانی و مسعود بارزانی بوو، لەکاتی دامەزراندنی دەزگای پاراستن ڕۆڵێکی چاڵاکی هەبوو، هەریری لە تەمەنی ٣٣ ساڵی لە دوای ڕێکەوتننامەی ١١ ئازار لە ساڵی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤ دەبێتە قایمقامی قەزای چۆمان، لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی لە ساڵی ١٩٧٩ دەبێتە ئەندامی یەدەگی سەرکردایەتی پارتی لە کۆنگرەکانی ١٠و١١و١٢ ئەم حیزبە بە ئەندامی سەرکردایەتی و پاشان مەکتەبی سیاسی پارتی هەڵبژێردراوە.

کاتێک لایەنە کوردستانیەکان لێک نزیکبوونەوە بۆ دروستکردنی بەرەیەکی سیاسی و چەکداری هاوبەش فرانسۆ دەبێتە نوێنەری پارتی لە بەرەی کوردستانی کە لە ساڵی ١٩٨٨ لە نێوان حەوت پارت و لایەنی سەرەکی باشووری کوردستان دروستکرا.

لەیەکەم هەڵبژاردنی پەڕلەمان دەبێتە پەڕلەمانتار و سەرۆکی فڕاکسۆنی پارتی، لەدوای ٣١ ئاب ١٩٩٦ هەریری لە کابینەی سێیەمی حوکمەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە وەزیری هەرێم بەڵام پاش ماوەیەک لە پۆستەکە نامێنێت و دەبێتە بەرپرسی لقی دووی پارتی و پارێزگاری هەولێر کە تاوەکو ڕۆژی تیرۆر کردنی لە پۆستی پارێزگاردا مایەوە.

فرانسۆ دەستی نوسینیشی هەبووە بەگشتی و سیاسەت بە تایبەتی هاوکات لە سەردەمی شۆڕش لە ڕادیۆی دەنگی کوردستان وەکو بێژەر گۆشەیەکی تایبەتی بە زمانی سریانی هەبووە، لەو ماوەیەی کە لە پۆستی پارێزگاری هەولێردا بووە چەندان کاری گرنگی ئەنجامدا بەتایبەت دروستکردنی یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرانسۆ هەریری و کۆشکی هونەر وە هەروەها ئۆرکسترای کوردستانیش بەیارمەتی و پاڵپشتی ئەو دامەزرا زۆر کار و پڕۆژەی تری شارستانیشی ئەنجامدا.

فرانسۆ ئەگەر چی بە ڕەچەڵەک مەسیحی بوو بەڵام زۆرێک لە دۆست و هاوڕێکانی موسڵمان بوون و چەندین ئایەتی قورئانی پیرۆز و فەرموودەکانی پێغەمبەر (د.خ) لەبەر بووە و لە کۆڕ و کۆبونەوەکاندا نموونەی پێهێناوەتەوە، زۆر گرنگی بە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی مزگەوت و شوێنە ئایینیەکان دەدا، کاتێکیش یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٠ بە چاودێری مستەفا بارزانی لە مزگەوتی گەورەی گەڵاڵە دامەزرا فرانسۆ ڕۆڵێکی سەرەکی و بەرچاوی هەبوو لە ئامادەسازی بۆ کۆنگرەکە.

هەروەک پارتیەکان باسی دەکەن هەریری لە ئیدارەدان کەسێکی دەستپاک دڵسۆز و خەمخۆر بووە وە بۆ هاوڕێکانی بەوەفا بووە لەگەڵ زۆربەی چین و توێژەکاندا هاوڕێ بووە.

فرانسۆ خێزاندار بووە و ٤کوڕ و ١کچی لەدوای خۆی جێهێشتووە کوڕە گەورەکی {فەوزی هەریری} کە ئێستا سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە ئاشکرای دەکات کە ئەو کاتەی باوکی پارێزگاری هەولێر بوو بەهۆی سەرقاڵی بە کار و پیشەکەی ٣٠ساڵ خێزان و کەسوکاری نەبینیوە کاتێکیش چووە بۆ سەردانیان لە وڵاتی بەڕیتانیا کوڕە بچوکەکەی و نەوەکانی نەیانناسیوەتەوە.

مردن[دەستکاری]

ڕۆژی ١٨ شوباتی ٢٠٠١ لەکاتی چوونی بۆ سەرکار لەسەر شەقامی ٦٠مەتری هەولێر لەلایەن ژمارەیەک چەکدار تیرۆرکرا.فرانسۆ چەندین جار لای مەسعود بارزانی ووتویەتی کە لەوانەیە ئەو بە مردنی خۆی نامرێ بەڵکو شەهید بکرێت لەبەر گرژی ناو خاو نێوان پارتی و یاکێتی لە لایەکەوە و جیوازی ئاینی و هەبوونی ئێسلامی تواندراو لەو سەردەم دا، لەو سەردەمەدا بەهۆی بارگرژی زۆرو ساردی نێوان هەردوو حیزبی دەسەڵات پارتی و یەکێتی پارتی پەنجەی تاوانی بۆ یەکێتی درێژدەکرد بەڵام دوای ڕووداوەکە پارتی شاندێکی بە سەرۆکایەتی ڕۆژ نوری شاوەیس ناردە سلێمانی تاکو لەگەڵ جەلال تاڵەبانی کۆببنەوە بۆ دۆزینەوەی سەرەداوی ئەم تاوانە بەڵام دواتر دەرکەوت کە گرووپی ئەنسارول ئیسلام لەپشت تاوانەکەیە.

لە ڕێککەوتی ٢٠/٢/٢٠٠١ لە ڕێوڕەسمێکی شایستە لە شارۆچکەی هەریر بەخاک سپێردرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • یادی ١٨ی تیرۆرکردنی فەرەنسۆ ھەریری کرایەوە، کوردستان ٢٤. ڕێککەوتی سەردانیکردن: ١٩ی شوباتی ٢٠١٩.
  • ئاشوریەکی کوردستانی بۆ وڵاتەکەی ژیا، کوردستان ٢٤. ڕێککەوتی سەردانیکردن: ٨ی تەمموزی ٢٠٢٠
  • فرانسۆ دەروێشێکی مەسیحی لە هەیوانی ماڵی بارزانی، کورد گڕاف. ڕێککەوتی سەردانیکردن: ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠.