خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خولی پانە پاڵەوانەکانی ئاسیا
لۆگۆی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا
ڕێکخراوە لەلایەنیەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا
دامەزراندن١٩٦٧
ناوچەئاسیا
ژمارەی تیمەکان٥٢ (پاڵاوتن) ٤١ (قۆناغی گرووپ)
سەرکەوتووترین یانەھیلال سعودی (٤ نازناو)


خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا[١] پاڵەوانێتییەکی ساڵانەی تۆپی پێی ئاسیایە کە لە ساڵی ١٩٦٧ەوە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا بۆ باشترین یانەکانی تۆپی پێی ئاسیا ڕێکدەخرێت. پێش ساڵی ٢٠٠٣، پاڵەوانێتییەکە بە فەرمی ناوی پاڵەوانێتی یانەکانی ئاسیا بوو، و بەزۆری لە میدیاکان و خەڵکدا بە جامی یانەکانی ئاسیا ناودەبرا. لە ساڵی ١٩٦٧ تا ٢٠٠٢ پاڵەوانێتییەکە لە قۆناغی یەکەمیدا بە سیستەمی پاڵاوتن لە قۆناغەکانی کۆتاییدا بە سیستەمی کۆمەڵە و میوانداری ئەنجامدرا، جگە لە ھەندێک وەرز. یاری کۆتایی بە شێوەی یاریگای خۆی و دەرەوەی یاریگای خۆی بەڕێوەچوو و تەنھا پاڵەوانی خولەکەی ھەر وڵاتێک بەشداری تێدا کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ fahd, abo (2019-12-01). "بالفيديو .. خطاب رسمي من الاتحاد الآسيوي ينهي الجدل حول عدد بطولات الهلال". صحيفة المرصد (بە عەرەبی). Retrieved 2024-05-11.