بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێشمەرگەی سلێمانی

لۆگۆی یانەی وەرزشی پێشمەگەی سلێمانی
ناوی تەواویانەی وەزرشی پێشمەرگەی سلێمانی
دامەزراندن١٩٩٩
یاریگاپێشمەرگەی سلێمانی ستادیۆم
خاوەن یانەجەعفەر شێخ مستەفا
خولخولی نایابی عێراق

یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی[١] یانەیەکی وەرزشی کوردییە لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان عێراق .،ئێستا لە خولی نایابی عێراق بەشدارە ، لەساڵی ١٩٩٩ دامەزراوە

مێژوو[دەستکاری]

پاڵەوانی خولی نایابی عێراق[دەستکاری]

یانەی پێشمەرگە لە وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠ لە خولی پلە یەکەکانی عێراق یاری کردووە ، و توانی لە پێشەنگی کۆمەڵەکەی بێت و پلەی بەرز بکرێتەوە بۆ ئەوەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاری بکات. تیپە پێشەنگەکانی هەر کۆمەڵەیەک لە یاری کۆتاییدا یارییان کرد بۆ دیاریکردنی پاڵەوانی خولەکە، کە تیایدا پێشمەرگە و یانەی جەیش لە یاریگای کەرخ لە بەغدا ڕووبەرووی یەک بوونەوە , و پێشمەرگە توانی بە ئەنجامی (٣-٠) لە یانەی جەیش بباتەوە وە بووە براوەی پاڵەوانێتییەکە.

خولی ئەستێرەکانی عێراق[دەستکاری]

یانەی پێشمەرگە بۆ یەکەمجار لە وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١ لە خولی ئەستێرەکانی عێراقیاری کرد و لە گروپی باکوور یاری کرد، و تیپەکە ئاستی باش نەبوو، و سەرەڕای گۆڕینی ڕاهێنەر، تیپەکە بەردەوام بوو لە دۆڕانی یارییەکانی، و لە کۆتاییدا دابەزی بۆ خولی پلە یەکەکانی عێراق .

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

پاڵەوانی خولی نایابی عێراق

٢٠٠٩-٢٠١٠

پاڵەوانی جامی کوردستان

٢٠١٢-٢٠١٣

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Football transfers, rumours, market values and news". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-06-05.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]