یانەی وەرزشیی شیلادزێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یانەی وەرزشیی شیلادزێ

لۆگۆی فەرمیی یانەی شیلادزێ
ناوی تەواویانا شێلادزێ یا وەرزشیی
نازناوئەلھووەکانی کۆرەژار
ناوی کورتکراوەSheladze FC
دامەزراندن٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
یاریگایاریگای گولان (کاتی)
سەرۆکشەریف ئیبراھیم
خولخولی پلە دووی کوردستان
وێبگەی فەرمیماڵپەڕی فەرمی
یەکەم یاریبەرامبەر زانکۆی پۆلیتەکنیک دھۆک لە خۆلی پلە دووی ھەرێمی کوردستان بە ئەنجامی بردنەوە ٣ بە ١ بوو یانەی شیلادزێ
گەورەترین بردنەوە٦ بە سفر بەرامبەر یانەی بجیل لە خۆلی پلە دووەکانی کوردستان
گۆڵکەرعەلی عەبدۆڵڵا بە ١٠ گۆڵ گۆڵکاری یانەکەیە
جلوبەرگی سەرەکی

یانەی وەرزشیی شێلادزێ یانەیەکی وەرزشیی کوردستانە، دەکەوێتە پارێزگای دھۆک لە باشووری کوردستان. یانەکە لە ساڵی ٢٠٢١ بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان - یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دامەزراوە.[١] یانەکە بەشدارە لە خولی پلە دووەکانی کوردستان. یانەکە پێکھاتووە لە کۆمەڵێک وەرزشی جۆراوجۆر لەوانەش تۆپی پێ. و ئامانجی بەڕەوپێشبردنی وەرزش و توانا وەرزشییەکانی ناوچەکەیە، و بارەگا و مەڵبەندی سەرەکی یانەکە دەکەوێتە سەنتەری ناحیەیی شیلادزێ[٢]

جلوبەرگ و درووشم[دەستکاری]

جلوبەرگەکانی سەرەکی پێکھاتووە لە سوور و سپی؛ و دڕووشمەکەشی کە ئاڵایەکەیە ئەویش بە ڕەنگی سوور و سپییە. سوور: بە مانای قوربانیدان و خوێنی شەھیدان دێت. سپی: بە مانای ئاشتی و تەبایی دێت. نازناوی یانە (ئەلھوویێن کۆرەژاری)

وەرزش[دەستکاری]

یانەی وەرزشیی شیلادزێ زیاتر بریتییە لەم جۆرانەی وەرزش کە تیاییدا بەردەستە، (تۆپی پێ - لەش جوانی - تۆپی سەر مێز - پایسکل سواری). دووزینەوەی توانای یاریزانە ئاست بەرزەکان[٣][٤]

خولەکان[دەستکاری]

بەشدار لە خولی پلە دووی کوردستان وەرزی (٢٠٢١–٢٠٢٢) بەشدار لە جامی کوردستان (٢٠٢٣)[٥][٦][٧] بەشدار لە خولی پلە دووەکانی کوردستان وەرزی (٢٠٢٣–٢٠٢٢)

ئارمانج[دەستکاری]

پەڕەپێدانی وەرزش و تواناکانی گەنج و لاوی ناوچەکە و پشکداریکردن لە خول و پاڵەوانێتییەکانی کوردستان و گرنگیدان بە یاریزانانی یانەکە و مەشق و ڕاھێنانەکانیان، بەرجستەکردنی گیانی وەرزشی، و بەدەستھێنانی نازناوەکان لە داھاتوو.[٨]

ساڵی ڕابردوو بڕیاردرا یانەی شیلادزێ دامەزرێت. یانەکە دامەزراوە، بەڵام یاریگایەکی تایبەت بەخۆی نییە. ئەگەر بیانەوێت ڕاھێنان یان یارییەکی فەرمی و نافەرمی بکەن، دەبێت لە یاریگای ئەھلی و نا حکۆمی بکەن و بە پارە ئەنجامی دەدەن.

سەرباری ئەوەش لە یەکەم یاریی خولی پلە دووەکانی کوردستان بە بردنەوە دەستی پێکرد.

[٩]شیلادزێ نزیکەی ٥٠ ھەزار کەس تیاییدا دەژین و بەگڕوتینەوە بەشداری چالاکییە وەرزشییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و خاوەن ھاندەرێکی زۆر و سەرسەختە.

دەستەی کاڕگێری یانە[دەستکاری]

  1. شەریف ئیبراھیم - سەرۆک
  2. سەردار خان أمیر - جێگری سەرۆک
  3. کاروان باقی - سکرتێر
  4. بێوار ئیبراھیم - بەرپرسی دارایی
  5. محەممەد یاسین - ئەندام و سەرپەرشتی یاریی تۆپی پێ
  6. ئەنەس سلێمان - ئەندام و وتەبێژی یانە
  7. دڵشاد عسمەت - ئەندام
  8. سوھەیب سەبری - ئەندام
  9. مهاباد کاظم - ئەندام
  10. ئامەد عیماد - فۆتۆگرافەری یانە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Sorani, Basnews. "حکوومەت یانەیەکی وەرزشی بۆ شیلادزێ دروست دەکات". www.basnews.com. Retrieved 2023-02-16.
  2. ^ AGENCY, XANI (2022-07-06). "یانا شێلادزێ دێ هه‌ڤبه‌سته‌كێ ل گه‌ل راهێنه‌ره‌كێ ئیرانى ئه‌نجام". XANI AGENCY. Retrieved 2023-02-22.
  3. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/sports/280920221-amp. Retrieved 2023-02-22. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  4. ^ bedel, naci. "نیوار داود:یانا شێلادزێ ده‌مێ پێدڤی بۆ راهێنانان نه‌بوویه | Rojnameya Evro" (بە عەرەبی). Retrieved 2023-02-22.
  5. ^ عبدالقهار, ئاکۆ (2023-02-02). "یارییەکانی جامی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا". Yariga یاریگانێت. Retrieved 2023-02-22.
  6. ^ "جامی كوردستان ده‌ستپێده‌كات". knwe.org. Retrieved 2023-02-22.
  7. ^ میدیا, سپۆرت (2023-01-28). "جامى كوردستان ده‌ستپێده‌كات". سپۆرت میدیا. Retrieved 2023-02-22.
  8. ^ bedel, naci. "نیوار داود:یانا شێلادزێ‌ ده‌مێ‌ پێدڤی بۆ راهێنانان نه‌بوویه‌ | Rojnameya Evro" (بە عەرەبی). Retrieved 2023-02-24.
  9. ^ AGENCY, XANI (2022-07-06). "یانا شێلادزێ دێ هه‌ڤبه‌سته‌كێ ل گه‌ل راهێنه‌ره‌كێ ئیرانى ئه‌نجام". XANI AGENCY. Retrieved 2023-02-24.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]