یاریگای فرانسۆ ھەریری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یاریگای فرانسۆ ھەریری یاریگایەکی نێودەوڵەتیە یانەی یانەی ھەولێر کە جێگای ٤٠ ھەزار ھاندەر دەبێتەوە، بەدووەم گەورە یاریگای وەرزشی دادەنرێت لە عێراق کە لەدوای یاریگای شەعب دێت , یاریگاکە لەساڵی ١٩٥٦ لەکاتی دروستبوونی یانەی ھەولێر دروست کرا کە پێشتر ئەو یاریگایە ھی یانەی بروسکی کۆن بووە ئینجا بووە ھی یانەی شورتەی ھەولێر ئینجا گۆڕدرا بۆ یاریگای یانەی ھەولێر لەکۆتایدا لەساڵی ٢٠٠١ دوای کوشتنی پارێزگاری پێشووی ھەولێر فرانسۆ ھەریری یاریگاکە بەناوی ئەو کرا، یاریگاکە لەساڵی ٢٠٠٩ بووە یاریگایەکی نێودەوڵەتی بەوەی یاری عێراق و فەلەستینی لێ ئەنجام درا.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]