بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جامی یەکێتیی ئاسیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جامی یەکێتی ئاسیا
ڕێکخراوە لەلایەنیەکێتی تۆپی پێی ئاسیا
دامەزراندن٢٠٠٤
ناوچەئاسیا
ژمارەی تیمەکان٣٦ (قۆناغی کۆمەڵەکان)
کۆتا پاڵەوان بەحرەین موحرەق
سەرکەوتووترین یانەکوەیتی کوەیتی (٣ نازناو) قووە جەوییە (٣ نازناو)
ماڵپەڕی فەرمیhttps://www.the-afc.com/en/club/afc_cup.html


جامی یەکێتیی ئاسیا پاڵەوانێتییەکی کیشوەری ساڵانەیە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئاسیاوە ڕێکدەخرێ، بەپێی سیستەمی نوێی پاڵەوانێتییەکە تایبەتە بە یانەی ئەو وڵاتانەی کە ھیچ یانەیەکیان بەشێوەی ڕاستەوخۆ سەرناکەوێ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەپێی پۆلێنی پێشبڕکێکەکانی یانەکانی ئاسیا AFC.

یانەکانی کوەیتی کوەیتی و قووە جەوییەی عێراقی بە سەرکەوتوترین یانەکانی مێژووی پاڵەوانێتییەکە دادەنرێن کە ھەریەکەیان خاوەنی سێ نازناون.

مێژووی پاڵەوانێتییەکە

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٤ پاڵەوانێتییەکە دەستیپێکرد وەک پاڵەوانێتی پلەدووی یانەکانی ئاسیا دوای خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا یانەی جەیشی سووری توانی ببێتە پاڵەوانی یەکەمین پاڵەوانێتی.

سیستەمی پاڵەوانێتییەکە

[دەستکاری]

سیستەمی نوێی پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی ٢٠١٧ گۆڕانکاری بەسەردا ھێنرا لە ڕووی ژمارە و شێوەیەوە، ٣٦ یانە بە کۆی گشتییەوە بەشداری دەکەن لە قۆناغی کۆمەڵەکان (١٢ یانە لە ھەریەک لە وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ٤ یانە لە ھەر یەک لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ئاسیای ناوەڕاست و باشووری ئاسیا) و یاریی کۆتاییش بە یەک یاری ئەنجام ئەدرێ

لیستی پاڵەوان و پلەی دووەمی یانەکان

[دەستکاری]

لیستی پاڵەوان و خاوەنی پلەی دووەمی پاڵەوانێتییەکە لە سەرەتای دروستبوونییەوە:[١]

ساڵ پاڵەوان دووەم
٢٠٠٤ سووریا جەیش سووریا وەحدە
٢٠٠٥ ئوردن فەیسەڵی لوبنان نەجمە
٢٠٠٦ ئوردن فەیسەڵی بەحرەین موحرەق
٢٠٠٧ ئوردن شەباب ئوردن ئوردن فەیسەڵی
٢٠٠٨ بەحرەین موحرەق لوبنان سەفا
٢٠٠٩ کووەیت کوەیت سووریا کەرامە
٢٠١٠ سووریا ئیتیحاد حەلەب کووەیت قادسیە
٢٠١١ ئۆزبەکستان ناساف کارشی کووەیت کوەیت
٢٠١٢ کووەیت کوەیت عێراقکوردستان ھەولێر
٢٠١٣ کووەیت کوەیت کووەیت قادسیە
٢٠١٤ کووەیت قادسیە عێراقکوردستان ھەولێر
٢٠١٥ مالیزیا جوھۆر دارولتەعزیم تاجیکستان ئیستقلال دۆشەنبە
٢٠١٦ عێراق قووە جەوییە ھیندستان بەنگالۆرۆ
٢٠١٧ عێراق قووە جەوییە تاجیکستان ئیستقلال دۆشەنبە
٢٠١٨ عێراق قووە جەوییە تورکمانستان ئالتین ئاسیر
٢٠١٩ لوبنان عەھد کۆریای باکوور ٢٥ ئەپرێل
٢٠٢٠ ھەڵوەشایەوە بەھۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە
٢٠٢١ بەحرەین موحرەق ئۆزبەکستان ناساف کارشی

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "AFC Cup". the-AFC (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-06.