یاساکانی مۆرفی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەرێکی یاساکانی مۆرفی

ئیدوارد مۆرفی، شارەزا کە بۆ ناسا ئیشی دەکرد، پاش ئەوەی کە لەدوای تاقیکردنەوەیەک یەکێک لە تەکنیککاران وایەرێک بە هەڵە دەبەستێت، ئەنجامی تاقیکردنەوەکە بێ سوود دەبێت، مۆرفی لە کۆتا سنووری توڕەبووندا لەبارەی ئەوەوە گووتی: ((ئەگەر یەک ڕێگا هەبێت بۆ تێکچوونی شتێک ئەوا هەر ئەو ڕێگایە دەدۆزرێتەوە! )) بەو شێوە بناغەی یاسایەک دانرا کە بە یاسای مۆرفی ناسراوە.

یاساکانی مۆرفی زۆرن بەڵام بناغەکەی ئەوەیە کە ئەگەر یەک حاڵەت هەبێ بۆ بە کارەسات گەیشتن، ئەوە هەر ئەو ڕێگایە پێش دێت.

ویکیپیدیا دەڵێت: یاساکانی مۆرفی وتەیەکی پێشینیانی بەناوبانگی هەیە لە فەرهەنگی (داب و نەریت) ڕۆژئاواییەکان (تمدن غربي)، هەموو شتێک لە خودی خۆیدا تووشی هەڵە و دەردەسەری دەبێت، ئەگەر ئەوەی بۆ دروستی هەوڵ درابێت یا ئەگەر بڕیار بێت شتێک تێکبچێت، هەر تێکدەچێت. هەمیشە هەموو شتێک لە خراپترین و ناگونجاوترین کات بە هەڵە دەبات و ئیشەکان ڕادەگرێت، ئاساییانە هەر کاتێک کەسێک تووشی بەدبەختی (شانسی خراپ) دەبێت، بە یاسای مۆرفی ناوی دەبات.

یاساکانی مۆرفی[دەستکاری]

یاسا سەرەتاییەکان[دەستکاری]

١- هیچ شتێک بەو ئاسـانییە نییە کە دیارە.

٢-هەر شتێک کاتی زۆر لەوە زیاتر دەوێت کە تۆ پێشبینی دەکەیت.

٣-شتێک کە لە توانادا بێت تێکبچێت ،تێکدەچێت.

٤-ئەگەر وادابنرێت کە چەند شتێک تێکبچێت ،ئەو یەکە تێکدەچێت کە زۆرترین زیانی هەبێت...

بەرئەنجام // ئەگەر خراپترین کات هەبێت بۆ تێکچوونی شتێک ،ئەو کاتەیە کە تێکدەچێت.

٥-ئەگەر شتێک هیچ ڕێگایەک نەبێ کە تێکبچێت ،هەر تێکدەچێت.

٦-ئەگەر وا هەست دەکەی چوار ڕێگا هەیە بۆ تێکچوونی شتێک وە پێشتر بیرت لێیان کردۆتەوە ،ئەوا لەسەدا سەد لە ڕێگای پێنجەم تێکدەچێت کە بەهیچ شێوەیەک بیرت لێی نەکردۆتەوە.

٧-ڕاستییەکان خۆبەخۆ ئارەزووی خراپتر بوونیان هەیە.

٨-ئەگەر وا پیشاندەدرێ کە هەمووشتێ بەباشی بەرەوپێش دەڕوات ،دیارە تۆ لەسەدا سەد لە بەفیڕۆدانی بیرت گەڕایەوە !.

٩-سروشت هەمیشە لایەنگری خراپە شاراوەکانە.

١٠-سروشت زۆر زۆڵە (بيژييە) !!!

١١-هەرکاتێ کە بەرنامە دادەڕێژی بۆ ئەوەی کارێک ئەنجام بدەیت ،کەواتە شتێکی تر پێشدێت کە دەبێ لەپێش کارەکەی تر ئەنجامی بدەیت.

١٢-هەر ڕێگا چارەیەک دەتخاتە ناو چاڵێکی تر.

١٣-هەرکاتێک شتێکی لە دەستدەکەوێت دەکەوێتە دوورترین شوێن کە دەستت نەیگاتێ (وەکو واشەر لەکاتی چاککردنەوەی ئۆتۆمۆبێل).

١٤-هەمیشە کاتێ بەدوای شتێک دەگەڕێی شتەکە لەدوایین شوێنە کە بەدواییدا دەگەڕێیت.

١٥-هیچ گرنگ نییە کە جەنابتان چەند بەدوای شتێکدا گەڕاون ،هەر ئەو کاتەی کە دەیکڕن لە دوکانی دواتر بە هەرزانتر دەیدۆزنەوە.

١٦-کاتێک شتێکی تێکچوو بۆ دوکانی چاککردنەوە دەبەیت ،بە تەواوی مانا بێ کێشەیە.

١٧-هەرشتێکی خۆش لە ژیاندا نایاساییە یان دوور لە ڕەوشتە یان قەڵەوت دەکات.

١٨-ئەگەر لەناو سەتڵێک یان کیسەیەک لەدوای شتێک بگەڕێیت ،لەسەدا سەد ئەو شتە لە کۆتایی ئەو کیسەیە یان ئەو سەتڵەیە.

١٩-هۆیەکانی گواستنەوە وەک (پاس ،فڕۆکە ،شەمەندەفەر ..هتد) درەنگتر لە کاتی خۆی دەست بە ڕۆیشتن دەکەن ،مەگەر ئەوەی کە تۆ درەنگ بگەیت ،لەو کاتەدا هۆیەکانی گواستنەوە لەسەر کاتی دیاریکراودا دەڕۆن.

٢٠-لە سەدا هەشتای تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لەو وانەیە دێتەوە کە تۆ تێیدا بەشدارنەبوویت.

٢١-لەکاتێکدا کە شانسی دروست بەرەوپێشچوونی کارەکە پەنجا بە پەنجا (%٥٠) بێت ،ئەگەری ئەوەی کارەکە بە هەڵە پێشبچێت لە سەدا نەوەدە (%٩٠).

٢٢-هەرکەسێک دەتوانێ بڕوانامەی کۆلێژ وەربگرێ ،بەڵام ناتوانێت ببێتە خاوەن مێشک.

٢٣-هەرکاتێک پێڵاوێکی نوێ دەکڕیت ،وە بۆ جاری یەکەم لەپێی دەکەیت ،هەموو پێیان لەسەری دادەنێن.

٢٤-هەرکاتێک دەتەوێ جامی پەنجەرە خاوێنبکەیتەوە ،پەڵەکە دەکەوێتە ئەودیوی جامەکەوە.

٢٥-یاسای پیسگەڵ ١ : بۆ خاوێنکردنەوەی هەرشتێک شتێکی تر پیس دەبێت ! ،بۆ نموونە (بە ئاو هەرشتێک خاوێنبکەیتەوە ،ئاوەکە پیس دەبێت).

٢٦-یاسای پیسگەڵ ٢ : پیس دەتوانێت پاک پیس بکات ،بەڵام پاک ناتوانێت پیس پاک بکات.

٢٧-ئەگەر کارێک ئەگەری پێشهاتنی هەبێت ،وە زۆر کارێکی خۆشە ،هیچ کاتێک ئەم کارە پێش نایەت.

٢٨-ئەگەر ماف لەگەڵ تۆدا بێت ،هیچ کەسێک بە قسەی تۆ باوەڕ ناکات.

٢٩-یاسا وەکو تۆڕی جاڵجاڵۆکە وایە ،تەنها خەڵکی هەژار و لاواز تووشی دەبن ،لەکاتێکدا خەڵکی دەوڵەمەند و خاوەن دەسەڵاتان دەیدڕێنن و لێی هەڵدێن.

٣٠-دوو توخم لە سروشتدا زۆرە ،یەکەم: هایدرۆجین ،دووەم: گێلایەتی.

٣١-شەقامی گەیشتن بە سەرفرازی هەموو کاتێک لەژێر چاککاریدایە.

٣٢-هەرکاتێک شتێک فڕێ دەدەیت ،هەر کە ناتوانی دەستت پێی بگات ،ئیشت پێی دەبێت.

٣٣-کاری هەرەوەز هەمیشە گرنگە چونکە شانس بە ئێوە دەدات کە لەکاتی دەرکەوتنی کێشەیەک کەسێکی تر تووشبکەن.

٣٤-ئەگەری ئەوەی کە نانی بەکەرەکراو لە دەستت بکەوێت سەر مافورەکە ،پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ نرخی مافورەکە.

٣٥-جەنابتان هیچ کاتێک ناتوانن بە سەیرکردنی هێڵی شەمەندەفەر بڵێن کە شەمەندەفەر لەکام لایەکەوە دێت.

٣٦-ئۆتۆمۆبێلێک کە لە باری ڕۆیشتندایە خێراییەکەی لە جەنابتان زۆرترە.

٣٧-هەرچی داماوە فشەکەرتر بێت ئەگەری سەرکەوتنی زۆرترە.

٣٨-کەسانێک کە دەتوانن باشترین ئامۆژگاریت بکەن ،ئامۆژگاریت ناکەن.

٣٩-دوکەڵی جگەرە هەمیشە بۆلای کەسانی جگەرە نەکێش دەڕوات بەبێ گوێدانە ئاڕاستەی هەوا.

٤٠-جێگای ڕاگرتنی ئۆتۆمۆبێل , هەمیشە لەوبەری شەقامەکە هەیە !.

٤١-بۆ هەرکارێک یەک دەنگی نێگەتیڤ(ئەرێ) و یەک دەنگی پۆزەتیڤ(نەرێ) هەیە.

٤٢-دۆستانتان دێن و دەڕۆن ،بەڵام دوژمنانتان هەر لەسەریەک کۆدەبنەوە.

٤٣-هەرکاتێک بەدرۆ بە بەڕێوەبەری کارەکەت بڵێی لەبەر پەنچەربوونی تایەی ئۆتۆمۆبێلەکەم دواکەوتم ،ئەوا بۆ بەیانی ئۆتۆمۆبێلەکەت بەڕاستی پەنچەردەبێت.

٤٤-بەنزیکی هەندێجار چوونە ناو کارێک ئاسانترە وەک لەهاتنە دەرەوە لە کارەکە.

٤٥-هیچ کاتیک هیچ شتێک باشتر نابێت.

یاساکانی مۆرفی لە پاسدا[دەستکاری]

١-ئەگەر جەنابتان درەنگتان بووبێت ،پاسیش درەنگ دەگات.

٢-ئەگەر زوو بێیت ،پاس درەنگ دەگات.

٣-ئەگەر درەنگ بگەیت، پاس زووتر گەیشتووە.

٤-هەرچەند لە شوفێری پاس بپرسی کە دەمەوێ لە کوێ دابەزم ،ئەگەری ئەوەی کە خراپ ڕێنماییت بکات بۆ وێستگەی هەڵە ،زۆرە.

٥-کاتێکی زۆر چاوەڕێ دەبیت کە پاس بگات و هیچ پاسێک دیارنییە ،جگەرەیەک دادەگیرسێنی ،هەر کە جگەرەکەت داگیرساند پاس دەگات .(هەر کە جگەرە دابگیرسێنی پاس دەگاتە جێ !).

٦-ئەگەر بۆ زوو گەیشتنی پاس جگەرە دابگیرسێنی ،پاس درەنگ دەگات.

٧-ئەگەر هەوا سارد و بارانی بێت یان هەردووکیان ،پاس درەنگ دەگات.

٨-ئەگەر جەنابتان پارەی ووردەتان لانییە ،ئەوا شوفێریش لای نییە.

٩-کەس پارەی ووردەی تەواو و دروستی لانییە.

١٠-ئەو پاسەی کە ئێوە بەرنامەتان بۆ داڕشتووە سەربکەون ،ئەو پاسە ٥ خولەک زووتر گەیشتووە و ڕۆیشتووە.

١١-ئەو پاسەی کە چاوەڕێی دەکەی ئاساییانە ١٥ خولەک درەنگتر دەگات.

١٢-گرنگ نییە جەنابتان لەتەنیشت کێ دانیشتوون ،ڕاستەوخۆ مۆبایلەکەیان دەردەهێنن و دەستدەکەن بە قسەکردن لە دەستگیرانەکەیان یان نەشتەرگەری دایکیان لە نەخۆشخانە.

١٣-دوایین کەس لە پاسەکەدا هەمیشە دوایین وێستگەی مەبەستە.

١٤-لەوانەیە کاتی چاوەڕێکردنی پاس زیاتر بخایەنێت وەکو لە گەشتەکەت.

١٥-کاتێک تۆ درەنگت بووە و بەرەو پاسەکە بەخێرایی ڕادەکەیت ،پاسەکە دەڕوات و بەڕێدەکەوێت ،بەڵام کە تۆ ڕادەوەستی و بێ ئومێد دەبیت لە گەیشتن بە پاسەکە ،ئەوا پاسەکە هێواشی دەکاتەوە بۆت ،ئەگەر دووبارە ڕابکەیتەوە کە پاسەکە هێواشی کردەوە ،ئەوا دووبارە پاسەکە دەڕوات و جێتدەهێڵێت.

یاساکانی مۆرفی لە خۆشەویستی[دەستکاری]

١-هەموو جوانەکان داگیرکراون.

٢-ئەگەر داگیرنەکرابن لە شوێنێک بەکۆتایی دەگات خۆشەویستییەکە ،لەشوێنێک کۆتایی دێت.

٣-چەند جوانترە ئەوەندە دوورترە.

٤-خۆشەویستی جەنابتان بۆ هەرکەسێک ،بە خۆشەویستی پێچەوانەی کەسی بەرامبەر ئێوەیە.

٥-لەکاتێکدا خێزانی پیاوێک لەگەڵ ئەو لەیەکتردەگەن ،لە لە گوێگترن لەو دەست هەڵگرێت.

٦-ئەو شتانەی کە پیاوێک ڕادەکێشی بۆ بێزاری لای ژن ئەو شتانەیە کە چەند ساڵی دواتر لەو شتانە زۆرتر بێزاردەبێت.

٧-هەرگیز لەگەڵ کەسێک لەخۆت شێتتر مەخەوە.

٨-کە ڕووناکییەکان نەمان ،هەموو ژنان جوانن.

٩-جیرانەکەت خۆشبوێت ،بەڵام نەسوتێی.

١٠-پێش ئەوەی شازادە جوانەکەت بدۆزیەوە ،دەبێ لەپێشدا ژمارەیەکی زۆر لە بۆقەکان ماچ بکەیت.

١١-پێبکەنە ،ئەمە وا لە خەڵک دەکات بپرسن بیر لەچی دەکەیتەوە.

١٢-جوانی قوڵایی پێستە ،ناشرینی لە قوڵایی ئێسقانە.

١٣-پیاوێک دەتوانێ لەگەڵ هەر ژنێک دڵخۆش بێت بەدرێژایی ئەوەی کە خۆشی نەوێت.

١٤-هەرگیز مەڵێ نەخێر.

١٥-ناتوانی منداڵێک بەرهەمبێنی لە مانگێکدا بە سکپڕکردنی نۆ ژن.

١٨-هیچشتێک گەشەناکات لەگەڵ تەمەن.

١٦-خۆشەویستی چاڵێکە لە دڵدا.

یاساکانی مۆرفی لەسەر دایک (یاسای دایکانە)[دەستکاری]

١-دایکەکان هەمیشە لە دوو کاتدا ئامۆژگاریت دەکەن ،کاتێک پێویستت پێیانە وە کاتێک کە پێویستت پێیان نییە .(واتا هەمیشە ئامۆژگاریت دەکەن!).

٢-هەر کارێک کە بتەوێ ئەنجامی بدەیت ،دایکتان ڕەخنەت لێ دەگرێت ،تەنانەت ئەگەر هیچ کارێکیش نەکەن.

٣-هەرچەند گەورە دەبیت ،بۆ دایکت بچووکتر (منداڵتر) دەبیت.

٤-دایکەکان هەمیشە ڕێگایەکی باشتریان هەیە بۆ بەئەنجام گەیاندنی لارێک ،بەڵام لە کاتێکدا کە جەنابتان کارەکەتان ئەنجامداوە.

٥-هەرکاتێک وا هەستدەکەن کە دایکتان نهێنیەکتان نازانێ ،بەبیرتیان بێتەوە کە دایکتان دایبی ئێوەی دەگۆڕی.

٦-هەمیشە دوو ڕێگا هەیە بۆ گێڕانەوەی چیرۆکەکە ،ئەو ڕێگایە کە ڕاستە و چیرۆکەکە ڕوویداوە ،یان ئەو ڕێگایەی کە دایک لەیادی ماوە.

٧-هەرگیز بە دایکت مەڵێ هیچشتێک نییە بیکەم ،چونکە هەمیشە کارێکت بۆ دەدۆزێتەوە.

٨-گرنگ نییە دایکت باڵای چەند لە تۆ کورترە ،هەمیشە تەمەنی لە تۆ گەورەترە.

٩-هەمووشتێک بیرۆکەیەکی باشە ،تا ئەو کاتەی دایکت پێیدەزانێ و پێت دەڵێت بۆچی باش نییە.

١٠-ڕێگای دایک باشترینە ،ئەگەر باوەڕ ناکەی لە خۆی بپرسە.

١١-ئەو ئامۆژگارییەی دایکت کە تۆ پشتگوێی دەخەیت ،ئامۆژگارییە باشەکە بووە.

یاساکانی مۆرفی لە ڕێکخستن (پۆلیس)[دەستکاری]

١-هیچ کاتێک سەنگەرێک دابەش مەکە لەگەڵ کەس کە لە جەنابتان بەهێزترە.

٢-ئەگەر ئەفسەری دەسەڵات بەدەستی تۆ دەتبینێت ،کەواتە دوژمنیش دەتبینێت.

٣-ئەگەر لە بەرەکانی شەڕ باش پێشدەچیت ،لە سەدا سەد بۆلای کەمینی دوژمن دەڕۆیت.

٤-ئەگەر نیازت هەیە لەگەڵ ئەفسەری دەسەڵات بەدەستی خۆت قسەبکەیت ،کەمێک بخەوە.

٥-تۆ ڕاست دەکەیت ،دادپەروەری بوونی نییە ،تەنها ئێمەین.

٦-هیچ کەسێک پێویستی بە پۆلیس نییە ،کاتێک پۆلیس لەو جێگایەیە.

٧-هەموو لێکۆڵینەوەیەکی پوخت ،بەرەو سەرلێشێواندن دەڕوات.

٨-هەر کاتێک بڕیار دەدەی کارێک بکەیت ،تەنانەت دژی یاساش ،ئەفسەرێکی پۆلیس هەر لەو کاتەدا دەردەکەوێت کە تۆ کارەکە دەکەیت.

٩-پۆلیسەکان هەمیشە درەنگ دەگەن بە شوێن و دیمەنی تاوان.

یاساکانی مۆرفی لە تەکنەلۆژی[دەستکاری]

١-بیرسا (مەنتیق) گوزارشت دەکات لە ڕێگایەکی خۆکاری بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی هەڵە.

٢-تەواوی دۆزینەوە و داهێنانە گەورەکانی جیهان لەسەر بناغەی هەڵە دروستبووە.

٣-گرنگترین پۆستی ئەلیکترۆنی کە دەبێ وەریبگری ،وون دەبێت یان بەردەست نییە.

٤-ئەگەر بەرنامەیەکی کۆمپیوتەر بەسوودنەبێ دەبێ بیکەیە سەنەد (مستند).

٥-ئەگەر بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری بەسوودبێت دەبێ بگۆڕدرێ (یان لەبەر کراک ،پاتچ ،کۆد ،یان لەبەر هاتنی وەشانی نوێ).

٦-بۆ دروستکردنی پڕۆژەیەک گرنگ نییە چەند سەرچاوەت لەبەردەستە ،بەهەر شێوەیەک بێت هەر کەمە.

یاساکانی مۆرفی لە گرافیک[دەستکاری]

١-سیدی (CD)ی کڕیار لە سیستەمی جەنابتان ناکرێتەوە.

٢-ئەگەر بۆ کردنەوەی ئەو سیدییەی کە ناکرێتەوە پرۆگرامێک دابمەزرێنی ،ئەوا دوایین جار دەبێت کە سیدییەک وەربگریت.

٣-ئەگەر سێ دیزاین نیشانی کڕیار بدەیت ،هەڵبژاردنی ئەو دوایین دیزایینی جەنابتە.

٤-ئەگەر دوو دیزاین نیشانی کڕیار بدەیت ،داواکاری دیزاینی سێیەمە ،ئەگەر دیزاینی سێیەمت نیشاندا یەکێک لە دوو دیزایینەکەی یەکەمجار هەڵدەبژێرێت.

یاساکانی مۆرفی لە کێشکردنی زەوی[دەستکاری]

١-کەلوپەلی ڕوولەکەوتن لە شوێنێک بەر زەوی دەکەوێ کە زۆرترین زیانی هەبێت.

٢-دڵۆپەی ڕەنگ هەمیشە لە دەرچەیەکی ڕۆژنامە یان (سفرە) دەچێتە سەر مافورەکە ،تا ئەو کاتەی ووشک نەبێتەوە دیارنابێت.

یاساکانی مۆرفی لە دوورمانی[دەستکاری]

١-کاتێک کە شەش قۆپچەت پێویستە ،بەلایەنی زۆرەوە لەناو قوتوی قۆپچەکاندا ٥ قۆپچەی تێدایە.

٢-کاتێک کە پەلەتە ،کونی دەرزییەکە بێتام بچووکە.

٣-ئاساییانە ئەو قوماشەی کە لە یادتان دەچێ پێش دوورین بیشۆن تا نەچێتەوە یەک ،ئەو قوماشەیە کە زۆر دەچێتەوە یەک.

٤-دەرزی وونبوو هەمیشە بەهۆی هاوسەرتان یان منداڵتان کە بەپێی پەتی ڕۆیشتوون لە ژوورەوە دەدۆزرێتەوە،

٥-ئوتو جل ناسوتێنێت ،مەگەر لە دوایین کەپس.

٦-ئوتوی هەڵمی ئێوە ،هەڵم لەگەڵ ژەنگی ئاسن تەنها بەسەر جلی ئاوریشمی سووکتان بەتاڵ دەکات.

یاساکانی مۆرفی لە ڕامیاری (سیاسەت)[دەستکاری]

١-سیاسەت و ئایین زۆر باش لەگەڵ یەکتر ناگونجێن.

٢-خراپترین کاندیداتی سیاسی دەبێتە سەرۆک.

٣- سۆشیالیزم کێیە؟ سەرکەوتنی ئایدۆلۆژی بەسەر هزرێکی خاوێن.

٤-هەموو شۆڕشێک بەفیڕۆدانی خۆی هەیە ،دەنگەکان ژیریی سیاسەتمەدارەکانن.

٥-دەمانتوانی خراپتر بکەین ،کە هەمیشەش وادەکەین.

٦-گرنگ نییە کە هەڵدەبژێردرێ ،حکومەت هەر دێت.

یاساکانی مۆرفی لە وێنەگری[دەستکاری]

١-ئەگەر شتێکتان لەیادنییە کە بەجێتان هێشتووە ،ئەو شتە فیلمی کامێراکەتانە.

٢-هەمیشە گرنگترین وێنە تاریک دەردەچێت ،یان دەسووتێت.

٣-هیچ وێنەگرێکی ڕۆژنامەنووس شیک (جوانپۆش) نییە.

٤-هیچ وێنەگرێکی شیک (جوانپۆش) وێنەگری ڕۆژنامە نییە.

٥-باشترین دیمەن بۆ وێنەگرتنی سروشت ،کاتێکە کە جەنابت ئامادەنیت بۆ وێنەگرتن.

٦-ئاوێنەیەکی ووشک و خاوێن وەکو موگناتیز بۆ تەپوتۆز و شێ کاردەکات.

یاساکانی مۆرفی لە بازرگانی[دەستکاری]

١-ئەگەر ناتوانی کارەکەت لە یەکەم ٢٤ کاتژمێردا تەواو بکەیت ،بە شەو کاربکە.

٢-بەڕێوەبەرەکەت هەمیشە ڕاستدەکات.

٣-هەمیشە مەزنترین تێگەیشتن بەدەست دەهێنیت لەو کارەی کە کەمترین ئارەزووت لێیەتی.

٤-هیچ کەسێک لە ڕۆژی چوارشەممەدا نەخۆش ناکەوێت.

٥-گرنگ نییە هەرچەندێ تۆ دەیکەیت ،هێشتا بەس نییە.

٦-ئەوەی تۆ نایزانیت ،زۆرترین پارەی دەوێت.

٧-تەنها لە کاتی خۆیدا لیستەی ناوەڕۆکی کەلوپەل بەردەست نییە.

٨-هەر کە کارێک پیسبوو ،هەرچییەک بکرێت بۆ بەرەوپێش بردنی تەنها خراپتری دەکات.

٩-ئەو ئامێرانەی کە وەستاون لە کارکردن ،هەر کە چاککەرەوە گەیشت زۆر بە دروستی کاردەکەن.

١٠-بەدواکەوتنی یاساکان کارەکەت بۆ مەیسەر ناکات.

یاساکانی مۆرفی لە گرافیک دیزاین[دەستکاری]

١-فۆنتەکەت دەبێتەوە بە بنەڕەت.

٢-ئەگەر دوو وەشانت هەبێ لە وێنەیەک ،وەشانە هەڵەکە دەنێریت بۆ چاپ.

٣-خێرایی ،جۆرایەتی ،توانایی بەرگەگرتنی گوژمە ،تەنها دووانیان هەڵبژێرە.

٤-پشکنەرەی حنجە کارناکات.

٥-پشکنەری ڕێزمانیش کارناکات.

٦-باشترین بیرۆکەکەت پێشتر مافی لەبەرگیراوەتەوە.

٧-بۆ دروستکردنی هێمایەک/ئاڕمێک هەرگیز ڕەنگە گونجاوەکە نادۆزیتەوە.

فەلسەفەی مۆرفی[دەستکاری]

  • "پێبکەنە .......بەیانی ڕۆژێکی خراپترە".

دەستەواژەکان لەلای مۆرفی[دەستکاری]

  • کۆنفڕانس: گێژبوونى کەسێک، جارانى ژمارەى هەموو ئامادەبووان.
  • ژوورى کۆنفڕانس: بریتییە لە شوێنێک کە هەموو تێیدا قسە دەکەن, کەس گوێ لە کەس ناگرێت و لە کۆتایی هەموو دژى یەکتریین.
  • ڕێککەوتن: بریتییە لە هونەرى دابەشکردنى کێکێک، بە شێوەیەک کە هەریەک لە لایەنەکان لەو بڕوایە دابن کە بەشە زۆرەکە بەر ئەو کەوتووە.
  • کیتابى کلاسیک: کیتابێکە کە هەموو خەڵک رێزى لێ دەگرن، بەڵام کەس نایخوێنێتەوە.
  • جگەرە: بریتیە لە پارچە کاغەزێک، کە بە دەورى بڕە نیکۆتینێک لوول دراوە و سەرێکى ئاگرە و سەرەکەی ترى مەرگ.
  • بزە: بریتییە لە خوارییەک، کە دەتوانێت زۆر لە خوارییەکان ڕاست کاتەوە.
  • نووسینگەى کارى بەرپرس: شوێنێکە بۆ حەسانەوەى ناوبراو لەو ماندووبوونەى لە ماڵەوە تووشى هاتووە.
  • بەرپرس: کەسێکە کە زوو دێت ئەو کاتەى تۆ درەنگ دێى، نایێت ئەو کاتەى کە تۆ زوو دێی.
  • باوێشک: تەنیا بەو کاتە دەڵێن کە هەندێ لە کارمەندان لە هەمبەر بەرپرسەکەیان و هەندێ پیاویش لە هەمبەر هاوسەرەکانیان، زاریان دەکەنەوە.*
  • ...هتد: بریتییە لە هێمایەک بۆ ئەوەى خەڵکیتر بڕوا بکەن، کە تۆ لەو شتانەى کە باست کردووە، زیاتر دەزانیت.
  • لێژنە: ژمارە کەسێکن کە ناتوانن کارێک بە تەنیایی ئەنجام بدەن و کۆکن لەسەر ئەوەى کە بە چەند کەسێک پێکەوە، هیچ کارێک جێبەجێ ناکرێت.
  • تەجروبە(ئەزموون): ناوێکە خەڵک لەسەر شکستەکانیان دادەنێن.
  • تەقینەوەى ئەتۆمى: رووداوێکە لە پێناو کۆتایی هێنان بە هەموو رووداوەکان.
  • ڕەشبین: بە کەسێک دەڵێن کە لە جیاتى ئەوەى بڵێت جوان بە (ج) دەست پێدەکات، دەڵێت: (ج) دووا پیتى (رەنج)ە.
  • خۆشبین: بە کەسێک دەڵێن کە ئەگەر لە تاوەرێک بەربێتەوە، لە نیوەى رێ هاوار دەکات: شوکر بریندار نەبوومە.
  • چکووس(خەسیس): بە کەسێک دەڵێن کە بە هەژارى دەژیێت، بۆ ئەوەى بە دەوڵەمەندى بمرێت.
  • تاوانبار: کەسێکە کە لەگەڵ خەڵکێکى زۆر هیچ جیاوازییەکى نییە، تەنیا ئەوە نەبێت، کە هەندێک لەو (خەڵکە زۆرە) ئەویان گرتووە.
  • دەرفەتخواز: بە کەسێک دەڵێن کە ئەگەر بە هۆکارى رووداوى ئۆتۆمۆبیل، بکەوێتە ناو ڕووبارێکەوە، یەکسەر حەمامێک دەکات.

چیرۆکی مۆرفی بەدبەخت[دەستکاری]

شەوێکیان کاتێک مۆرفی لە شەقامی سەرەکی بەنزینی نامێنێت ،ئەو شەوەش شەقامی سەرەکی ترافیک(جەنجاڵ) دەبێت ،هەر لەو شەقامە سەرەکییە بەنزینی تەواودەبێت و ئۆتۆمۆبێلەکان وەکو مێروولە بە ڕێگادا دەڕۆن ،کاکی مۆرفیش ئۆتۆمۆبێلەکەی ڕادەگرێت بۆ ئەوەی ئەو ڕێگایەی ماوە بە تەکسی بیبڕێت ،هەروا بە ئاسوودەیی لە تەنیشت شەقامی سەرەکی ڕاوەستابوو ،کە ڕاستەوخۆ ئۆتۆمۆبێلێکی توڕیسێنتی ئینگلیزی کە بە سەرپێچی لە شەقامی پێچەوانەوە دێت و لێی دەدات و دەمرێت ،هەر بە ڕێکەوت ئەو شەوە جلی سپیشی لەبەربوو ،(ئینجا بیری لێبکەوە !!!)......

بە جلێکی سپی لە تەنیشت شەقامی سەرەکی قەرەباڵغ ڕاوەستابێت ،گێلێک بێت لێتبدات لە ساید(تەنیشت)ی پێچەوانە و بمرێت ،لەوانەیە لەکاتی گیان سپاردندا ئەو ڕستە بەناوبانگەی لەسەر لێو بووبێت "ئەگەر یەک ڕێگا هەبێت بۆ خراپکردنی شتێک ،ئەو هەر ئەو ڕێگایە دەدۆزێتەوە".

سەرچاوەکان[دەستکاری]