نیکۆتین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

نیکۆتین ماددەیەکى بەهێزکەر و بەشێکى چالاکى ناو تووتنە کە ڕووەکێکى گەڵادارە و لەزۆربەى ناوچەکانى جیهاندا دەڕوێت. زیاد لەچارەکێکى هەرزەکارانى وڵاتى بەڕیتانیا جگەرە دەکێشن.


نیکۆتین زۆرترین بەکارهێنەرى هەیە کە ئەمەش بەگشتى خراپە. بەزۆری بەکێشانى جگەرە یان جوینى تەباکۆوە بەکاردەهێنرێت، ئینجا پاش کێشانى جگەرەکە نیکۆتینەکە بڵاودەبێتەوە و ملیۆنەها خەڵک لەجیهاندا جگەرە دەکێشن. تەنیا لەبەڕیتانیادا زیاد لەچارەکێکى هەرزەکارەکانى تەباکۆ دەکێشن، لەکاتێکدا ژمارەیەکى کەمترى دەیجوێن. نیکۆتین بەخێرایی لەسییەکانەوە بۆ مێشک دەڕوات لەماوەى حەوت چرکەدا کە تیایدا ئەم نیکۆتینە دەبێتەهۆى بەهێزککردنى بەرەڵاکردنى دۆپامین کە دەمارێکى گەیەنەرى مێشکە و پەیوەندى بەمیزاژ و حەزو ئارەزوو ئەرکەکانى دیکەى مێشکەوە هەیە. هەرچەندە نیکۆتین لەبەر چێژى تایبەتى خۆى بەکاردەهێنرێت وەک ڕۆشتنە ناو میزاژێکى نیمچە بێ ئاگایی، بەڵام وادەردەکەوێت کە هەردوو کاریگەرییەکەى هەبێت: کاریگەرى چالاک بوون و بێتاقەتى. دەرکەوتنى کاریگەرییەکەى لەهەر کاتێکدا پشت دەبەستێت بەو حاڵەتانەى کە تیایدا بەکاردەهێنرێت. کەواتە لەوانەیە ئەم نیکۆتینە یارمەتى حەوانەوەى بەکارهێنەرەکەى بدات یان بیحەوێنێتەوە، چونکە خووى پێوە گرتووە. نیکۆتین بەگشتى وەک یەکێک لەخووگرتوترین ماددەکان دادەنرێت. بەکارهێنەرەکەى دەتوانێت بەخێرایی پشت بەکاریگەرییەکانى نیکۆتینەکە ببەستێت کە بەزۆرى بەکێشانى چەند جگەرەیەک تووشى خووگرتن بەجگەرە کێشان دەبن. ئەگەر کەسێک لەناکاوە لەکێشانى جگەرە بوەستێت ئەوە بەزۆری ئەزمونى چەند نیشانەیەک دەکات وەک پەرۆشى و نەمانى میزاژ.ئەمەش وایان لێدەکات ئارەزوویەکى بیً کۆنترۆڵیان هەبێت بۆ نیکۆتینەکە بۆ ئەوەى لەو بێتاقەتییە ڕزگارى ببێت. لەبەرئەوە زۆر زەحمەتە بە ئاسانى واز لەم خووگرتنە بهێنن. ڕاستى ئەوەى کە جگەرەکێشان یان جوینى تەباکۆ کە نایاسایی نییە و کۆمەڵگاش تاڕادەیەک دژى ناوەستێتەوە ئەوە دەبێتەهۆى ئەوەى کە زەحمەت بێت تەرک بکرێت. نیکۆتین چەند ئەنجامێکى زیانبەخشى بۆ تەندروستى هەیە و پەستانى خوێن بەرز دەکاتەوە و لێدانى دڵ خێراتر دەکات و نەخۆشى خوێنبەر زیاد دەکات. بەڵام ماددە کیمیاییەکانى دیکەى کە لەگەڵ نیکۆتین بەکاردەهێنرێت زیانەکە زیاتر دەکەن. کاتێک تەباکۆ دەسوتێنرێت وەک جگەرە ئەوە سەدان پێکهاتەى دیکە بڵاو دەکاتەوە.ئەم ماددە کیمیاییانەى خوارەوە گەورەترین حاڵەتى ترسناکى تەندروستى دەبەخشن. جگەرەکێشان ترسناکى شێرپەنجە زیاد دەکات لەهەموو ئەندامەکان و شانەکانى لەش، بەتایبەتى شێرپەنجەى سیی و قوڕگ و گەدە. نەخۆشى دڵ و جەڵدەى مێشک و نەخۆشى ترسناکى سییەکان لەو هۆکارانەن کە جگەرە کێشەکان بەگەنجى دەمرن واتە پێش وەخت. چى لەناو جگەرە دایە؟ نزیکەى 4000 ماددەى کیمیایی لەناو جگەرە هەیە کاتێک دەکێشرێت، هەندێکیان بەناوبانگن بۆ ژەهراوییەکەیان وەک: - نیکۆتین: کاتێک تەباکۆ دەکێشرێت بۆ ناو سی لەڕێگەى قوڕگەوە ئەوە نیکۆتین دەمژرێت بۆناو بۆرى خوێن و زۆر بەخێرایی کاریگەرى دەبێت. کاریگەرییە ڕاستەوخۆ فسیۆلۆژییەکان لەخۆ دەگرێت و بەرزبونەوەى پەستانى خوێنیش. - کادمیۆم: کانزایەکى ژەهراویە لەناو پاترییەکاندا بەکاردێت. - ڤینێل کلۆراید: بەکاردێت بۆ دروستکردنى پلاستیک. - ناپتالین:بەکاردێت لەناو دەرمانى دژە مۆانە. - کاربۆنى مۆنۆکساید: گازێکى ژەهراوییە کە بەهۆى ماندووبون و ئاگرى گازو کێشانى جگەرەوە پەیدا دەبێت. لەڕێژەى زۆَردا وەک لەهەڵەى ئاگرى گازدا ئەوە زۆر بەخێرایی کوشندە دەبێت. بەڵام لەڕێژەیەکى کەمدا وەک کاتێک کەسێک جگەرە دەکێشێت ئەوە تواناى هەناسەدانى جگەرە کێشەکە کەم دەکاتەوە. - تار:ماددەیەکى ئەستورى ناو دوکەڵى جگەرەیە کە پەڵەى ڕەنگى زەرد دەنوسێنێت بەپەنجەکانەوە و ڕەنگى زەردى قاوەیی بۆ ددانەکانیش و دەبێتە پەڵەش لەناو سییەکانى جگەرە کێشەکەدا. - سیاناید: گازێکى کوشندەیە و لەژوورە گازییەکانى جەنگى جیهانى دووەمدا بەکارهێنراوە. - فۆرمالدێید: بۆ پاراستنى لاشەى مردووەکان بەکاردێت. - ئارسێنیک: ژەهر هەندێک جگەرە تامى خۆشى تێدایە وەک تامى کاکاو و ڤانیلاو شەکر و هەنگوێن. ئایا دەزانیت.....؟ خووگرتن بەنیکۆتین بەزۆری لەناو هەرزەکارەکاندایە و لەزۆربەى حاڵەتەکانى پێش گەیشتن بەتەمەنى یاسایی کڕینى جگەرە کە تەمەنى 13 ساڵییە. کەمتر لەپاکەتێک تووشى نیشانەکانى وازهێنان(وەک بێتاقەتى و بێ میزاژى) دەبیت ئەگەر هەوڵى وازهێنان بدەیت بەواتایەکى دیکە خووى پێوە دەگریت. جگەرە کێشان دەبێتەهۆى گۆڕانى هەمیشەیی لەناو دەمارەکانى مێشک. زۆربەى جگەرە کێشەکان شەیدایەکى بەهێزیان هەیە بۆ نیکۆتین کە هەرگیز بەتەواوى دەست بەرداریان نابێت. 80%ى جگەرەکێشەکانى پێشوو کە ئێستا وازیان هێناوە لەجگەرەکێشان دەگەڕێنەوە بۆ خووگرتنێکى یەک لەدواى یەکى لەماوەى یەک مانگى کێشانى جگەرەیەک تەنانەت ئەگەر ساڵانى پێشتریش وازیان هێنابێت. تەنیا 5% ى جگەرەکێشەکان بەدواى یارمەتى دەگەڕێن بۆ وازهێنان،هەرچەندە ئەمەش هەلى وازهێنان زیاد دەکات بۆ ماوەیەکى درێژ ئەگەر یارمەتى بەدەست بهێنێت لەڕاوێژکارێکى زیرەک و دەرمان بەکاربهێنن بۆ کەمکردنەوەى ئارەزووى نیکۆتین. چارەسەر و ئامۆژگارى نزیکەى نیوەى هەموو جگەرە کێشەکان بەلایەنى کەمەوە لەساڵێکدا یەک هەوڵ دەدەن بۆ وازهێنان. ژمارەیەکى زۆر لەوانەیە سەرکەوتوو بێت لەسەرەتادا و زانیارییەکە هەمەچەشنە دەبێت، بەڵام هەندێجار لێکۆڵینەوە پێشنیارى دەکەن کە زیاد لە 40% ى ئەوانەى هەموو یارمەتییەکى ساغ بەکاردێنن بەچارەسەرى جێگرتنەوەى نیکۆتینیش و یارمەتى هەڵسوکەوتى ئەوە لەسەرەتادا سەرکەوتوون. بەڵام وازهێنان بەتەواوى مەسەلەیەکى جیاوازە. سەرکەوتنى درێژخایەن کەمتر هەیە و زیاد لە 95% یان دووبارە دەست پێدەکەنەوە لە ساڵى یەکەمى وازهێناندا، تەنیا 2-3% یان بەویستى خۆیان و بێ یارمەتى کەسانى کارامەى تەندروستى یان بێ دەرمان بەیەکجارەیی وازدێنن. چەند ڕێگایەکى بەسوود بۆ وازهێنان لەجگەرەکێشان: هەڵسەنگاندن و ئامۆژگارى لەزۆربەى ڕاهێنانەکاندا دکتۆر و سستەر هەن کە ئامۆژگارى جگەرە کێشەکە دەکەن بۆ وازهێنان.لەیارمەتیدانى جگەرەکێشەکاندا نزیکەى 10% یان بەتەواوى دەست بەردارى دەبن. هەندێک لێکۆڵینەوە پیشانیدەدەن کە پەیوەندى تەلەفۆنى لەگەڵ جگەرەکێشەکانى پێشوو کاریگەرى باشى هەیە بۆ وازهێنان. چارەسەرە هەڵسوکەوتییەکان ئەم چارەسەرانەش واتە نزیکبوونەوە لەجگەرەکێشەکە کە هەڵسەنگاندن و ئامۆژگارى دەبەستێتەوە لەگەڵ یارمەتیدانى جگەرەکێشەکان بۆ زیادکردنى هاندانیان و زیرەکیان بۆ بەرگریکردنى ئەو هاندانەى ناخیان بۆ داگیرساندنى جگەرە و بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو شەیدا بەهێزەى بۆ جگەرەى هەیە.ئەم چارەسەرە ڕەفتاریانە بەزۆرى بریتین لەتێوەگلانى جگەرەکێشەکە لەناو کۆمەڵێک کەس کە تەرکى جگەرەیان کردووە یان جۆرە بەرنامەیەکى لەو جۆرە کە تیایدا بەتەنیا ئیش دەکەن لەگەڵ ڕاهێنەرێکى تایبەتى بوارى چارەسەر. ئەنجامەکانى لێکۆڵینەوە پیشانیدەدەن کە یەک کەس لەحەوت کەسدا دەتوانێت بۆ ماوەى شەش مانگ جگەرە نەکێشێت لەپاش بەشداریکردن لەو کۆمەڵەیە. چارەسەرى جێگرتنەوەى نیکۆتین ئەم چارەسەرە هەڵدەستێت بەبەخشینى سەرچاوەى نیکۆتین پاش ئەوەى تووشبووەکە لەجگەرەکێشان وەستاوە، وەک ئەو ماددەیەى کە بەکاردێت لەجیاتى نیکۆتین ئەمەش ڕێگایەکى کاریگەرە بۆ کەمکردنەوەى نیشانەکانى وازهێنان و ئارەزووى جگەرەکێشان. لەگەڵ ئەم چارەسەرەدا نزیکەى 10% ى خەڵکى واز لەجگەرەکێشان دێنن بۆماوەى نزیکەى زیاد لەساڵێک و بۆ هەموو 20 کەسێک کە ئەم چارەسەرە بەکاردێنن ئەوە یەک کەسیان بە تەواوى وازدێنێت. چارەسەرەکانى دیکەى نیکۆتین: بنێشتى نیکۆتین، لۆزینجز کە ماددەیەکى شیرینە بۆ باشترکردنى قوڕگ، عەترى لووت، حەپى ژێر زمان هەموویان چارەسەرى گونجاون.لێکۆڵینەوەکانى ئەم دواییە پیشانیداوە کە بەکارهێنانى چارەسەرەکان پێکەوە کاریگەرییەکى باشتریان هەیە.


دەرمانەکانى دیکە: لەو دەرمانانەن کە کە یارمەتى جگەرەvarenicline and Bupropion کێش دەدەن واز لەجگەرە بهێنێت. لەسەر سیستەمى دۆپامین کاردەکات لەناو مێشک بۆ کەم bupropion کردنەوەى نیشانەکانى وازهێنانى جگەرە و شەیداى جگەرەکێشان. ئەوانەى ئەم دەرمانانە بەکاردێنن کاتێک واز لەجگەرە کێشان دێنن نیشانەکانى وازهینان وەک بێتاقەتى ئاسانتر مامەڵەیان لەگەل دەکرێت وەک پێشتر بەهۆى ئەم دەرمانانەوە. لەهەر 15 کەس کە ئەم دەرمانە بەکاربهێنیت یەک کەسیان بەتەواوى دەست بەردارى جگەرە دەبێت. دەبێتە هۆى کەمکردنەوەى بەردەوامى ئاستى زیادبوونى varenicline نیکۆتینى ناو مێشک و تامى جگەرەکەش ناخۆش دەکات.لەهەر 8 کەسدا کە ئەم دەرمانە بەکاربهێنێت یەک کەسیان بەتەواوى واز لەجگەرە دەهێنێت. و هەمیشە لەسەرەتادا سەردانى دکتۆرەکەت بکە. ئەو سەرکەوتنەى سەرەوەش کە نوسراوە بۆ ئەوەیە کاتێک یەک دەرمان بەکاربهێنرێت لەیەک کاتدا، بەڵام ئەگەر دوو دەرمانەکە پێکەوە بەکاربهێنرێت ئەوە سەرکەوتنەکە زیاتر دەبێت.


سەرچاوە[دەستکاری]

ماڵپەڕی سەردەم[بەستەری مردوو][بەستەری مردوو]

http://www.bbc.co.uk/2/hi/health/1613447.stm