پەنجەرە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەنجەرەی خانووێک لە ئینگلتەرا

پەنجەرە بریتییە لە کونێک یان بۆشایییەک لە دیوار یان سەقفی باڵەخانەیەک، ئۆتۆمۆبیلێک، یان پێکھاتەی دیکە، بۆ ڕێگەدانی چوونەژوورەوەی ھەوا و ڕووناکی. ئاسایی پەنجەرەکان چوارچێوەیەکیان ھەیە و پڕدەکرێنەوە بە پارچەی تەختی شووشە. پەنجەرەکان قەبارە و شێوەی جیاوازیان ھەیە، لاکێشەیی، چوارگۆشەیی، بازنەیی یان شێوەی ناڕێک. شووشەی ھەندێک لە پەنجەرەکان ڕەنگکراوە، بەڵام بەشێوەیەکی ئاسایی پەنجەرەکان ڕوونن بۆ ئەوەی بتوانرێ لەناویاندا شت ببینرێت. پەنجەرەکان بەزۆری لە دار، ستیل یان پی ڤی سی دروست دەکرێن.

جۆرەکانی پەنجەرەکان[دەستکاری]

پێشانگا[دەستکاری]