گەورەدزیی ئۆتۆمۆبیل ٥
جی تی ئەی ٥ Grand Theft Auto V | |
---|---|
![]() | |
پەرەپێدەر | ڕۆکستار نۆرت |
بڵاوکەرەوە | ڕۆکستار گەیمز |
بەرھەمھێنەر | لێسلی بێنزیس عیمران سەروەر |
شێوەساز | لێسلی بێنزیس عیمران سەروەر |
بەرنامەساز | ئادام فۆولەر |
ھوونەرمەند | ئاڕۆن گاربوت |
نووسەر | دان ھاوسەر ڕوپەرت ھەمفایەر مایکڵ ئەنوۆرث |
ئاوازدانەر | وودی جاکسن |
زنجیرە | زنجیرەی یاری جی تی ئەی |
بزوێنەر | مەکینەی تایبەتی ڕۆکستار بۆ یاری |
سەکۆ | مایکرۆسۆفت ویندۆز پلەی ستەیشن ٤ پلەی ستەیشن ٣ ئێکس بۆکس ٣٦٠ ئێکس بۆکس وان |
بڵاوبوونەوە | پلەی ستەیشن ٣ ئێکس بۆکس ٣٦٠ ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ پلەی ستەیشن ٤ ئێکس بۆکس وەن ١٤ی نیسانی ٢٠١٥ |
چەشن | ئەکشن، سەرکێشی |
شێواز | یاری یەک کەسی دوو کەسی (سەرھێڵ) |
گەورەدزی ئۆتۆمۆبیلەکان بەشی ٥ (بە ئینگلیزی: Grand Theft Auto V) یاریەکی جیھانی کراوەی ئاکشن و سەرکێشیە لەلایەن کۆمپانیای ڕۆکستار نۆرتەوە گەشەی پێدراوە و ڕۆکستار گەیمز بڵاویکردۆتەوە.[١]
یاریەکە لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ بۆ پلەی ستەیشن ٣ و ئێکس بۆکس ٣٦٠ بڵاوکرایەوە، ھەروەھا لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ بۆ پلەی ستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس وەن و لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٥ بۆ سیستەمی ویندۆز. یاریەکە یەکەم یاری زنجیرەکەیە لەوەتەی ساڵی ٢٠١٣ەوە کە ئەوکات جی تی ئەی ٤ دەرچوو. چیرۆکەکەشی باسی ویلایەتێکی خەیاڵی سان ئەندریاس دەکات کە تێیدا سێ تاوانبار بەناوەکانی مایکڵ و ترێڤەر و فڕانکی ھەڵدەستن بە دزینی بانکەکان لەکاتێکدا لەلایەن دەزگاکانی حکومەتەوە چاودێریەتی توند دەکرێن، جگە لەوەش چیڕۆکی یاریەکە لەشارێکی خەیاڵیە بەناوی لۆس سانتۆس کە سەرچاوەی لە شاری لۆس ئەنجلسەوە وەرگرتووە.[٢]
گەشەپێدانی یاریەکە دوای دەرکردنی بەشی چوارەمی یاری (جی تی ئەی ٤) دەستپێکرد. تیمی گەشەپێدانی یاریەکە بریتی بوون لەھەمان ئەو تیمانەی کە پێشووتر یاریەکانی (ڕێد دێد ڕیدێمپشن) و یاری (Max Payne 3)یان نەخشاندبوو و درووستکردبوو. یەکەم ھەنگاوی گەشەپێدانەکە بریتی بوو لە درووستکردنی جیھانێک بۆ یاریەکە کە یاریکەر ھەست بە ڕاستەقینەییەکی زۆر بکات بۆیە ھەڵسان بە دانانی تیمێکی تایبەت بۆ گەڕان بە دەوروبەری کالیفۆڕنیا و لۆس ئەنجلس تاکو بتوانن بیرۆکەی نەخشەی یاریەکەی لێوەرگرن. ساوندتراک یاخود مۆسیقاکانی نێو یاریەکە لەلایەن تیمێکی تایبەتەوە ئامادە کرابوون کە بەماوەی حەوت ساڵ گۆرانیەکانن کۆکردبەوە.[٣]
جۆری یاری
[دەستکاری]
یاریەکە بەشێوازی کەسی سێیەم و کەسی یەکەم یاری پێدەکرێ و جیھانی یاریەکە لەڕێگای ڕۆیشتن بە پێ یاخود بە ئۆتۆمبێل و کەشتی و فڕۆکە دەبێت. کەسی یاریکەر کۆنتڕۆڵی ھەرسێ کارەکتەرە سەرەکیەکانی یاریەکە دەکات کە بە ئارەزووی خۆی قۆناغەکانی ئەو کارەکتەرە تەواو دەکات زووتر یان درەنگتر. شێوازی یاریکردنیشی بریتیە لە دزینی بانکەکان و ھونەری لێخووڕین و زۆربەی قۆناغەکانی یاریەکەش تەقەکردنیان تێدایە. ھەر یاریکەرێک تاوانێک دژ بە یاسا ئەنجام بدا ئەوا ڕووبەرووی سیستەمی «Wanted - داواکراو» دەبێتەوە کە تێیدا پۆلیسی دەستگیری دەکات. یاریەکە بەشێوەی سەرھێڵ ڕێگە بە ٣٠ یاریکەری جیاوازی دەدات لە یەک جیھاندا یاری بکەن و بەیەکەوە ھاوکاری یەکتر بن لە بڕینی مەرحەلە داواکراوەکان یاخود پاڕکۆر یان پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل و چەندان یاریی بچووک و چەندان ئەنجامدانی شتی تری جیاواز دەشتوانن دژی یەکتریش بن.[٤]
فرۆشەکان
[دەستکاری]جی تی ئەی ٥ بەھۆی ھەبوونی ناوبانگێکی زۆر، یاریەکە ڕیکۆردی پیشەسازی گەورەی شکاند و بووە خێراترین یاری کە بەشێوەیەکی بەرچاو بفرۆشرێ و لەیەکەم ڕۆژیدا لە ئەمریکا ٨٠٠ میلیۆن دۆلار لەم یاریە فرۆشرا و ١ بلیۆن دۆلاریش دوای ڕۆژی یەکەمی. یاریەکە سەرنجی ڕەخنەگرانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا و پێیان وابوو یاریەکە لەڕووی دیزاین و شێوازی یاریەکە نایابە. جگە لەوەش یاریەکە بوە ھۆی سەرباسی زۆرێک لە ڕۆژنامە و ماڵپەرەکانی یاری بەھۆی بوونی توندوتیژیەکی بەرچاو لەنیو یاریەکە کە لەنێویاندا ئەشکەنجەدانی بارمەتەیەک بوو لەیەکێک لە قۆناغەکان. یاریەکە لە نەوەی حەوتەمی یاریەکاندایە و بە باشترین یاری ساڵدا دانرا، بەڵکو ھەندێ وێبسایت بە باشترین یاری مێژووشیان دادەنا. تاکو ئیستا، لەکۆی گشتی فرۆشتەکانیشدا توانی ١١٠ میلیۆن کۆپی لەم یاریە بفرۆشرێ لە سەرانسەری جیھاندا.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Pitcher، Jenna (٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣). «Grand Theft Auto 5 smashes 7 Guinness World Records». Polygon. Vox Media. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ Hamilton، Kirk (٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٣). «Five Ways You Can Make Grand Theft Auto V More Immersive». Kotaku. Gawker Media. لە ٦ی ئابی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Bertz، Matt (٢ی ئایاری ٢٠١٣). «Putting Your Personal Stamp On Grand Theft Auto V». Game Informer. GameStop. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ھێنراوە. ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Simmons, Alex (12 November 2012). "Grand Theft Auto V: Reinventing the Open-World Rulebook". IGN. Ziff Davis. Archived from the original on 20 February 2014. Retrieved 9 April 2014.
- ^ «فرۆشتنەکانی جی تی ئەی».
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- Pages using infobox video game with unknown parameters
- یارییە ڤیدیۆیییەکانی ٢٠١٣
- یارییەکانی پلەی ستەیشن ٣
- گەمەکانی ویندۆز
- یارییەکانی ئێکس بۆکس ٣٦٠
- کایە ڤیدیۆییەکان
- گەمەکانی پلەی ستەیشن ٤
- گەمەکانی ئێکس بۆکس وان
- کایە ڤیدیۆییەکانی ٢٠١٣
- جی تی ئەی
- تەقەکەری کەسی یەکەم
- ناکۆکییە ناشریینەکان لە یارییە ڤیدیۆییەکان
- یارییەکانی پلەی ستەیشن ٤
- یارییەکانی پلەیستەیشن ٥
- یارییەکانی ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێس
- یارییەکانی ویندۆز
- کایە ڤیدیۆییەکان کە پاڵەوانە ڕەشپێستەکان تێیدا بەشدارن
- کایە ڤیدیۆیییە تاک-یاریزان و فرەیاریزانەکان
- خەڵاتی کایەی ڤیدیۆییی سپایکی براوەی یاری ساڵ
- کایەکانی تەیک توو ئینتەرەکتیڤ
- براوەکانی خەڵاتی کایەکان
- کایە ڤیدیۆیییەکان بە پشتگیریی دەنگی تایبەت
- کایە ڤیدیۆیییەکان بە ناوەڕۆکی یاریکردن کە بەکارھێنەر دروستی کردووە
- کایەکانی ئەکشن-سەرکێشی
- براوەکانی خەڵاتی گۆڵدن جۆیستیک بۆ کایەی ساڵ
- کایە ڤیدیۆیییە جیھان کراوەکان
- تەقەکەرانی کەسی سێیەم
- کایە ڤیدیۆیییەکان کە لە ٢٠١٣ داندراون
- کایە ڤیدیۆیییەکان کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داندراون