گۆگۆریۆ

پەڕەی semi-protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

Goguryeo
گۆگۆریۆ
고구려 - 高句麗

٣٧پ. ز–٦٦٨ز
 

شوێنی گۆگۆریۆ
گۆگۆریۆ لە بەرزترین ھەڵکشان ٤٧٦ز
پایتەخت جۆڵبۆن
(٣٧ پ. ز - ٣ز)

گونگنای
(٣ز - ٤٢٧ز)

پیۆنگیانگ
(٤٢٧ز - ٦٦٨ز)
زمان(ەکان) زمانی گۆگۆریۆ (either related to Old Korean or hypothetical Buyeo language)
ئایین بودیزم، تاویزم، کۆنفووشیزم، شامانیزم
حکوومەت پاشایەتی
پاشا
 - ٣٧پ. ز - ١٩پ. ز دۆنگمیۆنگ (یەکەم)
 - ٣٩١ز - ٤١٣ز گوانگیتۆی مەزن
 - ٤١٣ز - ٤٩١ز جانگسو
 - ٦٤٢ز - ٦٦٨ز بۆجانگ (کۆتای)
سەردەم کۆن
 - دامەزراندن ٣٧پ. ز
 - دەروازەی بودیزم ٣٧٢
 - ھێرشەکانی گوانگیتۆی مەزن ٣٩١–٤١٣
 - جەنگی گۆگۆریۆ-سو ٥٩٨–٦١٤
 - جەنگی گۆگۆریۆ-تانگ ٦٤٥–٦٦٨
 - کەوتنی پیۆنگیانگ ٦٦٨ز
دانیشتووان
 - تێکڕا سەدەی ٧ەم ١٬١٠٢٬٩٠٠ کەس 
 -  تیکڕا سەدەی ٧ەم ٦٩٠٬٠٠٠ خێزان 
ئەمڕۆکە بەشێکە لە  کۆریای باشوور
 کۆریای باکوور
 چین
 ڕووسیا

گۆگۆریا یان گۆگۆریۆ (بە ھانگۆل: 고구려؛ بە ھانجا: 高句麗، 高句驪)، یەکێکە لە سێ شانشینە کۆنەکەی کۆریای کۆن. لە ساڵی (٣٧ی پێش زایین دامەزراوە تا ساڵی ٦٦٨ی زایینی). ئەمڕۆکە ئەکەوێتە ناوەراستی باکوری نیمچەدوورگەی کۆریا. گۆگۆریۆ یەکێک بووە لە شوێنەکانی ناکۆکی لەسەر بۆ دەستگرتن بەسەر نیمچەدوورگەی کۆریادا. ھەروەھا پەیوەندیدار بووە بە سیستمە سیاسییە دەرەکییەکانیشەوە کە لەو کاتەدا دەستەڵاتداری گەورە بوون وەک ئیمپراتۆریەتی (ھان) لە چین و یاماتۆ لە ژاپۆن

بەپێی سامگووک ساگی کە لەسەدەی دوانزەدا نوسراووە باسی ئەوە ئەکات کە گۆگۆریۆ لە ساڵی ٣٧ی پێش زایین لە لایەن جومونگەوە دامەزراوە کە یەکێک بووە لە شازادەکانی ناوچەی بویۆ. لەگەڵ ئەمەشدا بەڵگە ھەیە کە ئەیسەلمێنن کە گۆگۆریۆ لە سەدەی دووی پێش زایندا دروستکراووە بەتایبەت لەکاتی ڕووخانی شانشینی گۆجۆسۆن کە ئەم شانشینە پیشتر ناوچەکانی باشووری مەنگۆلیا و باکووری کۆریای بەدەستەوە بووە..


گۆگۆریۆ یەکێک بووە لە زنجیرە شانشینە گەورەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا تا ئەو کاتەی لەسەر دەستی ھاوپەیمانیێتی شیللا و تانگ کۆتایی پێھات لە ساڵی ٦٦٨ تێکشێنرا

ناوی کۆریاش لە وشەی گۆگۆریۆوە ھاتووە.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان