گۆگوکوۆنی گۆگۆریۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پاشا "گۆگوکوۆن"ی گۆگۆریۆ (بە هانگۆل: 고국원태왕 ،국원태왕 ،국강상태왕؛ بە ھانجا: 故國原王 ،國原王 ،國岡上王)، لە دایکبوونی نادیارە بەڵام لە ٣٧١ی زایینیدا مردووە، ١٦ـەم فەرمانڕەوایی گۆگۆریۆـبوو، لە باکووری سێ شانشینەکەی کۆریا، ماوەی فەرمانڕەواییەتییەکەی لە نێوان ساڵانی (٣٣١ز بۆ ٣٧١ز)ـبوو. کوڕی پاشا میچیۆن و خاتوو (جو) بوو. ناوی لەدایکبوونی (سایو)ـە. کرا بە شازادەی جێنشین لە ٣١٤ی زایینی وە بوو بە پاشا لە دوای مردنی باوکی، بانگئەکرا بە ئیمپراتۆر (سیۆل-جی _ 소열제، 昭烈帝).

سەرچاوە[دەستکاری]