یوریی گۆگۆریۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پاشا یوری (بە ھانگۆل: 유리왕 یان 유리명왕؛ بە ھانجا: 瑠璃王 یان 瑠璃明王)، لە دایکبوونی نادیارە بەڵام لە ساڵی ١٨ی زایینی مردووە، ماوەی فەرمانڕەوایی (١٩ی پێش زایین - ١٨ی زایینی). دووەم فەرمانڕەوای گۆگۆریۆـبوو، گۆگۆریۆ ئەکەوێتە باکووری سێ شانشینەکەی کۆریا. کوڕە بچووکی دامەزرێنەری گۆگۆریۆ جومۆنگ. ڕووداوەکانی ژیانی بە درێژی باسکراوە لە کتێبی سامگووک ساگی.

پوختە[دەستکاری]

یوری، کوڕی جومۆنگ، دامەزرێنەری گۆگۆریۆ. یوری گەورە کرا لە لاین دایکی لە ھەمان ئەو شوێنەی کە باوکی لێ گەورە کرا بووە. دایکی یوری، خاتوو یی، وە یوری چوو بۆ گۆگۆریۆ لە ١٩ پێش زایین، بۆ بینینی باوکی.

پاشا جومۆنگ ڕایگەیاند کە یوری ببێتە شازادەی جێنیشنی گۆگۆریۆ، ئۆنجۆ و بیریو، (کوڕەکانی سۆ سیۆ-نۆ) جێگای متمانە نەبوون. سۆ سیۆ-نۆ لەگەڵ کوڕەکانی ئەڕۆنە باشوور و شانشینی بایکجی دائەمەزرێنن ئۆنجۆ ئەبێتە یەکەم فەرمانڕەوای بایکجی. یوری ئەبێتە پاشای داھاتوو دوای مردنی جومۆنگ.

خێزان[دەستکاری]

  1. ھواھوی
  2. چیھوی
  • منداڵەکان
  1. دۆیجیل، شازادەی جێنشین (١ی زانیینی مرد)
  2. ھای-میۆنگ، شازادەی جێنشین (بوو بە جێنشین لە ١ی زایینی، لێی ستەنرایەوە لە ١٤ی زایینی)
  3. موھیۆل، شازادەی جێنشین (بوو بە جێنشین لە ١٤ی زایینی)، دواتر بوو بە پاشا، پاشا دایموشینی گۆگۆریۆ، (تاج خستنەسەر لە دەوروبەری ١٨ زایینی)
  4. شازادەخاتوون یۆجین (١٨ی زایینی مرد)
  5. شازادە یۆ-ران
  6. ھای سیک-جوو، (لەدایکبوون نادیار-٤٨ مرد)، دواتر بوو بە پاشا، پاشا مینجونگی گۆگۆریۆ

سەرچاوە[دەستکاری]