گوانگیتۆی مەزن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دامدیۆک
فەرمانڕەوایی٣٩١ز - ٤١٣ز
پێشووگۆگوکیانگ
جێگرجانگسو
باوکگۆگوکیانگ
دایکنەزانراوو
لەدایکبوون۳۷٤ز
مردن٤۱۳ز لە تەمەنی ۳۹ ساڵی دا

پاشا "گوانگیتۆ"ی گۆگۆریۆ (بە ھانگۆل: 광개토대왕؛ بە ھانجا: 廣開土大王)، لە ٣٧٤ زایینی لەدایکبووە و لە ٤١٣ زایینی مردووە، نۆزدەیەم فەرمانڕەوای گۆگۆریۆبوو، لە باکووری سێ شانشینەکەی کۆریا، ماوەی فەرمانڕەوایەتییەکەی لە نێوان ساڵانی ٣٩١ز تا ٤١٣ز بوو. لەژێر فەرمانڕەوایی گوانگگیتۆدا، گۆگۆریۆ لە سەدەیەکی زێڕینیدابوو، بوو بە ئیمپراتۆرییەکی بەھێزی گۆگۆریۆ و ڕۆژھەڵاتی ئاسیا. گوانگگیتۆ بەرەو پێشچوون و داگیرکارییەکی زۆر کرد بۆناو ڕۆژھەڵاتی مەنشووریا لەدژی ھۆزی خیتان وە پارێزگای دەریایی ڕووسیا لەدژی ھەندێک نەتەوە و ھۆز، وە دۆڵی ڕووباری ھان لە ناوەڕاستی کۆریا بۆ زاڵبوون بەسەر دوو لەسەر سێی نیمچەدوورگەی کۆریا.

پوختە و لەدایکبوونی[دەستکاری]

گۆگۆریۆ لە لووتکەدا لەژێر فەرمانڕەوایەتیی گوانگگیتۆ و جانگسو

گۆگۆریۆ، لەکاتی لەدایکبوونی پاڵەوانی چیڕۆکەکە، ھیچی وا بەھێز نەبوو وەک پێویست. دوای لەدایکبوونەکە باپیرەی، پاشا گۆگوکوۆن لەلایەن ھێزەکانی بایکجی بەسەرکردایەتی پاشا گیۆنچۆگۆ کوژرا. کاتێک مامی پاشا سۆسریم مرد بەبێ ھیچ جێگرەوەیەک، باوکی پاشا گۆگوکیانگ خرایە سەرتەختی پاشایەتی گۆگۆریۆ. لەھەمان کاتدا لەژێر ھێرشەکانی یان بە سەرکردایەتی ئیمپراتۆر مۆرنگ چۆی. دوای مردنی باوکی، خرایە سەرتەختی پاشایەتی و پەیمانیدا بۆ گەڕاندنەوەی شکۆ بۆ شانشینی گۆگۆریۆ

سەرچاوەکان[دەستکاری]


گوانگیتۆی مەزن
لەدایکبووە: ٣٧٤ز مردووە: ٤١٣ز
ناونیشانی پاشاکان
پێشوو
گۆگوکیانگ
پاشای گۆگۆریۆ
٣٩١ز - ٤١٣ز
جێگر
جانگسو