کەواچەرموو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەواچەرموو
Kawacharmw
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای کفری، ئیدارەی گەرمیان
ناحیەناحیەی سەرقەڵا
بەرزایی
٣٥٢ مەتر (١٬١٥٥ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

کەواچەرموو گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سەرقەڵا، قەزای کفری، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢][٣]

ناو[دەستکاری]

کەواچەرموو وشەیەکی لێکدراوە، (کەوا+چەرموو)، کەوا: باڵاپۆشی ئاودامانی پیاوانە. چەرموو: سپی. دوو ڕاوبۆچوون هەیە لەسەر ناوی گوندەکە:

  • کاتی خۆی یەکەم جار کەئاوەدانکراوەتەوەکەسێک بووە کەواو سەڵتەی لەبەربووە کەواو سەڵتەکەی سپی بووە(لەناوچەی گەرمیان بەزۆری لەکۆندا بەسپی وتراوە چەرموو) بەو کەسیان وتووە کەواچەرموو تا ناوەکەش بەسەر گوندەکەدا چەسپیووە پێیان وتووە (ئاوایی پیاوە کەواچەرموو)ەکە.
  • شوێنێک ھەیە لەباکووری گوندەکە زەوییەکە شۆرەکاتی زۆرە و زەوییەکە سپییە لەکۆندا تەنانەت لە ئێستاش بە سەروو یا بە باکور دەڵێن (کەوانە) بۆیە بە گوندەکە وتراوە (ئاوای کەوانەچەرموو)

دواتر ووردە ووردە گۆڕانکاری بەسەر ناوەکەدا هاتووە بووە بە کەواچەرموو.

جوگرافیا[دەستکاری]

کەواچەرموو لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی تورانی شێخ سەلام و شۆراوە لە باشوور لەگەڵ گوندی کارێزی حەمەکەیفە وسەیدە و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی سەیدخدر لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی میل قاسم لەباکووری ڕۆژئاوا حەسیرە.[٤][٥][٦]

مێژوو[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]


پەراوێزەکان[دەستکاری]