ھیووستن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شاری ھیووستن

ھیووستن شارێکە لە ئەمریکا. گەورەترین شاری ویلایەتی تێکساسە، وە چوارەم گەورەترین شاری ئەمریکایە، ڕووبەرەکەی ١٬٥٥٨کم. رێژەی دانیشتوان زیاترە لە ٢٫٢ میلیۆن کەس.

دامەزراندنی شارەکە[دەستکاری]

شاری هیوستن لە مانگی ئابی ساڵی ١٨٣٦ دامەزراوە پاش ئەوەی برایانی ئالێن (جۆن کیربی و ئۆگۆست چاپمان) ٢٧ کیلۆمەتری چوارگۆشەی زەوییان بە ٩٤٢٨ دۆلار کڕی، پاشان ناویان لە ناوچەکە نا "هیوستن"کە بە ناوی پارێزگار سام هیوستنیان نا کە سەرکردەیەکی سەربازی بوو لە جەنگی سەربەخۆیی تێکساس هەر لە هەمان ساڵدا.

زیادبوونی دانیشتوانی[دەستکاری]

ژمارەیەکی زۆر لە ئەمریکیەکان ڕوویان لە ویلایەتی تێکساس کرد لەگەڵیشیدا شاری هیوستن بە سێ هۆکار: یەکەم: نەدانی باجی دەوڵەت و تەنها دانی باجی فیدڕاڵی، کە ئەوەش جیاواز بوو لە هەموو ویلایەتەکانی ئەمریکا. دووەم: هەرزانی لە کڕینی خانوو و زەوی لە ویلایەتەکە سێیەم: کۆبوونەوەی کۆمپانیا نەوتییەکان کارکردنیان و ئامادەبوونی سەنتەری پزیشکی تێکساس و زانکۆکانی وڵات و بەکارخستنی بەندەرەکان و هەبوونی ناسا بە گشتی کاریگەریانکرد لە کەمکردنەوەی خراپی باری ئابووری بەگشتی لە ویلایەتەکە.