بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئانتاریۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئۆنتاریۆەوە ڕەوانە کراوە)

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.

پارێزگای ئەنتاریۆ (بە ئینگلیزی: Ontario) پارێزگایەکی وڵاتی کەنەدایە. بە چڕترین ھەرێمی دانیشتووان دادەنرێت لەچاو ھەرێمەکانی تری کەنەدا بەجۆرێک کە ٪‏٤٠ ھەموو دانیشتووانی کەنەدا لەم ھەرێمە نیشتەجێن. بە سێیەم گەورەترین ھەرێمی کەنەدا دادەنرێت لە ڕووی ڕووبەرەوە (دوای ھەرێمەکانی کێبێک و نوونەڤووت). شاری تۆرۆنتۆ بە پایتەختی ھەرێمەکە دادەنرێت کە قەرەباڵغترین شاری ھەموو کەنەدایە و ناوەندێکی ئابووریی گرنگە و بە دڵی ئابووریی کەنەدا بانگ دەکرێت. شاری ئۆتاوا کە پایتەختی کەنەدایە کەوتووەتە ئەم ھەرێمە. ژمارەی دانیشتووانی ھەرێمەکە بەگوێرەی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٢ بریتییە لە ١٢٬٨٥١٬٨٢١کەس، ھەربۆیە ٪‏٤٠ دانیشتووانی ھەموو کەنەدا پێکدێنێت. ڕووبەرەکەی ١٬٠٧٦٬٣٩٥ کم دووجایە. لە ساڵی ١٦١٣ بۆیەکەم جار ساموێل شامبەڵان دۆزیویەتەوە و فەرەنسییەکان ڕکێفیان بەسەر ھەبووە. تاوەکو ١٧٦٣دواتر کەوتووەتە ژێڕدەسەڵاتی ئینگلیزەکان پاشان بوەتە ئەندام لە یەکێتی کەنەدا لە ساڵی ١٨٦٧دا.

جوگرافیا

[دەستکاری]

ئاودری ھێدسن کەوتووەتە بەشی باکووری و ھەرێمی کێبێک کەوتووەتە خۆڕھەڵاتی و ھەرێمی مانیتۆبا کەوتووەتە خۆڕئاوای و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەوتووەتە باشووری.

زەوییەکی دەشتەنی کشتوکاڵی ھەیە کە دەورەدراوە بەچەندین دەریاچەی داخراو و کراوە، لەبەشی باکووری ھەندێک بەرزایی ھەیە خاوەنی چەندین سامانی کانزایی بەنرخە

کەشوھەوا

[دەستکاری]

وەک ھەموو ھەرێمەکانی تری کەنەدا کەشێکی ساردی ھەیە بەڵام ناوچەکانی باشووری لەگەڵ ناوچەکانی باکووری جیاوازییەکی زۆری ھەیە، بەشی باکووری زستانێکی سارد و درێژی ھەیە و ھاوینەکەشی کورت و فێنکە بەڵام بەشی باشووری ساردییەکەی کەمترە و ھاوینەکەی سێ مانگی تەواو پڕدەکات.

پێکھاتەی دانیشتووانەکەی

[دەستکاری]

زمانی ئینگلیزی زمانی فەرمی ئەنتاریۆیە؛ کە نزیکەی ٪‏٧٠ دانیشتووانەکەی بە ئینگلیزی دەدوێن. ھەروەھا ھەندێک لەدانیشتوانەکەی بە فەڕەنسی دەدوێن بەتایبەت لەبەشی باکوور و باکووری خۆڕھەڵاتی. بەپێی یاسا ھەر ناوچەیەک بە ڕێژەی ٪‏١٠ پتر بە فەڕەنسی دووان ئەوە لەوناوچەیە زمانی فەڕەنسی وەک زمانی فەرمی بەکاردێت، لە ٪‏٤ دانیشتووانی ئەنتاریۆ بە فەڕەنسی دەدوێن. بە ڕێژەی ٪‏١١ دانیشتووانی ئەنتاریۆ بە ئینگلیزی و فەڕەنسی دەدوێن (٢٠١١). ھەروەھا زمانەکانی ھۆڵەندی و ئیتاڵی و ھیندی و عەرەبی و عیبری و ئیسپانی و کوردی و پۆلۆنی و پورتوگالی و چینیش بەکاردێن لەلایەن کۆچبەرە تازەکانەوە.

ئایین

[دەستکاری]

بەگوێرەی ساڵی ٢٠١١ گەورەترین کۆمەڵەی ئایینی کریستیانە کاسۆلیکییەکانن، کە لە ٪‏٣١٬٤دانیشتوانەکەی پێکدێنن، ھەروەھا کریستانی یەکێتی کەنەدی لە ٪‏٧٬٥دانیشتوان پێکدێنن و کریستیانی ئەنجەلیکانی ٪‏٦٬١ دانیشتووان پێکدێنن، بەڕێژەی ٪‏٣٢ھیچ باوەرێک و ئایینێکیان نییە و لە ٪‏٤٬٦ دانیشتووانەکەی موسڵمانن و لە ٪‏٢٬٩ جوولەکەن و لە ٪‏١٬٥ئایینزاکانی ترن.

گەورەترین شارەکان

[دەستکاری]

لەگەورەترین شارەکانی ئەنتاریۆ:

سەرچاوەکان

[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]