پەیمان مەعادی
پەیمان مەعادی | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نیشتەجێی | تاران، ئێران |
نەتەوە | ئێرانی، ئەمریکی |
خوێندنگە | زانکۆی ئازادی کەرەج |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠٠٠–ئێستا |
ھاوسەر | فاراناک قوانلۆ |
مناڵ(ەکان) | ٢[١] |
وێبگە | paymanmaadi |
پەیمان مەعادی، بە پەیمان موعادی'یش ناسراوە (بە فارسی: پیمان مَعادی؛ لەدایکبووی ١٩٧٠ لە نیویۆرک) ئەکتەر، سیناریۆنووس و دەرھێنەرێکی ئێرانی–ئەمریکییە. مەعادی بە ڕۆڵگێڕان لە فیلمەکانی جیابوونەوەی نادر لە سیمین و دەربارەی ئێلی ناوبانگێکی باشی وەکوو ئەکتەر دەرکرد، و توانی لە ساڵی ٢٠١١دا، لە فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی بەرلین خەڵاتی ورچی زیوین بۆ باشترین ئەکتەری پیاو لە فیلمی جیابوونەوەی نادر لە سیمین بەدەستبھێنێت.[٢] لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ یەکەم جار بەشداری لە فیلمێکی ھۆلیوود بە ناوی کامپی ئێکس ڕەی کرد.[٣]
ژیاننامە و چالاکی
[دەستکاری]پەیمان مەعادی لە ساڵی ١٩٧٠ لە شاری نیویۆرک لە دایک و باوکێکی ئێرانی ھاتە دنیاوە. مەعادی لە ساڵی ٢٠٠٠ یەکەمین سیناریۆی خۆی بە ناوی ئاوازی قاز نوسی، کە سەرکەوتنێکی باشی بەدەست ھێنا و تا ساڵی ٢٠٠٦ چوار سیناریۆی دیکەی نوسی و لە ساڵی ٢٠٠٧ کورتە فیلمێکی دەرھێنا. لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ یەکەمجار وەکوو ئەکتەر لە فیلمێکی دەرھێنەر ئەسغەر فەرھادی بە ناوی دەربارەی ئێلی دەرکەوت، و ئەم ڕۆڵگێڕانەی وەکوو یەکەمین دەرکەوتن بە دڵی ڕەخنەگران بوو.[٤] دواتر مەعادی لەگەڵ ئەسغەر فەرھادی دەستی بە نوسینی سیناریۆیەک کرد، بەڵام دواتر پڕۆژەکە ھەڵوەشێنرایەوە.[٥] لە ساڵی ٢٠١١ وەکوو ئەکتەری سەرەکی بەشداریی لە فیلمی جیابوونەوەی نادر لە سیمین کرد و بە ھاوبەشی لەگەڵ شەھاب حوسێنی و بابەک کەریمی و عەلی ئەسغەر شەھبازی خەڵاتی ورچی زیوینی باشترین ئەکتەری لە فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی بەرلین بردەوە.[٢] ساڵێک دواتر، مەعادی بۆ یەکەم جار لە ژیانیدا فیلمێکی درێژی بە ناوی بەفر لەسەر ڕووی سنەوبەرەکان دەرھێنا و توانی خەڵاتی باشترین فیلم لە ڕوانگەی بینەرانەوە لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر بەدەست بھێنێت.[٦] دواتر مەعادی بەشداریی لە چەند فیلمێکی دیکە کرد لە نێویشیاندا فیلمی چیرۆکەکان کە لە دەرھێنانی خانمە دەرھێنەری بەناوبانگی ئێران ڕەخشان بەنی ئیعتیماد بوو. لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ یەکەم جار بەشداریی لە فیلمێکی ھۆلیوود بە ناوی کامپی ئێکس ڕەی کرد کە ھاوشانی کریستن ستیوارت ڕۆڵی سەرەکیی گێڕا،[٣] و پاشتریش بەشداریی لە دوو فیلمی دیکەی ھۆلیوود بە نێوەکانی دواھەمین سوارچاکەکان و سیازدە کاتژمێر کرد. دواتریش کاتێک لە زنجیرەیەکی کەناڵی ئەیچ بی ئۆ بە ناوی شەوی بەشداری کرد، ناوبانگێکی جیھانیی زیاتری دەرکرد. پەیمان مەعادی لە ساڵی ٢٠١٥ بەھۆی ڕۆڵگێڕان لە فیلمی ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر پاڵێورا، بەڵام خەڵاتەکەی نەبردەوە؛ پەرویز پەرەستویی بەھۆی ڕۆڵگێڕان لە فیلمی پاسەوانی تایبەت خەڵاتەکەی بردەوە.[ژێدەر پێویستە] دوای چەند کاتژمێرێک لە دابەشکردنی خەڵاتەکان پەیمان مەعادی لە پەڕەی ئینستاگرامی خۆیەوە پیرۆزباییی لە پەرەستویی کرد.[٧] مەعادی لە فێستیڤاڵی ماڵی سینەما خەڵاتی باشترین ئەکتەری بۆ ھەمان فیلم وەرگرت.[٨]
فیلمۆگرافی
[دەستکاری]فیلم
[دەستکاری]ساڵ | ناو | وەک | تێبینییەکان | |||
---|---|---|---|---|---|---|
ڕۆڵ | ئەکتەر | نووسەر | دەرھێنەر | |||
٢٠٠٠ | ئاوازی قاز | نەخێر | بەڵێ | نەخێر | لەگەڵ سەعید ئەسەدی | |
٢٠٠٢ | تینووێتی | نەخێر | بەڵێ | نەخێر | دیزاینەری پۆشاک | |
٢٠٠٤ | کۆما | نەخێر | بەڵێ | نەخێر | ||
٢٠٠٦ | قاوەخانەی ستارە | نەخێر | بەڵێ | نەخێر | ||
شام عروسی | نەخێر | بەڵێ | نەخێر | ڕاوێژکاری دەرھێنەر | ||
٢٠٠٧ | سووراو | نەخێر | بەڵێ | بەڵێ | کورتەفیلم | |
٢٠٠٩ | دەربارەی ئێلی | پەیمان | بەڵێ | نەخێر | نەخێر | |
٢٠١١ | ڕەشپۆش | مەسعوود (تەنیا دەنگی) | بەڵێ | نەخێر | نەخێر | |
جیابوونەوەی نادر لە سیمین | نادر | بەڵێ | نەخێر | نەخێر | براوەی ورچی زیوی | |
٢٠١٣ | بەفر لەسەر ڕووی سنەوبەرەکان | نەخێر | بەڵێ | بەڵێ | براوەی سیمرغی بلوور | |
٢٠١٤ | کامپی ئێکس ڕەی | عەلی ئەمیر | بەڵێ | نەخێر | نەخێر | |
مێلبۆرن | ئەمیر | بەڵێ | نەخێر | نەخێر | ||
چیرۆکەکان | شۆفێری تاکسی | بەڵێ | نەخێر | نەخێر | ||
٢٠١٥ | دواھەمین سوارچاکەکان | ئیمپراتۆر | بەڵێ | نەخێر | نەخێر | |
٢٠١٦ | ١٣ ساعت: سربازان مخفی بنغازی | ئامال | بەڵێ | نەخێر | نەخێر | |
ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ | مورتەزا | بەڵێ | نەخێر | نەخێر | ||
اسبهای پنجرهای: مکاشفهٔ رزی مینگ در اشعار فارسی | پەیمان | بەڵێ | نەخێر | نەخێر | دەنگی | |
٢٠١٨ | بەراز | خۆی | بەڵێ | نەخێر | نەخێر | ئامادەبوونی فەخری |
بمب؛ یک عاشقانه | ئیرەج زوکایی | بەڵێ | بەڵێ | بەڵێ | دەرھێنەر | |
٢٠١٩ | ناگهان درخت | فەرھاد | بەڵێ | نەخێر | نەخێر | دەرھێنەر |
مەتری شەش و نیو | سەمەد | بەڵێ | نەخێر | نەخێر | ||
شەش ژێرزەمین | مورات ئالیمۆڤ | بەڵێ | نەخێر | نەخێر | ||
٢٠٢٠ | داری گوێز | قادر | بەڵێ | نەخێر | نەخێر | |
شێفتی شەوان | ئاسۆمیدین تۆھیرۆڤ | بەڵێ | نەخێر | نەخێر | ||
٢٠٢٢ | برایانی لەیلا | مەنوچەر جوڕابلوو | بەڵێ | نەخێر | نەخێر | |
سەمفۆنیای حەمید | پەیمان مەعادی | بەڵێ | نەخێر | نەخێر | وەک ھاوڕێیەکی حەمید عەلیدۆستی | |
٢٠٢٣ | دوژمن (بە سوێدی: Motståndaren) | ئیمان | بەڵێ | نەخێر | نەخێر | |
ئاپۆریا | جابڕ | بەڵێ | نەخێر | نەخێر | ||
TBA | ئەو شتانەی دەیانکوژیت | نەخێر | نەخێر | نەخێر | وەک دەرھێنەر |
تەلەڤیزیۆن
[دەستکاری]ساڵ | ناونیشان | ڕۆڵ | تۆڕ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|---|
٢٠١٦ | The Night Of | سەلیم خان | ئەیچ بی ئۆ | کورتە زنجیرە، ٨ ئەڵقە |
٢٠٢٠ | جیھانی ڕۆژئاوا | ئیلیۆت | ئەیچ بی ئۆ | ٣ ئەڵقە |
شانۆ
[دەستکاری]- وشکەساڵی و درۆ (٢٠١١) - (محەممەد یەعقووبی)
- چاوەڕوانی گۆدۆ (٢٠١٣) - (ھومایوون غەنیزادە)
خەڵاتەکان
[دەستکاری]ساڵ | خەڵات | پۆل | ئیشی پاڵێوراو | ئەنجام |
---|---|---|---|---|
٢٠١١ | Asia Pacific Screen Awards | باشترین ئەکتەر | جیابوونەوەی نادر لە سیمین | پاڵێوراو |
Village Voice Film Poll | باشترین ئەکتەر | پاڵێوراو | ||
International Cinephile Society Awards | باشترین ئەکتەر | براوە | ||
فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی بەرلین | ورچی زیوی بۆ باشترین ئەکتەر | براوە | ||
٢٠١٣ | فێستیڤاڵی فیلمی فەجر | باشترین فیلم لە ڕوانگەی بینەرانەوە (لەگەڵ جەمال ساداتیان) | بەفر لەسەر ڕووی سنەوبەرەکان | براوە |
٢٠١٣ | فێستیڤاڵی فیلمی فەجر | باشترین دەرھێنەر | پاڵێوراو | |
٢٠١٤ | فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی ڤێسۆول | Golden Wheel | پاڵێوراو | |
فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی ھەولێر | باشترین دەرھێنەر | براوە | ||
٢٠١٦ | فێستیڤاڵی فیلمی فەجر | سیمرغی بلووری بۆ باشترین ئەکتەر | ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ | پاڵێوراو |
ماڵی سینەما | باشترین ئەکتەر | براوە |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ فیلم پیمان معادی 4 میلیاردی شد
- ^ ئ ا ورچی زیوین بۆ باشترین ئەکتەر - فارسی - دواین سەردان ٢٧ی ١ی ٢٠١٧
- ^ ئ ا پەیمان موعادی لەگەڵ کریستن ستیوارت لە فیلمی کامپی ئێکس ڕەی- ئینگلیزی - دواین سەردان ٢٧ی ١ی ٢٠١٧
- ^ ڕوانینێک بۆ ڕۆڵگێڕانی ڕۆڵگێڕانی فیلمی دەربارەی ئێلی - فارسی - دواین سەردان ٢٧ی ١ی ٢٠١٧
- ^ گفتوگۆ لەگەڵ پەیمان مەعادی ڕۆڵگێڕی فیلمی جیابونەوە[بەستەری مردووی ھەمیشەیی] -فارسی -دواین سەردان ٢٧ی ١ی ٢٠١٧
- ^ بەفر لەسەر ڕوی سنەوبەرەکان بوە باشترین فیلم لە ڕوانگەی بینەرانەوە ٧ی ئایاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - فارسی - دواین سەردان ٢٧ی ١ی ٢٠١٧
- ^ پیرۆزبایی لە پەرویزی خۆشەویست دەکەم بۆ پێنجەمین خەڵاتی باشترین ئەکتەر - فارسی - دواین سەردان ٢٧ی ١ی ٢٠١٧
- ^ دابەشکردنی خەڵاتی ماڵی سینەما و درەوشانەوەی ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ - فارسی - دواین سەردان ٢٧ی ١ی ٢٠١٧
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- وێبگەی فەرمی
- پەیمان مەعادی لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- پەیمان مەعادی لە ئینستاگرام
- پەیمان مەعادی لە تویتەر
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەیمان مەعادی تێدایە. |
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧
- Pages using Lang-xx templates
- Twitter username ھەمانی ویکیدراوە
- لەدایکبووانی ١٩٧٠
- زیندووان
- سیناریۆنووسانی ئێرانی
- ئەکتەرە پیاوە ئێرانییەکانی سەدەی ٢١ەم
- خەڵکی تاران
- دەرھێنەرانی فیلمی ئێرانی
- ئەکتەرە پیاوەکانی تەلەڤیزیۆنی ئێرانی
- ئەکتەرانی نێر لە ویلایەتی نیویۆرک
- براوەکانی ورچی زیوین بۆ باشترین ئەکتەر