جیابوونەوەی نادر لە سیمین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جیابونەوەی نادر لە سیمین
دەرھێنەرئەسغەر فەرھادی
بەرھەمھێنەرئەسغەر فەرھادی
نووسینئەسغەر فەرھادی
کاستلەیلا حاتەمی
پەیمان مەعادی
شەھاب حوسێنی
سارە بەیات
سارینا فەرھادی
مۆسیقاستار ئۆرکی
وێنەگری سینەماییمەحمود کەلاری
دەستکاریھایدە سەفی یاری
ڕێکەوتی دەرچوون١٥ی ٢ی ٢٠١١ لە بەرلین
١٦ی ٣ی ٢٠١١ لە ئێران
ماوەی فیلم١١٩ خولەک
وڵاتئێران
زمانفارسی
تێچوون٥٠٠٬٠٠٠ دۆلار
داھات٢٤ میلیۆن دۆلار

جیابونەوەی نادر لە سیمین (بە فارسی: جدایی نادر از سیمین‎) و (لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی A Separetion) فیلمێکی فارسی درامییە بەرھەمی ساڵی ٢٠١١یە لە دەرھێنان و نوسینی ئەسغەر فەرھادییە کە لە ساڵی ٢٠١٢ بۆتە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی بیانی[١] و ژمارەیەکی زۆر خەڵاتی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی بەدەستھێناوە[٢] و پڕ داھاتترین فیلمی فارسیشە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

ئەسغەر فەرھادی دوای وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ فیلمی جیابونەوە وتی '' سڵاو لە خەڵکە باشەکەی وڵاتەکەم، ئێستا ئێرانیگەلێکی زۆر لە سەرتاسەری جیھاندا بینەری ئەم ساتەن و پێموایە خۆشحاڵن، نەک لەبەر خەڵاتێکی گرنگ نەک لەبەر فیلمسازێک، ئەوان خۆشحاڵن چونکە لە ڕۆژگارێکدا کە لە نێوان سیاسەتمەدارەکاندا وشەگەلی ڕەق و ھەڕەشەو جەنگ دەگۆڕدرێتەوە، ناوی وڵاتەکەیان ئێران لە جێگایەکی پڕشکۆی ھونەریدا دەھێنرێت، ھونەرێکی دەوڵەمەند و کۆن کە لەژێر تەپوتۆزی سیاسەتدا ون بووە''[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.bbc.com/persian/arts/2012/02/120227_l06-separation-win-oscar.shtml بی بی سی فارسی - فارسی - دواین سەردان ٢٦ی ١ی ٢٠١٧
  2. ^ http://www.imdb.com/title/tt1832382/ ئای ئێم دی بی - ئینگلیزی - دواین سەردان ٢٦ی ١ی ٢٠١٧
  3. ^ http://nimakhosravi.blogsky.com/1390/12/08/post-31/[بەستەری مردوو] نیما خوسرەوی - فارسی - دواین سەردان ٢٧ی ١ی ٢٠١٧