چاوەڕوانی گۆدۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چاوەڕوانی گۆدۆ (بە ئینگلیزی: Waiting for Godot) یەکێکە لە شانۆنامەکانی نووسراوەی ساموێل بێکیت، ئەم کتێبە یەکێک لە بەرھەمە ئەدەبییەکانی بەناوبانگی جیھانە.

کورتەیەک لە چیرۆکەکە[دەستکاری]

ئێوارانێ، لە ڕێگایەک، لە دەرەوەی شارێ، لە پاڵ دارێکی بێ گەڵا، دوو مرۆڤی بە ڕواڵەت ھەژار و سەرگەردان بە ناوانی ئیستراگۆن و واڵدیمر لەگەڵ کەسێک بە ناو گۆدۆ کە نازانن کێیە بڕیاریان داوە یەکتر ببینن و چاوەڕوان دانیشتوون. چاوەڕوانی ھیوایێکن بۆ ژیان.

ئیستراگۆن شەوی پێشووی لە ناو چاڵێکدا ڕایبواردووە و کەسانێکی نەناس زۆریان لێ دابوو. قسە سەبارەت بە لێدان، دەیانخاتە بیری توند و تیژی خەڵک و بەداخ دەبوون کە بۆ لە ساڵی ١٩٠٠، ئەو جار کە جوان و لەبار بوون، لە بان بۆرجی ئیفێل خۆیان نەخستە خوارەوە. ئیستراگۆن لە کەوشە تەنەکانی کەوا پای دەتێرنە ئێش و والدیمێر لە کڵاوەکەی کەوا بووە بایس خوریان سەری و ھەر وەھا نەخوشیی میزڵدان، ئازار و ژان دەبینن. ناتوانن ئەو جێگا بەجێ بھێڵن چۆن چاوەڕوانی گۆدۆن و ناچارن لەم شوێنە بمێنن تا ئەو کاتە گۆدۆ بەڵێنی ڕاست دەکاتەوە لەگەڵیان. ئەمان نە دڵگەرمیکیان بەم عەھد و بەڵێنە ھەیە نە بە ئەو شوێنەی دیداریان کە ئەم جێگایە و لە ژێر ئەم دارەسە.

بەڕاس چ داخوازێکیان لە گۆدۆ ھەیە؟ لە دۆعا و پاڕانەوە و چاوەنواڕێ و ویستی بێ چاوەروانی دەدوێن. بێ ئەوەی گۆدۆ ھیچ بەڵێنێکی پێیان داوێت؛ بەڵام ھیوادارن بە یارمەتی ئەو؛ ھەر لە ئەمشەو لە ناو جێگاێکی وشک و گەرم بە زگێکی پڕ و تێر بخەون. کاتێ بانگی قێڕەی وا ڕەنگە ھاتنەوەی گۆدۆ بانگەواز بکات، دەژنەون دەتۆقن و دەلکن بەیەکتردا. دیسان چاوەڕوان دادەنیشن. ئیستراگۆن برسیەتی و واڵدیمریش کە وا دەنکە گێزەرەکەی لە گیرفانیا شاردووەتەوە، پێی دەدا. دوای ئەمە بێجگە شەلەم ئیدی ھیچێ نامێنێ.

ھاتنەوەی کەیخایی ( پۆزۆ ) لەگەڵ نۆکەرەکەی ( لووکی ) ژیانیان لە یەکجۆری دەر دەھێنێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]