جیھانی ڕۆژئاوا (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

جیھانی ڕۆژاوا
Westworld (TV series) title card.jpg
چەشن خەیاڵی زانستی ھەستبزوێن درامی ئەکشن / سەرکێشی / ڕۆژئاوایی
دانەر جۆناسان نۆلن - لیزا جۆی
وەرگیراو لە جیھانی ڕۆژاوا لە لایەن مایکڵ کرایتن
ئەکتەران

ئیڤان ڕەیچڵ ود جەیمس ماردسن

تاندی نیوتن

جێفری ڕایت

ئەنتۆنی ھۆپکینس
ئاوازدانەر(ان) ڕامین جەوادی
وڵاتی بەرھەمھێنەر ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا
زمان ئینگلیزی
ژمارەی زنجیرەکان ١
ژمارەی ئەڵقەکان ١٠
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر برایان بەرک - جێری وێینتراوب - لیزا جۆی - جۆناسان نۆلن - جەی جەی ئەبراھامز
بەرھەمھێنەر(ان) ئازینا ویکھام
مۆنتاژ مارک یۆشیکاوا - تانیا سوێرلینگ - ستیفن سێمل - ئاندرو سەکلر - مارک جۆزیفۆیکز
شوێنەکانی تۆمارکردن کالیفۆرنیا
وێنەگر برێندان گالڤن - ڕۆبەرت ماکلاکلان - پاوڵ کامیرۆن - دەیڤد فرانکۆ - جێفری جور
ماوەی پەخش ٥٧-٩١ خولەک
پەخش
کەناڵ ئێچ بی ئۆ
فۆرماتی دەنگ دیجیتاڵ
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن ٢/١٠/٢٠١٦
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

[بەستەری مردوو]جیھانیی ڕۆژاوا (بە ئینگلیزی: Westworld)، زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی خەیاڵی زانستی ڕۆژئاوایی ھەستبزوێنە لەلایەن جۆناسان نۆلن و لیزا جۆیەوە دروست کراوە. بیرۆکەی زنجیرەکە لە فیلمێکەوە وەرگیراوە بە ھەمان ناو لە ساڵی ١٩٧٣کە ڕۆماننوسی ئەمەریکی مایکڵ کرایتن نوسیویەتی و دەریھێناوە. داستانی جیھانی ڕۆژاوا باس لە جێگەیەکی تایبەت دەکات لە ڕۆژئاوای ئەمەریکا کە ژمارەیەکی زۆر ڕۆبۆتی تێدا دروستکراوە و بە تەواوەتی ڕوی دەرەوەیان لە مرۆڤی ڕاستی دەچێت و کۆمەڵێک کەسی دیکەش کە پێیان دەوترێت میوانەکان سەردانی ناوچەکە دەکەن و دەتوانن بە دانی پارەیەکی زۆر بڕۆنە ناو پارکی جیھانی ڕۆژاوا تا ھەرکارێکیان بوێت بیکەن و ھەرچۆن ویستیان لەگەڵ ڕۆبۆتەکاندا ڕەفتار بکەن، بەبێ ئەوەی ھیچ ترسێک ھەبێت لە ئازارگەیشتن بە میوانەکان.

وەرزی یەکەمی زنجیرەکە لە ١٠ ئەڵقە پێکھاتووە و لە مانگی یازدەی ساڵی ٢٠١٦ کەناڵی ئێچ بی ئۆ ڕایگەیاند کە زنجیرەکە وەرزی دووھەمیشی دەبێت و لە ١٠ ئەڵقە پێکدێت[١]

کاست و کەسایەتیەکان[دەستکاری]

ئیڤان ڕەیچل ود ڕۆڵی دۆلۆرێس ئەبێرناسی: کۆنترین ڕۆبۆتی پارکەکەیە و ھێشتاش کار دەکات، دۆلۆرێس بۆی دەردەکەوێت کە تەواوی ژیانی درۆ بووە[٢]

تاندی نیوتن ڕۆڵی مەیڤ میلەی: یەکێکە لە ڕۆبۆتەکانی پارکەکە و ھاوشێوەی دۆلۆێس بۆی دەردەکەوێت کە تەواوی ژیانی درۆ بووە[٣]

جێفری ڕایت ڕۆڵی بێرنارد لۆو: بەڕێوبەری پڕۆگرامسازی جیھانی ڕۆژئاوایە و دروستکەری ڕۆبۆتەکانە

جەیمس مادرسن ڕۆڵی تێدی فلۆد: ڕۆبۆتێکە تازە چەکدارە و بە دوای دۆلۆرێسدا دەگەڕێت تە پەیوەندیەکەیان زیندوبکاتەوە[٤]

ئینگرد بۆڵسۆ بێرداڵ ڕۆڵی ئارمیستیک: ڕۆبۆتێکە و ئەندامی دەستەی چەتەیی ھێکتۆرە

لەک ھامسوۆرس ڕۆڵی ئاشلی ستەبس: بەڕێوبەری سیکویریتی جیھانی ڕۆژئاوایە

ئەنتۆنی ھۆپکینس ڕۆڵی دکتۆر فۆرد: بنیاتنەر و دروستکەری جیھانی ڕۆژاوا[٥]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://deadline.com/2016/11/westworld-divorce-insecure-renewed-season-2-hbo-1201853994/ دێدلاین - نوێکردنەوەی زنجیرەی جیھانی ڕۆژاوا
  2. ^ http://www.hollywoodreporter.com/live-feed/anthony-hopkins-evan-rachel-wood-676206 ھۆڵیود ڕیپۆرتەر - ڕەیچڵ ھود و ئەنتۆنی ھۆپکینس لە جیھانی ڕۆژاوا
  3. ^ http://variety.com/2014/tv/news/thandie-newton-westworld-hbo-1201282260/ ماڵپەڕی ڤێریێتی - تاندی نیوتن پەیوەندی بە جیھانی ڕۆژئاواوە کرد
  4. ^ http://variety.com/2014/tv/news/james-marsden-westworld-hbo-1201278842/ ماڵپەڕی ڤێریێتی - جەیمس مادرسن پەیوەندی بە جیھانی ڕۆژئاواوە دەکات
  5. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری نەدراوە