ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ
دەرھێنەرسەعید ڕۆستایی
بەرھەمھێنەرسەعید مەلەکان
نووسینسەعید ڕۆستایی
کاستپەیمان مەعادی
نەوید محەممەدزادە
پەریناز ئیزەدیار
ماوەی فیلم١١٠ خولەک
وڵاتئێران
زمانفارسی
داھات١١ میلیارد تمەن

ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ (بە فارسی: ابد و یک روز‎) فیلمێکی ئێرانییە بەرھەمی ساڵی ٢٠١٦ یە و لە دەرھێنانی سەعید ڕۆستایییە. فیلمی ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ لە سی و چوارەمین فیستیڤاڵی فەجر توانیویەتی ٩ خەڵات دەستەبەر بکات. ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ داھاتێکی باشی کۆکردەوە لە ڕیزبەندی پڕفرۆشترین فیلمەکانی مێژوی سینەمای ئێراندا ڕیزبەندی شەشەمی گرتووە و لە دوای فیلمی فرۆشیار پڕداھاتترین فیلمی کۆمەڵایەتی ئێرانییە[١]

چیرۆک[دەستکاری]

ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ باس لە خانەوادەیەکی ھەشت نەفەری دەکات کە ھەر تاکێکی ئەم خانەوادەیە کێشە و گرفتی خۆی ھەیە، گرفتی سەرەکی خانەوادەکەش بابەتی شوکردنی سومەیەی کچە بچووکی خانەوادەکەیە بە کوڕێکی ئەفغانی دەوڵەمەند.

واتای ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ[دەستکاری]

کاتێک زیندانییەک بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لە زینداندا دەمێنێتەوە دەتوانێت داوای پیاچونەوە بکات بە سزاکەیدا تا ماوەی زیندانییەکەی بۆ کەم بکەنەوە،

بەڵام ئەگەر بێت و دادوەر حوکمی ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ بدات بەسەر تاوانباردا ئەوا دەبێت زیندانییەکە بۆ ھەتاھەتا لە زینداندا بمێنێتەوە و یەک ڕۆژیش دوای مردنی لاشەکەی دەبێت لە زینداندا بھێڵرێتەوە

کاردانەوەکان[دەستکاری]

وتەی کاستی فیلمەکە[دەستکاری]

پەیمان مەعادی: ئەوەندە سیناریۆکە بە ڕێک و پێکی نوسرابو لە سەعید ڕۆستاییم پرسی ئایا لە بنەماڵەکەتاندا کەسی ئالودە ھەبووە بە مادەی ھۆشبەر؟، ئەو ڕێک و پێکی و وردییەی لە سیناریۆکەدا ھەبوو سەرسامی کردبووم[٢]

نەوید محەممەدزادە: دەربارەی ڕۆڵی کەسایەتییەکی ئالودە بە مادەی ھۆشبەر دەڵێت: مرۆڤ پێی خۆشە خۆی بخاتە مەترسییەوە

لە سینەمای ئێراندا ڕۆڵی ئالودەمان نەبووە کە شاکار بووبێت، بۆیە کاتێک لە ماوەی مانگێکدا ١١ کیلۆم دابەزاند مانای ئەوەیە کارەکە جێبەجێیە

چونکە تەنھا میکیاژ بەس نییە بۆ جێبەجێ کردنی ڕۆڵێک، ھەر بۆیە ئەگەر ڕۆڵەکەم باش گێڕاوە سوپاسی خودا دەکەم و ئەگەر خراپ گێڕاومە ھەوڵ دەدەم لە کارەکانی داھاتومدا باس ببم، بەڵام جارێکی تر ڕۆڵی کەسایەتی ئالودە وەرناگرم

سەعید مەلەکان - بەرھەم ھێنەر: سوپاسی پەیمان شادومانفەر دەکەم کە ئەم سیناریۆیەی بۆ ناردم، سیناریۆکەم زۆر بە دڵ بوو

دواتر ویستم سەیری کورتە فیلمەکانی سەعید ڕۆستایی بکەم، کورتە فیلمەکانی زۆر باش بوون بە تایبەت کورتە فیلمی مەراسیم

کاردانەوەی ڕەخنەگران[دەستکاری]

ڕەخنەگران دوای بینینی فیلمەکە سەرسامی خۆیان ڕاگەیاند و بۆیە ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ بووە خاوەنی زۆرترین خەڵات لە مێژوی فیستیڤاڵی فەجردا و توانیشی لە ھەر چوار فیستیڤاڵە سەرەکییەکەی ناوخۆی ئێران سەرکەوتو بێت

محەممەدڕەزا گوڵزار ئەکتەری دیاری ئێرانی وتی: ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ باشترین فیلمی مێژوی سینەمای ئێرانە

خەڵاتەکان[دەستکاری]

لە فیستیڤاڵی فەجر-پەخشی سەرەکی[٣][دەستکاری]

بەش کەسایەتی ئەنجام
باشترین فیلم سەعید مەلەکان پاڵێوراو
باشترین دەرھێنان سەعید ڕۆستایی براوە
باشترین ئەکتەری سەرەکی پیاو پەیمان مەعادی پاڵێوراو
باشترین ئەکتەری سەرەکی ئافرەت پەریناز ئیزەدیار براوە
باشترین ئەکتەری پاڵپشتی پیاو نەوید موحەمەدزادە براوە
باشترین سیناریۆ سەعید ڕۆستایی براوە
باشترین مۆنتاژ بەھرام دھقان براوە
باشترین دەنگ ئەمیر میرشکاری و سەید عەلی عەلەویان پاڵێوراو
باشترین میکیاژ سەعید مەلەکان براوە
باشترین فیلمی بە ڕای بینەران سەعید مەلەکان براوە

لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر - پەخشی نیگای نوێ[٣][دەستکاری]

بەش کەسایەتی ئەنجام
باشترین فیلم سەعید مەلەکان براوە
باشترین دەرھێنان سەعید ڕۆستایی براوە

لە فیستیڤاڵی ماڵی سینەما[٤][دەستکاری]

بەش کەسایەتی ئەنجام
باشترین دەرھێنان سەعید ڕۆستایی براوە
باشترین ئەکتەری سەرەکی پیاو پەیمان مەعادی براوە
باشترین ئەکتەری لاوەکی پیاو نەوید موحەمەدزادە براوە
باشترین سیناریۆی ئۆرجیناڵ سەعید ڕۆستایی براوە
باشترین مۆنتاژ بەھرام دھقانی براوە
باشترین دیزاینی جل و بەرگ غەزالە موعتەمەد براوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://fa.wikipedia.org/wiki/فهرست_پرفروش‌ترین_فیلم‌های_سینمای_ایران ویکیپیدیای فارسی، فرۆشی فیلمە فارسییەکان، دواین سەردان ٢٣ی١ی ٢٠١٧
  2. ^ http://namnak.com/فیلم-ابد-یک-روز.p32323 نەمناک، داستان و کاستی ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ، فارسی، دواین سەردان ٢٣ی١ی ٢٠١٧
  3. ^ ئ ا https://www.salamcinama.ir/news/4146/معرفی-فیلم-ابد-و-یک-روز-عکس-های-فیلم-پشت-صحنه-پوستر-و-آنونس ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەلام سینەما، ناساندنی ھەمیشە و یەک ڕۆژ، دواین سەردان ٢٣ی ١ی ٢٠١٧
  4. ^ http://www.bbc.com/persian/arts/2016/09/160913_l51_kheneh_cinema_awards_imagenews بی بی سی فارسی، خەڵاتەکانی فیستیڤاڵی ماڵی سینەما، دواین سەردان ٢٣ی ١ی ٢٠١٧