پەیمان مەعادی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەیمان مەعادی

Payman Maadi 2019.jpg
مەعادی لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر لە ٢٠١٩
لەدایکبوون (١٩٧٢-٠٧-٣٠) ٣٠ی تەممووزی ١٩٧٢ (تەمەن ٥٠ ساڵ)
نیشتەجێیتاران، ئێران
نەتەوەئێرانی، ئەمریکی
خوێندنگەزانکۆی ئازادی کەرەج
پیشە
  • ئەکتەر
  • سیناریۆنووس
  • دەرھێنەر
چالاکبوون٢٠٠٠–ئێستا
ھاوسەرفاراناک قوانلۆ
مناڵ(ەکان)٢[١]
وێبگەpaymanmaadi.com

پەیمان مەعادی، بە پەیمان موعادی'یش ناسراوە (بە فارسی: پیمان مَعادی‎؛ لەدایکبووی ١٩٧٠ لە نیویۆرک) ئەکتەر، سیناریۆنووس و دەرھێنەرێکی ئێرانی–ئەمریکییە. مەعادی بە ڕۆڵگێڕان لە فیلمەکانی جیابوونەوەی نادر لە سیمین و دەربارەی ئێلی ناوبانگێکی باشی وەکوو ئەکتەر دەرکرد، و توانی لە ساڵی ٢٠١١دا، لە فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی بەرلین خەڵاتی ورچی زیوین بۆ باشترین ئەکتەری پیاو لە فیلمی جیابوونەوەی نادر لە سیمین بەدەستبھێنێت.[٢] لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ یەکەم جار بەشداری لە فیلمێکی ھۆلیوود بە ناوی کامپی ئێکس ڕەی کرد.[٣]

ژیاننامە و چالاکی[دەستکاری]

پەیمان مەعادی لە ساڵی ١٩٧٠ لە شاری نیویۆرک لە دایک و باوکێکی ئێرانی ھاتە دنیاوە. مەعادی لە ساڵی ٢٠٠٠ یەکەمین سیناریۆی خۆی بە ناوی ئاوازی قاز نوسی، کە سەرکەوتنێکی باشی بەدەست ھێنا و تا ساڵی ٢٠٠٦ چوار سیناریۆی دیکەی نوسی و لە ساڵی ٢٠٠٧ کورتە فیلمێکی دەرھێنا. لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ یەکەمجار وەکوو ئەکتەر لە فیلمێکی دەرھێنەر ئەسغەر فەرھادی بە ناوی دەربارەی ئێلی دەرکەوت، و ئەم ڕۆڵگێڕانەی وەکوو یەکەمین دەرکەوتن بە دڵی ڕەخنەگران بوو.[٤] دواتر مەعادی لەگەڵ ئەسغەر فەرھادی دەستی بە نوسینی سیناریۆیەک کرد، بەڵام دواتر پڕۆژەکە ھەڵوەشێنرایەوە.[٥] لە ساڵی ٢٠١١ وەکوو ئەکتەری سەرەکی بەشداریی لە فیلمی جیابوونەوەی نادر لە سیمین کرد و بە ھاوبەشی لەگەڵ شەھاب حوسێنی و بابەک کەریمی و عەلی ئەسغەر شەھبازی خەڵاتی ورچی زیوینی باشترین ئەکتەری لە فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی بەرلین بردەوە.[٢] ساڵێک دواتر، مەعادی بۆ یەکەم جار لە ژیانیدا فیلمێکی درێژی بە ناوی بەفر لەسەر ڕووی سنەوبەرەکان دەرھێنا و توانی خەڵاتی باشترین فیلم لە ڕوانگەی بینەرانەوە لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر بەدەست بھێنێت.[٦] دواتر مەعادی بەشداریی لە چەند فیلمێکی دیکە کرد لە نێویشیاندا فیلمی چیرۆکەکان کە لە دەرھێنانی خانمە دەرھێنەری بەناوبانگی ئێران ڕەخشان بەنی ئیعتیماد بوو. لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ یەکەم جار بەشداریی لە فیلمێکی ھۆلیوود بە ناوی کامپی ئێکس ڕەی کرد کە ھاوشانی کریستن ستیوارت ڕۆڵی سەرەکیی گێڕا،[٣] و پاشتریش بەشداریی لە دوو فیلمی دیکەی ھۆلیوود بە نێوەکانی دواھەمین سوارچاکەکان و سیازدە کاتژمێر کرد. دواتریش کاتێک لە زنجیرەیەکی کەناڵی ئەیچ بی ئۆ بە ناوی شەوی بەشداری کرد، ناوبانگێکی جیھانیی زیاتری دەرکرد. پەیمان مەعادی لە ساڵی ٢٠١٥ بەھۆی ڕۆڵگێڕان لە فیلمی ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر پاڵێورا، بەڵام خەڵاتەکەی نەبردەوە؛ پەرویز پەرەستویی بەھۆی ڕۆڵگێڕان لە فیلمی پاسەوانی تایبەت خەڵاتەکەی بردەوە.[ژێدەر پێویستە] دوای چەند کاتژمێرێک لە دابەشکردنی خەڵاتەکان پەیمان مەعادی لە پەڕەی ئینستاگرامی خۆیەوە پیرۆزباییی لە پەرەستویی کرد.[٧] مەعادی لە فێستیڤاڵی ماڵی سینەما خەڵاتی باشترین ئەکتەری بۆ ھەمان فیلم وەرگرت.[٨]

ئیشەکان[دەستکاری]

فیلم[دەستکاری]

ساڵ ناو وەک تێبینییەکان
دەرھێنەر سیناریۆنووس ئەکتەر ڕۆڵ
٢٠٠٠ ئاوازی قاز نەخێر بەڵێ نەخێر لەگەڵ سەعید ئەسەدی
٢٠٠٢ تینووێتی نەخێر بەڵێ نەخێر دیزاینەری پۆشاک
٢٠٠٤ کۆما نەخێر بەڵێ نەخێر
٢٠٠٦ قاوەخانەی ستارە نەخێر بەڵێ نەخێر
٢٠٠٦ شام عروسی نەخێر بەڵێ نەخێر ڕاوێژکاری دەرھێنەر
٢٠٠٧ سووراو بەڵێ بەڵێ نەخێر کورتەفیلم
٢٠٠٩ دەربارەی ئێلی نەخێر نەخێر بەڵێ پەیمان
٢٠١١ ڕەشپۆش نەخێر نەخێر بەڵێ مەسعوود (تەنیا دەنگی)
٢٠١١ جیابوونەوەی نادر لە سیمین نەخێر نەخێر بەڵێ نادر براوەی ورچی زیوی
٢٠١٣ بەفر لەسەر ڕووی سنەوبەرەکان بەڵێ بەڵێ نەخێر براوەی سیمرغی بلوور
٢٠١٤ کامپی ئێکس ڕەی نەخێر نەخێر بەڵێ عەلی ئەمیر
٢٠١٤ مێلبۆرن نەخێر نەخێر بەڵێ ئەمیر
٢٠١٤ چیرۆکەکان نەخێر نەخێر بەڵێ شۆفێری تاکسی
٢٠١٥ دواھەمین سوارچاکەکان نەخێر نەخێر بەڵێ ئیمپراتۆر
٢٠١٦ ١٣ ساعت: سربازان مخفی بنغازی نەخێر نەخێر بەڵێ ئامال
٢٠١٦ ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ نەخێر نەخێر بەڵێ مورتەزا
٢٠١٦ اسب‌های پنجره‌ای: مکاشفهٔ رزی مینگ در اشعار فارسی نەخێر نەخێر بەڵێ پەیمان دەنگی
٢٠١٧ بەراز نەخێر نەخێر بەڵێ خۆی ئامادەبوونی فەخری
٢٠١٧ بمب؛ یک عاشقانه بەڵێ بەڵێ بەڵێ ئیرەج زوکایی دەرھێنەر
٢٠١٨ ناگهان درخت نەخێر نەخێر بەڵێ فەرھاد دەرھێنەر
٢٠١٨ مەتری شەش و نیو نەخێر نەخێر بەڵێ سەمەد
٢٠١٩ داری گوێز نەخێر نەخێر بەڵێ قادر
٢٠١٩ شەش ژێرزەمین نەخێر نەخێر بەڵێ مورات ئالیمۆڤ

تەلەڤیزیۆن[دەستکاری]

ساڵ ناونیشان ڕۆڵ تۆڕ تێبینییەکان
٢٠١٦ The Night Of سەلیم خان ئەیچ بی ئۆ کورتە زنجیرە، ٨ ئەڵقە
٢٠٢٠ جیھانی ڕۆژئاوا ئیلیۆت ئەیچ بی ئۆ ٣ ئەڵقە

شانۆ[دەستکاری]

خەڵاتەکان[دەستکاری]

ساڵ خەڵات پۆل ئیشی پاڵێوراو ئەنجام
٢٠١١ Asia Pacific Screen Awards باشترین ئەکتەر جیابوونەوەی نادر لە سیمین پاڵێوراو
Village Voice Film Poll باشترین ئەکتەر پاڵێوراو
International Cinephile Society Awards باشترین ئەکتەر براوە
فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی بەرلین ورچی زیوی بۆ باشترین ئەکتەر براوە
٢٠١٣ فێستیڤاڵی فیلمی فەجر باشترین فیلم لە ڕوانگەی بینەرانەوە (لەگەڵ جەمال ساداتیان) بەفر لەسەر ڕووی سنەوبەرەکان براوە
٢٠١٣ فێستیڤاڵی فیلمی فەجر باشترین دەرھێنەر پاڵێوراو
٢٠١٤ فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی ڤێسۆول Golden Wheel پاڵێوراو
فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەییی ھەولێر باشترین دەرھێنەر براوە
٢٠١٦ فێستیڤاڵی فیلمی فەجر سیمرغی بلووری بۆ باشترین ئەکتەر ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ پاڵێوراو
ماڵی سینەما باشترین ئەکتەر براوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]