بۆ ناوەڕۆک بازبدە

٢٠٠٤ لە عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  • ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠٠٤ لە عێراق.

پێگە سەرەکییەکان

[دەستکاری]

ڕووداوەکان

[دەستکاری]
  • ١٠ی کانوونی دووەم– خۆپیشاندان لە شاری عەمارە بەھۆی قەیرانی بێکارییەوە. ئەفسەرانی پۆلیس و سەربازەکان تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن.
  • ١٥ی کانوونی دووەم– نەتەوە یەکگرتووەکان ھەڵبژاردنی ڕاستەوخۆی پێش مانگی تەممووز بە ئەستەم ناودەبات، ئەمەش بەھۆی بەردەوامی پشێوی و ھۆکاری دیکەوە.
  • ١٨ی کانوونی دووەم– خۆکوژێک ئۆتۆمبێلێکی پیکاپێکی پڕ لە تەقەمەنی بە ١٠٠٠ پاوند تەقەمەنی لە دەرەوەی بارەگای ھاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا تەقاندەوە و نزیکەی ٢٠ کەسی کوشت و زیاتر لە ٦٠ کەسیش برینداربوون – زۆربەیان عێراقی بوون.
  • ١ی شوبات – دوو خۆکوژ لە ھەردوو مەڵبەندی ٣ی ڕێکخستنی ھەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لقی ٢ی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە یەکەمین ڕۆژی جەژنی قورباندا و لەیەک کاتدا کردە ئامانج. ١١٧ کەس کوژران و ٢٣٥ کەسیش بریندار بوون دواتر ڕێکخراوی تێرۆریستی ئەلقاعیدە بەرپرسیارێتی کارەکە گرتە ئەستۆ.
  • ٣ی شوبات – دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی دان بەوەدا دەنێت کە پێش داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ دا ھیچ ھەڕەشەیەکی نزیک لە چەکی کۆمەڵکوژ نەبووە.
  • ٧ی شوبات – چارڵس، شازادەی وێڵز گەشتێکی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکرد، سەردانی سەربازەکانی کرد لە عێراق.
  • ١٠ی شوبات – لانیکەم ٥٠ کەس لە ھێرشێکی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراودا بۆ سەر ناوەندێکی دامەزراندنی پۆلیس لە باشووری بەغدا کوژران.
  • ١١ی شوبات – لە ئەنجامی ھێرشێکی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر ناوەندێکی دامەزراندنی سوپا لە بەغدا تا ٤٧ کەس کوژران.
  • ٢١ ی شوبات – ئەمریکا ڕێگە بە خاچی سوور دەدات سەردانی سەددام حوسێن بکات بۆ یەکەمجار لە دوای دەستگیرکردنی لە مانگی کانوونی دووەم.
  • ٢ی ئازار – لە لە تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لە مەراسیمی عاشورا نزیکەی ٢٠٠ کەس لە بەغدا و کەربەلا کوژران.
  • ٨ی ئازار
    • ئەنجومەنی حوکمڕانی بە کۆی دەنگ دەستووری نوێی کاتی وڵات پەسەند دەکات
    • ئەبو عەباس بەھۆکاری سروشتییەوە لە ژێر دەستی ئەمریکادا گیانی لەدەستدا.
  • ٣١ی ئازار – لە فەلوجە ھێرش کرایە سەر چوار بەڵێندەری بەرگری ئەمریکی و کوژران و لاشە سووتاوەکانیان بە ئاشکرا بە پردێکەوە ھەڵواسرا.
  • ٢٨ی حوزەیران – دوو ڕۆژ پێش وادەی دیاریکراو، کۆنترۆڵ و سەروەری عێراق لە ئەمریکاوە ڕادەستی حکوومەتێکی کاتی عێراق کرا. عەللاوی دەبێتە سەرۆک وەزیران، پۆڵ بریمەریش وڵات بەجێدەھێڵێت.
    • ئاڵای نوێی عێڕاق
      ١ی تەممووز – سەددام حوسێن بە تاوانی جەنگ دادگایی کرا، لەبەردەم دادوەرێکی عێراقیدا بە حەوت تۆمەتی سەرەتایی دادگایی کرا.
    • ١٢ی تەممووز – لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، عەللاوی سەرۆکوەزیران دروستکردنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی ڕاگەیاند کە دەزگایەکی ھەواڵگری ناوخۆیییە.
  • ئاڵایەکی نوێی وڵات دروست دەکرێت
  • ١٤ی ئەیلوول – ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک بازاڕێکی قەرەباڵغ و بنکەی پۆلیس لە ناوچەیەکی شیعەکانی بەغدا لانیکەم ٤٧ کەس کوژران و ١١٤ کەسیش بریندار بوون.

مردنەکان

[دەستکاری]
  • ٢٤ی ژانویە – عەبدولڕەحمان مونیف، نووسەر
  • ٢٨ی شوبات – ئەندرێس نویامای تەمەن ٢١ ساڵ، یەکەم سەربازی ئیستۆنیا کە لە عێراق کوژرا
  • ٧ی ئایار – والدێمار میلیڤیچ تەمەن ٤٨ ساڵ، ڕۆژنامەنووسی پۆڵەندی و مۆنیرا بیوامران، لە عێراق کوژران
  • ٨ی ئایار – (تەرمی دۆزرایەوە) نیک بێرگ تەمەن ٢٦ ساڵ، مەدەنی ئەمریکی لە عێراق کوژرا
  • ١٧ی ئایار – عزەدین سەلیم تەمەن ٦٠ ساڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمڕانی عێراق
  • ٢٢ی حوزەیران – کیم سون ئیل تەمەن ٣٣ ساڵ، وەرگێڕی کۆریای باشوور، لەلایەن چەکدارە عێراقییەکان سەربڕدرا
  • ٢٨ی حوزەیران – کیس ماتیۆ ماوپین تەمەن ٢٠ ساڵ، سەربازی پلە یەک لە سوپای ئەمریکا، لەلایەن چەکدارە ئیسلامییەکان لە عێراق کوژرا
  • ٢٦ی ئاب – ئێنزۆ جی بالدۆنی تەمەن ٥٦ ساڵ، ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە عێراق کوژرا
  • ٢١ی ئەیلوول – جاک ھێنسلی تەمەن ٤٨ ساڵ، بەڵێندەری مەدەنی ئەمریکی، سەری لەلایەن تیرۆریستە موسڵمانەکانەوە لە عێراق بڕدرا.[١]
  • ٧ی تشرینی یەکەم – کێن بیگلی تەمەن ٦٢ ساڵ، بارمتەی بەریتانی لە عێراق، لەلایەن بارمتەگرەکانەوە لەسێدارەدرا

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Group 'kills second US hostage'». BBC News. September 21, 2004. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)