٢٠٠٣ لە عێراق
ڕواڵەت
ئەمانەی خوارەوە ڕووداوەکانی ساڵی 2003 لە عێراق دەخاتە ڕوو .
پێگە سەرەکییەکان
[دەستکاری]- سەرۆک - سەدام حسێن (تا ٩ی نیسان)
- سەرۆک وەزیران – سەدام حسێن (تا ٩ی نیسان)
- جێگری سەرۆک - تەها موهی ئەلدین معروف (تا مانگی ئایار)
- جێگری سەرۆک - تەها یاسین ڕەمەزان (تا مانگی ئایار)
حکومەتی ئینتقالی:
- سەرۆکی دەوڵەت -
- بەڕێوەبەری حکومەت –جەی گارنەر (٩ی نیسان-٦ی ئایار) پۆل برێمەر
- بەرپرسی حکومەت -
- محەممەد بەحرولعلوم, سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمڕانی عێراق (١٣ی تەمموز – ٣١ی تەمموز)
- ئیبراهیم ئەلجەعفەری, سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمڕانی عێراق (١ی ئاب – ٣١ی ئاب)
- ئەحمەد چەلەبی, سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمڕانی عێراق (١ی ئەیلول – ٣٠ی ئەیلول)
- ئەیاد عەللاوی, سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمڕانی عێراق (١ی تشرینی یەکەم – ٣١ی تشرینی یەکەم)
- جەلال تاڵەبانی ، سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمڕانی عێراق (١ی تشرینی دووەم – ٣٠ی تشرینی دووەم)
- عەبدولعەزیز ئەلحەکیم, سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمڕانی عێراق (١ی کانوونی دووەم – ٣١ی کانوونی دووەم)
ڕووداوەکان
[دەستکاری]کانوونی دووەم
[دەستکاری]- ٧ی کانوونی دووەم - جاک شیراک سەرۆکی فەرەنسا لە پەیامێکی سەری ساڵیدا بۆ هێزەکانی فەرەنسا ڕایگەیاند، پێویستە ئامادەبن بۆ چالاککردن ئەگەر نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیار لەسەر کردەوەی سەربازی لە عێراق بدات.
- ٩ی کانوونی دووەم- هانس بلیکس سەرۆکی پشکنەری چەکی نەتەوە یەکگرتووەکان و محمد مستەفا سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕاپۆرتێکیان پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد .
- ١٨ی کانوونی دووەم-کۆبوونەوەی جەماوەری بۆ ناڕەزایەتییەکان دژی شەڕی عێراق، لە شارە جیاوازەکانی وڵاتانی جیهان لەوانە تۆکیۆ ، مۆسکۆ ، پاریس ، لەندەن ، مۆنتریال ، ئۆتاوا ، تۆرۆنتۆ ، کۆڵن ، بۆن ، گۆتێبۆرگ ، ئەستەنبوڵ و قاهیرە . و لە واشنتۆن دی سی و سانفرانسیسکۆ لە کالیفۆرنیا ئەنجامدا.
- ٢٠ی کانوونی دووەم- لە چوارچێوەی پلانی داگیرکردنی عێراق، جیۆف هون وەزیری بەرگری بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت کە ٢٦ هەزار سەرباز و ئامێری بەریتانیا کە ١٢٠ تانکی تێدایە دەنێردرێت بۆ کووەیت ، پەیوەندی بەو ٥ هەزار سەربازەوە دەکەن کە پێشتر لە ڕێگادان بۆ ئەوێ.
- 23ی کانوونی دووەم- ٣٥٠ سەربازی ئوسترالیا گەشتەکەیان بەرەو عێراق دەستپێکرد، پەیوەندییان بە سەربازانی ئەمریکا و بەریتانیاوە کرد کە پێشتر لەوێ کۆبوونەتەوە.
- ٣٠ی کانوونی دووەم- سەرکردەکانی بەریتانیا، ئیسپانیا ، ئیتاڵیا ، پورتوگال ، مەجارستان ، پۆڵەندا ، دانیمارک ، و کۆماری چیک بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە، ، پشتگیری خۆیان نیشاندا بۆ پلانەکانی ئەمریکا بۆ داگیرکردنی عێراق .
تەممووز
[دەستکاری]٢٢ی تەممووز - ئەندامانی هێزی ئاسمانی 101 لە میانی شەڕێکی سێ کاتژمێری لە مووسڵ عودەی و قوسەیان کوشت.
مردن
[دەستکاری]- ٢٢ی ئازار - تێری لۆید تەمەن ٥٠ ساڵ، پەیامنێری ئای تی ئێن لە باشووری عێراق کوژرا
- ٦ی نیسان - لانس کۆرپۆڕاڵ یان مالۆن ، سەربازێکی لەدایکبووی دبلن لە فەوجەکەی پاسەوانی ئێرلەندای سوپای بەریتانیا ، لە عێراق کوژرا
- ٢٢ی تەمموز - عودەی سەددام حوسێن, موسڵ
- ٢٢ی تەمموز - قوسەی سەددام حوسێن ، موسڵ
- ١٩ی ئاب - سێرجیۆ ڤیێرا دی مێلۆ, بەڕازیلیەکان دیپلۆماتکاری نەتەوە یەکگرتووەکان
- ٢٥ی ئەیلول - ئەقیلە هاشمی ئەندامی ئەنجومەنی حوکمڕانی کاتی عێراق
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ٢٠٠٣ لە عێراق تێدایە.