١١ی شوبات
ڕواڵەت
١١ی شوبات ٤٢ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٢٣ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٢٤ لە ساڵە پڕەکاندا)
ڕووداوەکان
[دەستکاری]- ١٨٠٩ – زانا ڕۆبێرت فلتۆن کەشتییەکی ھەڵمیی داھێنا
- ١٨١٤ – ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی وڵاتی نەرویج، کە بووە ھۆی کۆتایی ھێنان بە یەکێتیی کالمار
- ١٨٨٩ – ڕاگەیاندنی دەستووری میجی لە یابان
- ١٨٩٠ – بەستنی یەکەم کۆنگرەی ئۆڵ دایت
- ١٩٠٢ – پۆلیسی بەلچیکا ھێرشی کردە سەر خۆپیشاندانێک کە لە برۆکسل بۆ داواکردنی مافی ژنان و کەمینەکان ئەنجامدرابوو
- ١٩٦٨ – ھەڵگیرساندنی جەنگ لەسەر سنووری (ئوردون – ئیسرائیل)
- ١٩٧٠ – بەیەکدادان لە نێوان ھێزی ئاسایشی ئوردونی و چەند گرووپێکی فەلەستینی لە شەقامەکانی شاری عەماندا، بووە ھۆی لە دەستدانی گیانی پتر لە ٣٠٠ کەس
- ١٩٧٩ – سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و تەواوبوونی سەردەمی حوکمڕانی شانشینی لە ئێران.[١]
- ١٩٨٦ – مینای فاو کەوتە ژێردەستی ھێزەکانی ئێران لە شەڕی نێوان ئێراق – ئێراندا
لە دایکبوونەکان
[دەستکاری]- ١٨٤٧ – تۆماس ئێدیسۆن، ئەندازیار و بازرگانی ئەمریکی و، داھێنەری گڵۆپی ڕووناکی و فۆنۆگراف (مردووی ١٩٣١)[٢]
- ١٩٢٠ – مەلیک فاروقی شای میسر
مردنەکان
[دەستکاری]- ١٩٩٠ – لەدایکبوونی ڕۆژنامەنووسی کورد قاسم سروش Qasim srush لە شاری ھەولێر لە ساڵی ١٩٩٠ لە دوایی شەری نێوان عێراق -ئێران
- ٢٠٠٠ – ڕۆجیە فادیم دەرھێنەری فەرەنسی
- ٢٠٠٨ – فوئاد تکەرلی نووسەری ئێراقی
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «1979: Victory for Khomeini as army steps aside». BBC News. ١١ی شوباتی ١٩٧٩. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Thomas Edison | Biography, Inventions, & Facts». Encyclopædia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە February 11 تێدایە. |