ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/سەردەشت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

وتاری پاڵێوراو: سەردەشت (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: سەردەشت شارێکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران کە لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتووە. ئەو شارە ناوەندی شارستانی سەردەشتە و یەکێک لە شارەکانی ناوچەی موکریان ھەژمار دەکرێت. سەردەشت لە نزیکی سنووری ئێران و عێراقدا ھەڵکەوتووە و لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھاوسنوورە. ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە لە ساڵی ٢٠١٦، بەرامبەر لەگەڵ ٤٦٬٤١٢ کەس لە ١٢٬٥٥١ خێزاندا بووە. شارەکە لە سەردەمی کۆماری کوردستان و ھەروەھا لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران بۆ ماوەیەک لەژێر دەستەڵاتی کورداندا بووە. سەردەشت بەپێی ژمارەی دانیشتووان، ١١ەمین شاری پارێزگای ورمێ، ٢٣ەمین شاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ١٩٧ەمین شاری ئێرانە. خەڵکی سەردەشت کوردن و بە کوردیی ناوەندی و شێوەزاری موکریانی دەدوێن. ھەروەھا زۆربەی خەڵکی شارەکە پەیڕەوی ئایینی ئیسلام و مەزھەبی سوننەی شافعین.

-- AGH (وتووێژ📝) ‏١٩:١٠، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری[دەستکاری]

دژایەتی[دەستکاری]


بێلایەن[دەستکاری]


 لێدوانەکان[دەستکاری]

  • سڵاو بۆ ھەموو لایەک، من ماوەیەکە دەستکاریم لە ویکیپیدیا نەماوە بەس ویستم دوای مانگێک ناچالاکی، ئەو پەڕەیە کە ڕۆژانێکی زۆر خەریکی پەرەپێدانی بووم کاندیدای وتاری ھەڵبژێردراو بکەم. لەبەر دوو ھۆکار ئەو پەڕەم پێشنیار کرد، یەکەم: ماوەیەکی درێژە ویکیپیدیای کوردی ھیچ پەڕەی ھەڵبژێردراوێکی نوێی بە خۆی نەبینەوە، دووەم: لەدوای وتاری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ھیچ وتارێکی کوردی نەبووەتە پەڕەی ھەڵبژێردراو کە ئەمەیان دەتوانێت دوای ئەو ماوەیە ھەناسەیەکی نوێ بۆ ویکیپیدیای کوردی بێت. من زەحمەتێکی زۆرم بۆ پەرەپێدانی ئەو وتارە کێشاوە و پێموا نییە ئاماژەم بە ھیچ سەرچاوەیەکی کوردی، فارسی و ئینگلیزی لە وتارەکەدا نەدابێت، ھەروەھا شایەدیش ھەندێک کاری مابێت کە خۆشحاڵ دەبم گەر بەڕێزان پێم بڵێن کێشەی چییە ھەتا چارەسەری بکەین. AGH (وتووێژ📝) ‏١٩:١٠، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • کاک @Aram: بووەتە مانگی نیسان و ئێستا ھەر پیانۆ لە بەشی ھەڵبژێردراوەکان دایە، ئەو وتارە ھیچ دژێکی نییە و تکایە گەر دەتوانی ھەڵیبژێرە. AHR (وتووێژ) ‏١٤:١٨، ٨ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Ahrir: زۆر سپاس بۆ پەرەپێدانی سەردەشت و ماندووبوونی پێوە دیارە. بە ڕای من لە ڕووی ژمارەی بەشەکانەوە، باشە، بەڵام لەڕووی ناوەڕۆکەوە ھێندە نییە کە لە ئێستادا باجی وتاری ھەڵبژێردراوی پێوە بکەین. بە ڕای من بۆ وتاری باش گونجاوترە و گەر لە داھاتوودا زۆر باشتریش کرا، ئەوا ئەو کاتە دەشێت شایەنی باجێکی ھەڵبژێردراو بێت. ھەڵبەت درێژی پێوەر نییە، بەڵام لە ئێستادا لە پلەی ١٣٨ی پەڕە درێژەکان دێت کە ئەوە زۆر نییە تا ببێتە ھەڵبژێردراو، بەس بۆ وتاری باش بە گونجاوی دەزانم. ئەمە تەنیا ڕای منە و گەر زۆرینەی کۆمەڵگەش بە شیاویان زانی باجی وتاری ھەڵبژێردراوی پێوە بکرێت، ئەوا بایەخ بە ڕای من مەدەن. سپاس ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٨، ٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Aram: سەرچاوەی شارە کوردییەکان زۆر کەمن، ئەویش شارێکی ئاوا بچووک، بەڵام ھیوادارم بەڕێزانی تریش ڕای خۆیان بڵێن و ھەروەھا منیش ھەوڵی پەرەپێدانی زیاتری دەدەم. AHR (وتووێژ) ‏١٦:٠٦، ٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەبیرورای من وتارەکە تەنھا شوێن سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو بکەوێت، بەسە بۆ ئەوەی ببێتە وتارێکی ھەڵبژێێردراو، گەر بە ڕوونی و کوالێتییەکی چاک نووسراوە و شتەکان بەتەواوی خراونەتە ڕوو، بەسە بۆ ئەوەی ببێتە وتارێکی ھەڵبژێردراو زۆر درێژی وتار مەرجێک نییە بۆ ئەوەی وتارێک بکەین بە ھەڵبژێردراو لێرە شتێک ھەڵدەبژێرین و ئەستێرەی پێدەدەین مەبەستەمان لەوەیە ئەو وتارە یەکێکە لە وتارە نایابەکان کە بابەتەکەی بە شێوەیەکی شایستە نووسراوە و شایەنی ھەڵبژاردنە، بۆ نموونە بڕوانە ئەم وتارانە لە ویکیپیدیای ئینلگیزی (Lazarus Aaronson, Hasan al-Kharrat، Bart_King، Ælfheah of Canterbury) ئەم وتارانە ئەوەندەش درێژ نین بەڵام چونکە بە نایابی نووسراون و شوێن سیاسەتەکان کەوتوون ئێستا ھەڵبژێردراون 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٥٣، ٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: من ڕای ئێوە بەرز دەنرخێنم و بە ڕای ھەمووانی دادەنێم، کاتێک ئێوە ڕای خۆتان گوت منیش دواتر سەیری وتاەکەم کرد و بینیم کە بۆ وتارێکی ھەڵبژێردراو کورتە، بەڵام پەرەم پێدا و لە ١٣٨ەوە گەیاندمە ٤٧ەمین وتاری درێژی ویکیپیدیا و ئێستا وەپێش زۆر پەڕەی ھەڵبژێردراوی تر کەوتووەتەوە. ئێستاش پێم خۆشە ڕای نوێتان بڵێن و گەر وتارەکە کەموکوڕیەکی ھەبێت خۆشحاڵ دەبم پێم بڵێن تاوەکوو چارەسەری بکەم و ئینشاڵڵا بۆ مانگی ئایار ببێتە وتاری ھەڵبژێردراو. زۆر سپاس. AHR (وتووێژ) ‏١٠:١٣، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو بەڕێز @Kurd2021: لە خزمەتدام دام، بەڵێ وایە دەتوانرێت پەرەی پێ بدرێت. ئینشاڵڵا وردە وردە ئەو بەشانەی کەموکوڕیان ھەیە جێبەجێ دەکردرێن، ھەروەھا ئەو کارە دوای ھەڵبژاردنیشی دەکردرێت. AHR (وتووێژ) ‏٢٠:٣١، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @Ahrir: ماندوو نەبیت. پێداچونەوەیەکی ئەوێت بەسەر ھەموو وتارەکە، ئێستا یان دوای ھەڵبژاردنی وتارەکە، کێشە نابێت. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏٠٦:٠٩، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

ھەڵبژێردرا AHR (وتووێژ) ‏١٨:٢١، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.