ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردی/ئەرشیڤی ٥
ئەمە ئەرشیڤکراوەیەکی وتووێژە کۆنەکانە. دەستکاریی ناوەڕۆکی ئەم پەڕەیە مەکە. ئەگەر دەتەوێت باسێکی نوێ دەستپێبکەیت یان درێژە بە باسێکی کۆن بدەیت، تکایە پەڕەی وتووێژی ئێستا دەستکاری بکە. |
District
سڵاو، لەزۆر شوێن پێی دەوترێت ناوچە، بەڵام بەپێی ویکیپیدیای فارسی نووسراوە بخش(لای خۆشمان بەپێی فەرهەنگ واتا بەش)، بۆیە بۆ چەند وتارێک وشەی بەش-م بەکارھێناوە، گەر باشتر هەبوو پێم بڵێن. Tessla (وتووێژ) ٢٢:٠٦، ٤ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)
stock character
سڵاو، ئەم ناوە بۆ وتاری سەرەکی پێویستمە. Tessla (وتووێژ) ١٦:٢١، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)
- @Tessla بەختیار سەجادی لە فەرھەنگی زاراوەی ڕەخنەییدا کردوویە بە «کەسێتیی کلیشەیی» یا «کەسێتیی چەندپاتە». Aza (لێدوان) ١٦:٠٧، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)
- دەست خۆش. Tessla (وتووێژ) ١٦:٢٠، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)
Coming-of-age
سڵاو، ئەم ناوەی لەسەرەوە ئاماژەم پێکردووە، چی بنووسین بۆ کوردی باشە؟ هەروەها پۆلی بۆ فیلمیش هەیە، بۆنموونە {Categor:Animated coming-of-age films}. Tessla (وتووێژ) ١٠:٤٧، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)
- @Tessla بە واتای باڵغبوون یان تەمەنی پێگەیشتن دێ. مامۆستا (لێدوان) ٢١:٠٣، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)
- @مامۆستا: دەزانم، بەڵام پێویستە بزانم ئەو پۆلەش چۆن ڕێک دەکرێت لەگەڵیدا. Tessla (وتووێژ) ٠٨:٠٦، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)
Vertigo
سڵاوتان لێبێت، بۆ ئەم وشەیە لە کوردیدا «سەرسووڕان» هەیە، بەڵام نازانم کام شێوەی دروستە؛ سەرەخولێ، سەرسوڕکێ، سەرەسوڕە؟ وە ئەگەر ئەزیەت نەبێ سوڕان بە «و» یان «وو» دەنووسرێت؟ سوپاس. Τωαηα (لێدوان) ٠٨:٢٨، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)
- @د. توانا ع. بەرزنجی سەرگێژخواردن باوە، بۆیە من ئەڵێم سەرگێژە باشە. سووڕانیش بە دوو واوە. Aza (لێدوان) ٠٩:٠٥، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza ڕاستە لە فەرهەنگدا ئەو وشەیە نووسراوە، بەڵام سەرگێژبوون بەرامبەر بە Dizziness ی ئینگلیزییە، کەمێک جیاوازن لە یەکدی. دووبارە سوپاس Τωαηα (لێدوان) ٠٩:١٦، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو بەڕێز @د. توانا ع. بەرزنجی: تکایە واژووەکەت بەتەواوی بکە —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢١:٠٥، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza ڕاستە لە فەرهەنگدا ئەو وشەیە نووسراوە، بەڵام سەرگێژبوون بەرامبەر بە Dizziness ی ئینگلیزییە، کەمێک جیاوازن لە یەکدی. دووبارە سوپاس Τωαηα (لێدوان) ٠٩:١٦، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)
Playoffs
سڵاو، Playoffs زیاتر لە تۆپی پێدا بەکاریەت، بۆ یارییە دواخراوەکان و ئەو یاریانەی نەکراون، یان بە یارییەک دەوترێت کە دوو یانەی دۆڕاو لە Tournamentێکدا بەیەک بگەن، وشەیەکی کوردی گونجاو ھەیە؟ سوپاس. زەمەنCefayî (لێدوان) ١٨:١٣، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو، لە زۆر شوێن (یاری یەکلاکەرەوە)م بیستووە، وشەی یەکلاکەرەوە زۆر بەکاردێت لای ئێمە بۆ ئەم بارودۆخە. سوپاس Τωαηα (لێدوان) ٢٠:٥٤، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)
- گەلەک سپاس! @د. توانا ع. بەرزنجی زەمەنCefayî (لێدوان) ٢٢:١٩، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)
Compact
سڵاو، پێویستم بە بەرامبەرێکی گونجاوە بۆ ئەم وشەیە لە وتاری ئۆتۆمۆبیلی کۆمپاکت، سپاس. Tessla (وتووێژ) ١٠:٠٨، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو، زۆری لێنازانم بەڵام لە سیستەمی ئەوڕوپی ناوی نراوە «ئۆتۆمبێلی خێزانیی بچوک».Τωαηα (لێدوان) ٠٠:١٩، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)
Risk factor
سڵاو، من لە وتارەکاندا بە هۆکاری مەترسی وەرمگێڕاوە، بەڵام هەستدەکەم فاکتەر مانایەکی تری هەیە وەک هاوکۆلکە بۆ نمونە. کێ جێگرەوەی باشتری هەیە بە سوپاسەوە؟ Τωαηα (لێدوان) ٠٠:١٧، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)
Flower or Rose
سڵاو بەڕێزان، لە ویکی کرمانجی وتاری گوڵ هاوتای rose دانراوە، لای خۆشمان گوڵ کراوە بە flower. ئەی چیبکەین بۆ rose ؟ Τωαηα (لێدوان) ١١:٤١، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (UTC)
- @د. توانا ع. بەرزنجی گوڵەباخ. Aza (لێدوان) ٠٦:٣٠، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- دەستخۆش، گەڕانێکم کرد لە ویکیپیدیادا، ئەم وتارە کراوە بەناوی گوڵەباخ Damask rose، جا نازانم چیلێبکەین، ئەو گوڵە دەیان ناوی تری هەیە ئەگەر دانەیەکی گونجاو هەڵبژێرین بەڵکو rose بکرێتەوە گوڵەباخ Τωαηα (لێدوان) ١١:٠١، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- بەڕێز @Aro Salar، خۆی وێنەکەی بارکردووە بۆ کۆمنز، لەوەیە قسەیەکی هەبێت لەم بابەتە.Τωαηα (لێدوان) ١١:٠٣، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @د. توانا ع. بەرزنجی بە فارسی «گل سرخ»یشی پێ دەڵێن، کە ھەمان سوورەگوڵ -ی خۆمانە. گەرچی ئەمرۆکانێ ڕەنگی تریشی لێ دروست بووە و ھەر تەنیا سوور نییە. Aza (لێدوان) ١٢:٠٧، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو@Aza، سوپاست دەکەم ئەگەر هەر خۆت بەدوایدا بچیت و چارەسەری بکەیت، زانیاری من لەوبارەیەوە تا ئێرەبوو و لەوە زیاتر وشەیەکی لێنازانم.Τωαηα (لێدوان) ١٣:٢٦، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @د. توانا ع. بەرزنجی: وشەی ڕۆز و فلاوەر جیاوازییەکەیان ئەوەیە کە فلاوەر گوڵە بە گشتی، وەکو چۆن بە هەموو بونەوەرەکان دەڵێین زیندەوەر، کەچی دنیایەک جۆری لێدەبێتەوە، بەڵام ڕۆز جۆرێکە لە گوڵ، بۆیە بە ڕۆز دەڵێین گوڵەباخ، ئیتر بە هەموو جۆرەکەیەوە، کە دەڵێین گوڵەباخ واتا سورەکەی نییە، کورد وا تێگەیشتووە، وەرە گوڵەباخ بۆ شڵۆڤە بکە، گوڵی باخ، واتا گوڵە زینەکان ئەوانەی زیاتر بۆ جوانین، بەڵام flower تەنانەت بە گوڵی شوتیش دەوترێت flower بەڵام ڕۆز ناگرێتەوە، ئەمە بیر و بۆچوونی منە، زۆر سوپاس.Aro Salar (لێدوان) ٢٢:٠٦، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @د. توانا ع. بەرزنجی بە فارسی «گل سرخ»یشی پێ دەڵێن، کە ھەمان سوورەگوڵ -ی خۆمانە. گەرچی ئەمرۆکانێ ڕەنگی تریشی لێ دروست بووە و ھەر تەنیا سوور نییە. Aza (لێدوان) ١٢:٠٧، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- بەڕێز @Aro Salar، خۆی وێنەکەی بارکردووە بۆ کۆمنز، لەوەیە قسەیەکی هەبێت لەم بابەتە.Τωαηα (لێدوان) ١١:٠٣، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- دەستخۆش، گەڕانێکم کرد لە ویکیپیدیادا، ئەم وتارە کراوە بەناوی گوڵەباخ Damask rose، جا نازانم چیلێبکەین، ئەو گوڵە دەیان ناوی تری هەیە ئەگەر دانەیەکی گونجاو هەڵبژێرین بەڵکو rose بکرێتەوە گوڵەباخ Τωαηα (لێدوان) ١١:٠١، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @د. توانا ع. بەرزنجی: ئێمە بە ڕۆز دەڵێین شەسپەڕ (واتە شەستپەڕ). گوڵباخیش دەڵێین بەڵام گوڵباخ گشتی ترە و بە گشتی بنەماڵەکە دەوترێت. بۆ نموونە بەوەی هەورامی پێی دەڵێ ولەتسی و لە شیلان دەچێش هەر گوڵباخ دەڵێین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٢:١٥، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Pirehelokan شەسپەڕ گوڵباخی نییە، تۆپنە و دڕکیشی نییە. Aza (لێدوان) ٠٦:٢٤، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza: بیستوومە بە Tagetesیش ئەڵێن شەسپەڕ کە زەرد و نارنجییە. لە زمانی ئێمەدا بە ڕۆز/گوڵباخ ئەڵێین شەسپەڕ. بۆ نموونەکانی بڕوانە وشەی شەسپەڕ و چۆنێتیی بەکارهێنانی لە دیوانی قانعدا. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٤:٥٤، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Pirehelokan ھەر ئەوەیە، شەستپەڕ گوڵباخی نییە. تۆپن و زەردە. گوڵ تەبەقێ ھەن، پێش ماچان شەستپەڕ/ زەرد مەبۆ، بێ عەیب، جەمین قورسی خوەر. شەستپەڕ زەردە، گوڵباخی سوور و چێرەیییە. Aza (لێدوان) ١١:٤٦، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza:، سپاس. وتم بولبول بە دینی خۆت گوڵت پێ چاکە یا کوڵمی؟ بە بانگی ئاشکرا بولبول دووسەد تەعنەی لە شەسپەڕ دا. قانع؛ هەروەها: دڵم گوڵێکی شەستپەڕی ئاڵ بوو، عوسمان عوزێری. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٦:٠٦، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- بڕوانە خاڵیش کە بۆ شەستپەڕ نووسیویە: ١) گوڵێکی تۆپی زەردی بۆنخۆشە وەک گوڵە جۆری وایە بەڵام ئەم گەورەترە ٢) گوڵەباخ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٦:١٥، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza:، سپاس. وتم بولبول بە دینی خۆت گوڵت پێ چاکە یا کوڵمی؟ بە بانگی ئاشکرا بولبول دووسەد تەعنەی لە شەسپەڕ دا. قانع؛ هەروەها: دڵم گوڵێکی شەستپەڕی ئاڵ بوو، عوسمان عوزێری. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٦:٠٦، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Pirehelokan ھەر ئەوەیە، شەستپەڕ گوڵباخی نییە. تۆپن و زەردە. گوڵ تەبەقێ ھەن، پێش ماچان شەستپەڕ/ زەرد مەبۆ، بێ عەیب، جەمین قورسی خوەر. شەستپەڕ زەردە، گوڵباخی سوور و چێرەیییە. Aza (لێدوان) ١١:٤٦، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
Pubic hair
لە ھەنبانەبۆرینەدا «ڕێو» بەم مانایە ھاتووە.[١] لە فەرھەنگی کوردی-ئینگلیزیی دکتۆر محەممەدتەقی ئیبراھیمپووریشدا ھەر بەرانبەری pubesـە. بنۆڕە ئێرە (ل. ٥٣٦). لێرەشدا نووسراوە کە لەگەڵ «روم»ی فارسیدا ھاوڕیشەیە. Gêjełûk ١٠:٢٤، ٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو، «ڕوم»یش هەیە، لە کرمانجیشدا ڕوڤک ی پێدەوترێت، بەڵام هەستناکەی ئەم وشانە ناوچەیین زیاتر؟ چونکە وشەی باوتر هەیە کە زۆری خەڵک تێیدەگەن وەک تووکەبەر یان مووی بەرگەدە. سوپاس Τωαηα (لێدوان) ٠١:٣٩، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- لە زمانی ئێمەدا بەرەتووک دەوترێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٢:١١، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @د. توانا، «ڕێو» وشەیەکی ڕەسەنە و دروستکراو نییە، لەبەر ئەمە پێم باشترە. وشەی ڕەسەن و سادە و کۆن لە وشەی دروستکراو باشترە. بێجگە لەمە، یەکێک لە وشە دروستکراوەکان نیوەی تورکییە. «تووک» لە «تووکەبەر (بەرەتووک)»دا تورکییە. ھەروەھا، «ڕۆڤ» یان «ڕێڤ» کرمانجییەکەیەتی. بنۆڕە ئێرە. Gêjełûk ١٧:١٨، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Gejeluk، ببورە من باش حاڵی نەبووم، ئێستا ڕێو (ڕوڤک) بۆ Pubes یان Pubic hair بەکاردێت؟ ئەگەر جیایبکەیتەوە، چونکە بەڕاستی کێشەیە وشەیەک ماناکەی دیاریکراو نەبێت.Τωαηα (لێدوان) ٢٣:٠٥، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @د. توانا، ڕێو = pubic hair. ھەروەھا، pubes ھەر pubic hairـە. لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا pubes ڕەوانەکەری pubic hairـە. وا بزانم لەگەڵ pubisدا لێت تێک چووە. Gêjełûk ٠٨:٥٢، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- ڕاستدەکەیت خراپ تێکەڵمکردووە، خۆی لە ئەسڵدا pubis تاکە و pubes کۆیەکەیەتی لە لاتینی، بەڵام وا دیارە لە ئینگلیزی بۆ pube یش s ێکیان زیادکردووە. دووبارە سوپاس بۆ ڕوونکردنەوەکە Τωαηα (لێدوان) ٠٩:٣٨، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Gejeluk، پێمباشە ئەم وتووێژە بگاتە بنبەست و وتارەکە دروستبکەیت، منیش ئەوەندەی لە توانام هەبێت فراوانی دەکەم و شتەکانی تریش هەر لە وتووێژی وتارەکە با باسبکەین. Τωαηα (لێدوان) ٠٩:٤٤، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @د. توانا، ڕێو = pubic hair. ھەروەھا، pubes ھەر pubic hairـە. لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا pubes ڕەوانەکەری pubic hairـە. وا بزانم لەگەڵ pubisدا لێت تێک چووە. Gêjełûk ٠٨:٥٢، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Gejeluk، ببورە من باش حاڵی نەبووم، ئێستا ڕێو (ڕوڤک) بۆ Pubes یان Pubic hair بەکاردێت؟ ئەگەر جیایبکەیتەوە، چونکە بەڕاستی کێشەیە وشەیەک ماناکەی دیاریکراو نەبێت.Τωαηα (لێدوان) ٢٣:٠٥، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @د. توانا، «ڕێو» وشەیەکی ڕەسەنە و دروستکراو نییە، لەبەر ئەمە پێم باشترە. وشەی ڕەسەن و سادە و کۆن لە وشەی دروستکراو باشترە. بێجگە لەمە، یەکێک لە وشە دروستکراوەکان نیوەی تورکییە. «تووک» لە «تووکەبەر (بەرەتووک)»دا تورکییە. ھەروەھا، «ڕۆڤ» یان «ڕێڤ» کرمانجییەکەیەتی. بنۆڕە ئێرە. Gêjełûk ١٧:١٨، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- لە زمانی ئێمەدا بەرەتووک دەوترێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٢:١١، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
سەرچاوەکان
- ^ «ڕێو»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی ئایاری ٢٠٢٤.
پیتی th
هاوڕێیان ئەم بابەتە زۆر ڕووبەڕووم دەبێتەوە، لەم ویکییەدا پیتی th کراوە بە (ت) وەک وتاری پاتۆلۆجی، تایرۆید …هتد. ئایا ئەمە تا چەند دروستە؟ ئەی چی ئەگەر (س) بەکاربێنین وەک پاسۆلۆجی، سایرۆید؟Τωαηα (لێدوان) ١٧:٠١، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @د. توانا ع. بەرزنجی: زۆر وتووێژ لەسەر ئەم باسە کراوە و با ئەنجامەکەت پێ بڵێم.
- بۆ دەنگی /θ/ ئەگەر وشەکە غەیری عەرەبی بوو، ئەوا ئێمە بە /ت/ دەیخوێنینەوە و دەینووسین. بۆ نموونە «mathematic» دەبێتە «ماتماتیک» نەک «ماسماتیک». ئەگەر وشەکە عەرەبی بوو، ئەوا بە /س/ دەیخوێنینەوە و دەینووسین. بۆ نموونە، «عثمان»، دەبێتە «عوسمان» نەک «عوتمان».
- بۆ دەنگی /ð/ ئەگەر وشەکە غەیری عەرەبی بوو، ئەوا ئێمە بە /د/ دەیخوێنینەوە و دەینووسین. بۆ نموونە «The» دەبێتە «دە» نەک «زە» و «ذە». بەڵام ئەگەر عەرەبی بوو، نازانم و شتێکی وام نەدۆزیوەتەوە بۆ ئەمەیان.
- سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ١٨:٥٨، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aram، زۆر سوپاس، ڕێسایەکی جوانە بۆ θ، بەڵام بۆ ð کەمێک سەیرە، هەرچەندە هیچ وتارێکم نەدیتووە بۆ ئەو دەنگەی دواتریان. بەڵام بەگشتی ڕام وایە تا بکرێ وشەی کوردی بدۆزینەوە خۆمان لەو سەرئێشەیە نەدەین. Τωαηα (لێدوان) ١٩:١٩، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @د. توانا ع. بەرزنجی: سەرچاوان، بۆ عەرەبییەکە بیرم چوو کە ئاماژە بە «میراث» بدەم کە لای ئێمە بووەتە «میرات» نەک «میراس» کە ئەمەیان کەس نەیکردووەتە کێشە. بۆ «The» وتار زۆرن بۆ نموونە بڕوانە وی ئاڕ دە ئەدەرز. یان لە ئینگلیزییش زۆر جار /ð/ بە /d/ دەردەبڕن نەک /ð/. بۆ نموونە «father» خۆی بە /ˈfɑːðər/ دەخوێنرێتەوە، بەڵام ھەر خۆشیان کە بەخێرایی دەیڵێن بە /ˈfɑːdər/ دەری دەبڕن نەک /ˈfɑːzər/. نموونە زۆرن. ڕاستییەکەی ژانەسەر نییە. ڕەنگە من کەسێکی زۆر باشیش نەبم تا ئەمانەت بۆ ڕوون بکەمەوە، بەس منیش لە ویکیپیدیا فێری ئەمانە بوومە نەک قوتابخانە. :) ⇐ئارام وتووێژ ٢٠:٠٧، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aram، نا بەپێچەوانەوە، ئەوەی تۆ دەیکەیت لێرە زۆر پیرۆزترە لەوەی قوتابخانە، بگرە لە زۆر دەزگا گەورەکانیشمان ڕۆژانە ئەتکی زمانی کوردی دەکرێ بەداخەوە😢Τωαηα (لێدوان) ٢٠:٢٦، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @د. توانا ع. بەرزنجی: زۆر سپاس بۆ ستایشەکەتان و ھیوادارم وا بێت، و بۆ ڕستەی دووەمیشت بەداخەوە کە وایە. :( ⇐ئارام وتووێژ ٢٠:٣٨، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو کاک Aram، ئەمڕۆ ئەم وتارەم لە (ئیلیزابێث باثۆری)وە گواستەوە بۆ (ئیلیزابێس باسۆری). کەواتە ئەبێت بیگوازینەوە بۆ (ئیلیزابێت باتۆری)؟ Arya sarhan (لێدوان) ٢١:١٨، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو کاک @Arya sarhan بەخێربێیتەوە. بەڵێ و ڕێک وایە. ⇐ئارام وتووێژ ٢١:٢٤، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)

reservation
سڵاو، گەر توانرا، وشەیەکی گونجاوم بۆ ئەم وشە بیانییە پێویستە، سپاس. Tessla (وتووێژ) ٠٩:٢٢، ١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
User:Tessla دەبێ بە گلدانەوە، دەستبەسەرداگرتن، شاردنەوە، شوێنگرتن. مامۆستا (لێدوان) ١٢:٤٧، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @مامۆستا: منیش کۆمەڵێک مانای دەزانم، بەڵام نازانم کامیان گونجاوە. Tessla (وتووێژ) ١٤:٢٤، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
conjuring
سڵاو «conjuring» بە کوردی دەبێتە چی؟ بانگکردن؟ ئەگەر ھاوتای استحضاری عەرەبی و احضاری فارسی لە کوردیدا ھەمانبێت زۆر باش دەبێت. ھیڤجا (وتووێژ) ١٩:١٩، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Hivja سلاوت لێبێت، conjuring لە زمانی کوردیدا هیچ واتایەکی نییە چونکە وشەیەکی جادوویە، کە لە کوردی خۆماندا دەبێت بە ڕاستە، کە بریتییە لە جادووی بانگکردنی ڕۆحەکان، کە ئەم جۆرە جادووە بەکارهێنراوە بۆ بانگکردنی ڕۆحەکان یان بوونەوەرە ڕۆحانییەکان بە باش یان خراپ Aro Salar (لێدوان) ٢١:٥٧، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aro Salar زۆر سپاس بۆ بەڕێزت، ناوەکەم بۆ فیلمی کۆنجوورینگ دەویست. وابزانم ھەندێکی کورتتر بکەینەوە «بانگکردن» خراپ نابێت! ھیڤجا (وتووێژ) ١٠:٣٨، ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Hivja نەمزانی بۆ ئەوەتە! دە ئەوە دەبێت ڕێک بنوسیت جادووی بانگکردنی ڕۆحەکان Aro Salar (لێدوان) ١٢:٥١، ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aro Salar زۆر درێژ نابێت؟ بەتایبەت ئەگەر بەراوردی لەگەڵ conjuring، استحضار و احضار بکەین :) ھیڤجا (وتووێژ) ٠٠:٣١، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Hivja بەدڵی خۆت، من ڕای خۆمم وت Aro Salar (لێدوان) ١٧:٥٨، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aro Salar زۆر درێژ نابێت؟ بەتایبەت ئەگەر بەراوردی لەگەڵ conjuring، استحضار و احضار بکەین :) ھیڤجا (وتووێژ) ٠٠:٣١، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Hivja نەمزانی بۆ ئەوەتە! دە ئەوە دەبێت ڕێک بنوسیت جادووی بانگکردنی ڕۆحەکان Aro Salar (لێدوان) ١٢:٥١، ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aro Salar زۆر سپاس بۆ بەڕێزت، ناوەکەم بۆ فیلمی کۆنجوورینگ دەویست. وابزانم ھەندێکی کورتتر بکەینەوە «بانگکردن» خراپ نابێت! ھیڤجا (وتووێژ) ١٠:٣٨، ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
Nun
«Nun» لە ئینگلیزی یان «الراهبة»/«راهبه» لە عەرەبی/فارسیدا بە کوردی دەبێتە چی؟ دەبێتە ھەمان ڕاھیبە؟ ھیڤجا (وتووێژ) ٢١:٥٧، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
ھیڤجا ڕەبەن یان دەتوانی قەشەژن بەکاربێنی. مامۆستا (لێدوان) ٢٣:١١، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @مامۆستا سپاس بۆ بەڕێزت وابزانم قەشەژن وشەیەکی باشە وەک مەلاژن. ھیڤجا (وتووێژ) ١٠:٣٩، ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- بەڕای من قەشە ژن هەڵەیە، لەنێو کریستانیەکاندا بە ژنەکان دەڵێن nun کە دەکاتە ڕەبەن، و بە ڕەبەنە پیاوەکان دەڵێن، باوکە Aro Salar (لێدوان) ١٨:٢٧، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aro Salar زۆر سپاس بۆ بەڕێزت، گەر وایە ڕەبەن چاکترە. ھیڤجا (وتووێژ) ١١:٢٦، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- بەڕای من قەشە ژن هەڵەیە، لەنێو کریستانیەکاندا بە ژنەکان دەڵێن nun کە دەکاتە ڕەبەن، و بە ڕەبەنە پیاوەکان دەڵێن، باوکە Aro Salar (لێدوان) ١٨:٢٧، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
gubernatorial
سڵاو @Calak، @Aza، @Pirehelokan، @Gejeluk: هەر کەسێک لە ئێوە بێت، گەر دەزانن بڵێن کە مانای ئەم وشەیە حاکم یان پارێزگار بنووسین، بۆنموونە بۆ ئەم ڕستەیە: ( 1911 Arizona gubernatorial election ). Tessla (وتووێژ) ١٥:٥٠، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Tessla والییەتی. لە کۆنەوە بە governor دەڵێن والی و بەو مەڵبەندەی ژێر فەرمانیشی دەڵێن ویلایەت یا والینشین. Aza (لێدوان) ١٠:٥٧، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- gubernatorial ئاوڵناوە نەک ناو، بۆیە نابێ بە حاکم و.... ناوەکەی وەک ئازا وتی لەگەڵ governator هاوڕیشەیه. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٨:٠٣، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Pirehelokan: بە عەرەبی دەنووسرا حاکم، بۆیە وام دەگووت. بەهەرحاڵ سپاس بۆ هەردووکتان، وشەی والییەتی بەکاردەبەم بۆی. Tessla (وتووێژ) ١٩:٣٣، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Tessla و @Aza: ئەگەر بە کوردی بە Governor (ھەمان Gubernator) دەڵێن پارێزگار و بە Governorate دەڵێن پارێزگا دیارە Gubernatorial دەبێتە پارێزگاری. ویلایەت ئەمڕۆکە زیاتر بۆ State (ویلایەتەکانی ئەمریکا) بە کار دەھێنرێ. چالاک وتووێژ ٠٧:١٥، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Calak پارێزگا بە province یش دەڵێن. بۆ وێنە، پارێزگاکانی ئێران. Aza (لێدوان) ١٤:٠٨، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aza: بەڵێ بەڵام استاندار هەر دەبێتەوە Governor و پارێزگار. چالاک وتووێژ ١٦:٣٤، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)