شیلان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گوڵە شیلان

شیلان یان دلیق (بە لاتینی: rosa canina)، دارێکی بچووکی دڕکاوییە کە گوڵی بۆنخۆشی سوور، سپی یا ئاڵ دەگرێت کە بە ڕەواڵەت لە گوڵەباخ دەچێ بەڵام زۆر بچووکترە و بۆنیشی لە گوڵەباخ کەمتر. ھەر بڕکەیەکی چەندین گوڵ دەگرێت و بڕگەکان پاڵ دەدەن بە یەکەوە و شوێنێکی زۆر داگیر دەکەن. بۆیە ئەم گیایە وەک پەرژینی باخیش بەکار دێت.

ناو[دەستکاری]

مێوەی دلیق

ناوە لاتینییەکەی شیلان واتە rosa canina بە مەعنای گوڵی سەگە. لە بڕێک ناوچەی کوردەواریشدا وشەی ولەسەگانە (گوڵە سەگانە) بە کار دەبرێت کە لەو ناوەوە نزیکە. ئینگلیزییەکانیش ناوەکەیان لە ناوە لاتینەکەوە وەرگێڕاوە. لە عەرەبیشدا ورد الکلابی پێ دەوترێ. ئەم گوڵە چەندین ناوی تری ھەیە لە کوردیدا: دلێق، دلیغ، دلق و دلیک. کۆلیلی شاعیر لە شێعرێکدا ئاماژەی بە دڕکی ئەم گیایە دەکات:

ئەوەندەت دڵ گوشیم تا دافلیقا
لە ژێر پێی تانەدا گیانم تلیقا
لەشی ھەستم حەریرێ بوو ئەویندار
بە تون کێشاتە سەر دڕکی دلیقا

سەرچاوەکان[دەستکاری]