نیکۆلا تێسلا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
نیکۆلا تێسلا
نیکۆلا تێسلا لە تەمەنی ٣٤ ساڵیدا لە ساڵی ١٨٩٠
لەدایکبوون نیکۆلا تێسلا
(1856-07-10) 10ی تەممووزی 1856
سمیلجان، کرواتیا
مەرگ 7ی کانوونی دووەمی 1943(1943-01-07) (٨٦ ساڵ ژیاوە)
نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
واژۆ
TeslaSignature.svg


نیکۆلا تێسلا (بە ئینگلیزی: Nikola Tesla) داھێنەر و موھەندیسی میکانیکی و کارەبای و فیزیازانی سیربی ئەمریکی لە شاری سمیلجان لە کرواتیا لە دایک بووە لە ساڵی ١٨٥٦ ، ئێستا سمیلجان بەشێکە لە کرواتیا پێشوو تر لە ژێر دەسەڵات و سنوری پاشای نەمسا بوو ، باوکی تێسلا قەشە بوو ھەرچەندە دایکی بێ ئیش و کار بوە و خوێندەواریەکی ئەو تۆی نەبووە بەڵام خاوەنی مێشکێکی بەھێز بووە و وە ئارەزووی لە بەکار ھێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنی و میکانیکیەکان بووە ، تێسلا دوا تر رەگەزنامەی ئەمریکی وەرگرتوە ، بەھۆی داھێنان و شۆرشەکانی لە بواری فیزیا و کارەبا و میکانیک و بە تایبەت لە ووزەی کارۆموگناتیسی ئەویش لە کۆتای سەدەی ١٩ و سەرەتاکانی سەدەی ٢٠ م ناوبانگی دەرکرد.

ساڵانی دەست بەکاربوون (١٨٨١-١٨٨٤)[دەستکاری]

تێسلا سەرەتای دەست بە کار بوونی وەکو داھێنەرێکی سەرەتای ھاتە پێش وە ھەروەھا موھەندیسی کارەبا بوو کاتێ لە ئۆفیسی سەنتەری تەلەگرافی لە ناوچەی بۆدابست کاری دەکرد ئەویش لە ساڵی ١٨٨١ ، بۆ ساڵی ١٨٨٢ پەیوەندی کرد بە کۆمپانیای Continental Edison لە پاریس لەو ماوەدا بە پێ ی ھەندێ ھەواڵ و راپۆرت بێت کە بڵاو بوو بوویەوە تێسلا باسی لەوە کرد بوو کە ھەستاوە بە کێشانی نەخشەی بنچینە و بنەماکان بواری کارۆموگناتیسی گۆراو ، کە وەکو دیارە ئێستا لە زۆرێک لەو ئامێرانە بەکار دێت کە لەسەر بنچینەی کارۆموگناتیسی کار دەکەن ، ئەم داھێنانە سەرەتا بوو بۆ ھاتنە ناو جیھانی تەکنەلۆجیا و ھەروەھا دروست بوونی ئاژاوەش لە ھەمان کاتدا لەگەڵ ئەدیسۆن و چەند لایەنێکی تر ، ھەر ئەم داھێنانە بوویە ھۆی بناغەی ئامێر و تەکنەلۆجیاکانی ئێستا و داھاتوو ، وەکو یەکەم مەکینەی دروست کرد لەسەر بنچینەی کارەبای تەزوو گۆر پاشان بەرەو نیو یۆرک ئەویش لە ساڵی ١٨٨٤ ھەموو ئەمانە لە تەمەنی گەنجێتیدا ئەنجامی دان تێسلا داوای لە ئەدیسۆن کرد بوو کە وەکو کارمەند لای خۆی وەری گرێ و بیبا بەرەو نیو یۆرک . ئەدیسۆنیش وەری گرت و بە یەکەوە بەرەو نیو یۆرک گەشتیان کرد ، خەوی مناڵی تێسلا ئەوە بوو بتوانێ بچێت بەرەو ئەمریکا و دەست بەسەر ووزەی تاڤگەکانی نیاگارادا بگرێ.

تاقیگەی تێسلا بۆ رووناکی کارەبای و دروست کردن[دەستکاری]

ھەندێ جار وتراوە تێسلا لەگەڵ ئەوەی زانایەکی زۆرر زیرەک و درەوشاوە بووە لە ھەمان کاتیشدا پیاوێکی بازرگانی فاشیل بوو " لەوە ئەچێ حەزی لە بازرگانی نەکردبێ " ھەرچەندە داھێنانەکانی لە رووی بازرگانیەوە دەکرا سامانێکی زۆر کۆبکەنەوە ، بەڵام ئەدیسۆن پیاوێکی بازرگان بوو وە ھەمیشە لە ھەوڵی سامان کۆ کردنەوە بوو لەگەڵ ئەوەی داھێنەریش بوو بەڵام بەراورد بە تێسلا داھێنانەکانی ئەدیسۆن وەکو شتێکی سادە بوون ئەمانە و ھەندێ ھۆکاری بیر کردنەوە و ئایدۆلۆجی جیاوازیان وای لێ کردن نەتوانن زۆر بە یەکەوە بمێننەوە ئەمەش بووە ھۆکاری ئەوەی تێسلا دوای ماوەیەک کارەکەی وازبێنێت و کارگەکەی ئەدیسۆنی جێ ھێشت تێسلا ھەتا کۆتای ژیانی کە نزیکی ٥٩ ساڵ دەبوو ھەستا بە دروست کردنی تاقی گەیەکی تایبەتی خۆی لە ژێر ناوی " Tesla Electric Light and Manufacturing " تاقیگەی تێسلا بۆ رووناکی کارەبای و دروست کردن ھەر لەوێ بوو تیشکە ئێکسی دۆزیەوە و تاقی کردنەوەی لەسەر خۆی کرد و وە ھەروەھا تریشقەی کارەبای و گلۆپی نیۆن و فلۆرینستینی دروست کرد و وە ھەندێ تاقی کردنەوە و داھێنانی تر کە تەنھا خۆی لێ ی تێ دەگەشت ، دوای ئەوەی تێسلا گەشتێک بەرەو کۆلۆرادۆ دەکات پاشان دوای ماوەیەک دەگەرێتەوە بۆ نیویۆرک لەگەڵ بەرەو پێش چوونێکی زۆری زانستی تێسلا لە زانستی " تۆڕباین " دا پاشان یەکەم ناوەند یا بلێین مەحەتەی ووزەی کارۆئاوی دروست کرد ئەویش لەسەر تاڤگەکانی نیاگرا لە ھەمووشی گرنگ تر تەواو کردنی سیستەمی تەزووی گۆراو بوو .

تێسلا لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا لە ساڵی ١٨٩٦

پەراوێز خستنی‌ تێسلا[دەستکاری]

چیرۆکی‌ پەراوێز خستنی‌ تێسلا لە ساڵی‌ ١٨٨٤ ەوە دەستی‌ پێکرد تێسلا ھەڵسا بە دۆزینەوەی‌ ئامێرێکی‌ نوێ‌ کە توانای‌ دروستکردنی‌ تەزووی‌ A.C ھەبوو (کە زۆر باشتر بوو لە تەزووی‌ D.C) پاش ئەم دۆزیینەوەیە ئەدیسۆن وای‌ بۆ چوو کە پێشکەوتنی‌ دۆزینەوەکانی‌ تێسلا دەبێتە ھۆی‌ رکابەریەکی‌ گەورە بۆ دۆزینەوەکانی‌ خۆی‌ بۆیە ئەدیسۆن تەنھا بە دژایەتی‌ کردنی‌ دۆزینەوەکەی‌ تێسلا نەوەستا , بەڵکو دەستی‌ کرد بە بانگەشە کردن دژی‌ تیسلا و وای‌ بڵاو کردەوە کە تەزووی‌ A.C مەترسیەکی‌ گەورەیە لەسەر ژیانی‌ مرۆڤ وە تێسلاش ھۆکاری‌ سەرەکی‌ ئەم مەترسیەیە ...ئەدیسۆن خاوەنی‌ سەرمایەو ناوبانگێکی‌ زۆربوو کە یارمەتی‌ دەربوو بۆ بڵاوکردنەوەی‌ بیرۆکەکانی‌ لە دژی‌ تیسلا لەبەرامبەردا تێسلا سەرمایەکەی‌ بەشی‌ سەرکەوتنی‌ دۆزینەوەکانی‌ نەدەکرد ئەدیسۆن رایگەیاند کە شەڕی‌ ئەو لە دژی‌ تێسلا نیە بەڵکو لە دژی‌ تەزووی‌ A.C یە (یاخود بەمانایەکی‌ تر لە دژی‌ زانست ە) پروپاگەندەکانی‌ ئەدیسۆن زۆری‌ نەخایەند کاتێک لە ساڵی‌ ١٨٨٨ تیسلا جۆرج ویستھاونس ی‌ دۆزییەوە کە پیشتگیری‌ لە دۆزینەوەکانی‌ دەکرد و بووە پشتگیرییەکی‌ باش بۆی‌ و لە ساڵی‌ ١٨٩٧ شەری‌ نێوان ئەدیسۆن و تیسلا بە سەرکەوتنی‌ تێسلا کۆتایی‌ ھات کاتێک جیھان تەزووی‌ A.C بەکارھێنا لە جیاتی‌ تەزووی‌ D.C.

پێش بینی و بینینەکانی تێسلا[دەستکاری]

تێسلا بە گەورە ترین زانا و داھێنەری مێژوو بە درێژای سەدەکان دانراوە و ھیچ گومانێکیش لە لێھاتووی ئەم کەسە نیە ، پێش بینی و بینینەکانی تێسلا زۆر گەورە تر و لە پێش تر بوو لە چاو ئەو سەدەیەی تێیدا دەژیا وە ھەروەھا زۆر لە پێش زاناکانی تر بوو کە ئەو کاتە گەورە ترین مونافسی ئەدیسۆن بوو ھەروەھا پەیوەندیەکی زۆر کاڵی لەگەڵ ئەنیشتاین ھەبوو بەڵام بە بینین چاویان بە یەک نەکەوتووە ، سەرەتای خوێندن لە قوتابخانەیەک بە ناوی پۆلیتەکنیک بووە پاشان خوێندنی زانکۆشی لە براگ تشیکیە تەواو کردوە و بڕوا نامەی وەرگرتوە ، سەرەتا لەگەڵ فیزیا و بیرکاری خۆی خەریک کردوو شارەزایەکی زۆر باشی ھەبوو بەڵام زوو بە زوو بیر کردنەوەی گۆڕا و ھاتە ناو بواری کارەبا و میکانیک چونکە کارەبا شتێک بوو لای ئەو تووشی سەرسورمانی کرد بوو.

گەڕانەوەی‌ نازناوی‌ دۆزەرەوەی‌ رادیۆ[دەستکاری]

لە ساڵی‌ ١٨٩٨ بە ھۆی‌ ئەوەی‌ تێسلا ھەوڵی‌ گەڕانەوەی‌ نازناوی‌ دۆزەرەوەی‌ رادیۆی‌ دا بۆ خۆی‌ کە لێی‌ دزرابوو ,کارگەکەی‌ تێسلا لەلایەن دەستێکی‌ نادیارەوە ئاگری‌ تێبەردرا و بە ھۆیەوە گشت کەل و پەل و دۆزیینەوەکانی‌ ناوی‌ لە ناو چوون . لەماوەیەکی‌ کەمدا تێسلا توانی‌ گشت کەلو پەلەکان دروست بکاتەوە و دەستبکاتەوە بە دۆزینەوەکانی‌... لە ساڵی‌ ١٩٤٩ دادگایەکی‌ ئەمەریکی‌ مافی‌ دۆزەرەوەی‌ رادیۆی‌ گەڕاندەوە بۆ تیسلا کە خاوەنی‌ ئەسڵی‌ دۆزەرەوەکەبوو و لە ساڵی‌ ١٨٩٣ دۆزیبوییەوە لە جیاتی‌ مارکۆنی‌ کە لە ساڵی‌ ١٨٩٤ دۆزینەوەی‌ ڕادیۆی‌ کە شفی‌ کردبوو , وبەھۆیەوە توانیبوی‌ خەڵاتی‌ نۆبڵ لە فیزیا بە دەست بھێنێت لەساڵی‌ ١٩١٦ بڕیاردرا خەڵاتی‌ نۆبڵ لە فیزیا‌و بە ھاوبەشی‌ بدرێتە ئەدیسۆن و تێسلا بەڵام ھەریەکەیان رەتیان کردەوە خەڵاتەکە لەگەڵ ئەوی‌ تردا وەربگرێت.

پەڕگە:تێسلا لە تەمەنی ٢٣ ساڵی.jpg
تێسلا لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا لە ساڵی ١٨٧٩

دیزاین و نەخشە کێشان لە مێشکیدا[دەستکاری]

وێنەی ڕاستیگیراوی ڕاستی تێسلا لە ژێر یەکێ لە ئامێرەکانی دانیشتووە کە پریشک و تریشقە دەرچووەکەی ملیۆنەھا ڤۆڵت بووە بەڵام تێسلا بە ئاسایی دانیشتووە و کتێب ئەخوێنێتەوە ئەویش لەبەر ئەوەی دەستی گرتوە بە سەر تەزوو و ڤۆڵتیەکەدا و دەزانێ چۆن کار دەکات ، تێسلا لە شەو رۆژێکدا تەنھا 2 کاتژمێر خەوتووە ، زۆرینەی کاتەکانی بە کتێب خوێندنەوە و داھێنان بەسەر بردووە ، تێسلا زۆرینەی داھێنانەکانی لە رێگەی خەیاڵ و بینینی ناو مێشکی بووە وە زۆر پەیوەست بوە بە کتێبی پیرۆزی مەسیح ھەروەھا یەکێ بوە لەو زانایانەی خاوەنی مێشکی فۆتۆگرافیک Photographic Memory بوون لە ناومێشکی دا بە شێوەی ٣ دووری دیزاینی تەنەکانی کردوە پێش ئەوەی ئامێرێک یا تەکنەلۆجیایەکی نوێ ی دروست کردبێ ئەوا دیزاین و تایبەت مەندیەکانی لە مێشکی خۆی دا نەخشە کێشاوە پاشان نموونەکەی بە دەستی دروست کردوە ! کاتێ بابەت دەھاتە سەر زانست و داھێنان و زیرەکی ئەوا تێسلا لە پێش ھەموو مرۆڤێکەوە بوو بەڵام لە بواری بازرگانی دا لاواز بوو چونکە بە جۆرێک کاری دەکرد دەی ویست ئەوەی دروستی دەکات و داھێنانی تێدا دەکات خەڵکی بە ئاسانی و بێ پارە بتوانن سوودی لێ وەرگرن.

تیشکی ئێکسی دەستێک کە لەلایەن تێسلاوە گیراوە
تێسلا کۆیل The Tesla coil wireless transmitter

داھێنانە دیارەکانی تێسلا کە لە ژیانی ئەمرۆدا بەکار دێن[دەستکاری]

  • تەزوی گۆراو " Alternating Current "
  • دەست گرتن بە سەر ڕووناکی دا " Light "
  • تیشکە ئێکس " X-Ray "
  • ڕادیۆ و شەپۆلی ڕادیۆی " Radio "
  • کۆنترۆڵ " Remote Control "
  • ماتۆڕی کارەبای " Electric Motor "
  • ڕۆبۆت " Robotics "
  • لەیزەر " Lazer "
  • پەیوەندیە بێ وایەرەکان " Wireless Communications "
  • ووزەی بێ وایەر " Wireless Energy "
  • ووزەی ئازاد و خۆڕای " Limitless Free Energy "
  • سیستەمی گۆڕین و کەشوو ھەوا " Haarp "
  • مایکرۆوەیڤ " Microwave "
  • تەلەفیزیۆن " TV "
  • کۆیلی تێسلا " Tesla Coil "
  • ڕادار " Radar "
  • مایکرۆسکۆپی ئەلیکترۆنی " Electric Microscop "
  • گڵۆپی نیۆن " Neon Bulb "
  • گڵۆپی فلۆرین " fluorescent bulb "
  • لەرەلەر کەری تێسلا " Tesla oscillator "
  • تیشکی مەرگ " Death Ray "
  • کەمترایڵ " Chemtrail "
  • بیرۆکەی سمارت فۆن " Smart phone "
وێنەی تێسلا کە لە لایەن شاژنی ئەوکاتی ھەنگاریا Vilma Lwoff-Parlaghy وێنەکە کێشراوە

داھێنانە نادیارەکان[دەستکاری]

تێسلا لە نێوان ھەموو مرۆڤەکانی پێش خۆی و سەدەی ئێستا و داھاتوو تاکە کەسە زۆرترین داھێنانی ھەبوو بێ ، بۆیە ئەگەر سەیری مێژووی بکەین و سەیری ئێستا بکەین ھەرگیز کەسێکی تری وەکو ئەو نادۆزینەوە ، ئەوە تەنھا چەند داھێنانێی کەمی بوو ھەرچەندە زیاتر لە ٧٥٠ دانەی تری ھەیە بەڵام زۆرێکیان لە ساڵی ١٩٤٣ دوای مردنی تا ئێستا نازانرێ تەنھا حوکمەتی ئەمریکا و دەزگاکانی CIA و FBI دەزانن وە ھەروەھا ھەندێکیان ھەرگیز ئاشکرای نەکردوە تەنھا ئاماژەیەکی کەمی پێ داون .

لە مانگی ١١ ی ١٩٣٤ دا دەنگۆ بڵاوبویەوە کەوا تێسلا چەکێکی دروست کردوە بۆ بواری جەنگ ، لە قسەکانی تێسلا کە وتبووی " نوێترین چەک بۆ کۆتای ھێنان بە جەنگ " واتە چۆن ؟ مەبەستی چی بوە ! تێسلا ئاماژەیەکی دا بوو بە ناوی " Peace Ray " تیشکی ئاشتی ناوەکە لەگەڵ ئەم جۆرە داھێنانە رێک نەکەوت ، لە وڵاتی نیویۆرک لە رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ھەواڵێک بڵاو بویەوە کە ھەموو دانیشتوانی ئەمریکای توشی شۆک کرد ئەویش بەھۆی ناونیشانەکەی لەسەر لاپەرەی یەکەم بوو کە نوسرا بوو " تێسلای تەمەن ٧٨ ساڵ تیشکی مەرگی دۆزیەوە " بە پێ ی لێکدانەوەی کەسێکی شارەزا بە ناوی Lauren Davis وەصفی ئەم ئامێرەی کرد بوو دەی ووت " The device was, in theory, capable of generating an intense targeted beam of energy " واتە : ئەم ئامێرە بە پێ ی بیردۆز بێت لە توانایدا ھەیە گورزە شەپۆلێکی تیشکی گەورە دروست کات . ھەروەھا دەتوانێ دوژمنەکانیش و ئامێرە جەنگیەکان لە ماوەی چەند چرکەیەک لە ناو بەرێت و وێران کاریەکی گەورە بکات ! Davis دەلێت ئەوەی بیری لێ دەکەیتەوە ئەو وێران کاریەی بیری لێ ئەکەیتەوە دەتوانرێ بەم چەکە ئەنجام بدرێ ، بۆیە ناو برا بە " death ray " داھێنانەکەی تێسلا ئەوە بوو لە رێگەی ئامێرێکی تایبەت سوود وەرگرتن لە کارەبا و بەرھەم ھێنانی شەپۆلێکی فراوانی گەورەی تیشکی گوزە چڕ دروست کردن کە لە توانای دا بوو بە یەک جار زیاتر لە ١٠٠ ھەزار فڕۆکە بخاتە خوارەوە لە دووری ٣٠٠کم تەنھا بە یەک چرکە ، بەڵام ھەتا تێسلا لە ژیانی دا بوو بە تەواوی باسی ئەوەی نەکرد و ھۆکاریشی بۆی ھەیە لەبەر ھەست و سۆزی بوو بیت یا دژی جەنگ و کوشتار بوبێ ، ھەرجەنە ھەتا لە ژیاندا بوە ھەمیشە باسی کردوە ھەتا تێسلا ناو نرا بوو ئەفسانەی تیشکی مردن ، وە ھەر لە ھەمان سەردەم دەنگۆی ئەوە ھەبوو لە جەنگی ساردا جۆرە چەکێکی وا دروست کراوە لە لایەن ھێزێکی زۆرر گەورە کە ھەمان ناوی ھەبوو کە دەتوانێ لە دووریەکی زۆرەوە وێران کاریەکی زۆرر گەورە و فراوان بکا لە ماوەی جەند چرکەیەکدا ئەم جۆرە چەکە لە چەکە ئەتۆمی و بۆمبی ھایدرۆجینی زۆرر بەھێز تر بووە .

داھێنانێکی گرنگ و شێتانەی تری نھێنی تێسلا بریتی بوو لە Oscillator کە بە شێوەیەکی میکانیکی لەرەلەر دروست دەکات کە ناو نرا بوو Tesla Oscillator لە رێگەی ئەم جۆرە داھێنانە دەتوانرێ زەمین لەرزەی دەست کرد ئەنجام بدرێ بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٨٩٣ ز دا دروستی کرد ، لەرەلەرکەری کارەبای میکانیکی کە لە رێگەی ووزەی بەھەڵمبوونی کارەباییەوە بەرھەم دێت ، دوای چەند ساڵێک لە ژیانی ئەوەی راگەیاند بە ھۆی یەک جار تاقی کردنەوەی ئەم ئامێرە کە دروستی کرد بوو ، لە ساڵی ١٨٩٨ ز دا لە شاری نیویۆرک تاقی کردبوویەوە بوە ھۆی زەمین لەرزەیەک ، پاش بڵاو بوونەوەی ھەواڵەکە پاشان ناو نرا ئامێری زەمین لەرزەی تێسلا Tesla earthquake machine.

سەرەتا تێسلا ئەوەی وتبوو کە ئۆسیلەیتەرێکی بچووکی دروست کردوە کاتێ داویەتی لە ئۆفیسەکەی و دای گیرساندوە لەو کاتە لەرەلەرێکی گەورەی بەرھەم ھێناوە و ئەو بینایەی ئەمی تێدا بووە توشی لەرزەیەکی گەورە بووە وە ھەتا کاری کردۆتە بیناکانی دەور و بەری ، ھەرچەندە کێشی ئامێرەکە چەند پاوەندێکی کەم بووە بەلام تێسلا بە جۆرێ لەرەلەرەکەی دیاری کرد بوو ئەوەندە گەورە بوو دەیتوانی بینایەک بە تەواوی بێنێتە لەرزە ، ئەو کەسەی کە لەگەڵ تێسلا بووە و ئاگای لەم تاقی کردنەوە بووە بە پێکەنینەوە گێراویەتیەوە دەڵێت : تێسلا چەکوشێکی لەگەڵ خۆی ھەڵ گرت بوو پاش ئەو ڕووداوە بۆ شکاندنی ئامێرەکە بۆ ئەوەی خەڵک ھەستی پێ نەکەن و دوای کێشەی بۆ دروست نەکەن ھەروەھا ووتبووی بە یاریدەدەرەکەی تۆش خۆت وەکو نەزانێک دەرخە.

تێسلا لە کاتی کتێب خوێندنەوە لە تاقیگەکەی

سروشتی ژیانی تێسلا[دەستکاری]

تێسلا جگە لە لایەنی زانستیەوە جێ ی سەرسورمان بوو لایەکی تریشەوە بەھۆی سروشتی ژیانی و ھەندێ ھەڵسوکەوتی تەواو ناسرا بوو :-

  • لەگەڵ ژمارە ٣ دا پەیوەندیەکی سەیری ھەبوو بە جۆرێ ٣ جار دەستی ئەشۆرد یا ٣ جار بە دەوری باڵاخانەیەکدا ئەسوڕایەوە پێش ئەوەی بچێتە ناوی لەوە ئەچێ تووشی نەخۆشی واسواسی و دەروونی بوو بیت .
  • زۆر ڕقی لە مرواری بوو بە جۆرێ خەریک ئەبوو شێت بێت کە ئەیبینی ، ھەر ئافرەتێ مرواری لە خۆی بەستبووبێ تێسلا قسەی لەگەڵ نەکردوە وە نەشزانرا بۆ ئاوا رقی لێیەتی.
  • تێسلا ژیانی پڕ بووە لە مەینەتی و ئازار وە ژنیشی نەھێناوە ، ژیانی ھاوسەرێتی بە ھیچ جۆرێک بۆ ئەم رێک نەئەکەوت ، پێ ی وابوو ئەگەر زانایەک ژن بێنێ ئەوا داھێنانی گەورەی بۆ ناکرێت و ژن دەبێتە رێگر لە بەردەم کارەکانی !.
  • تێسلا ئەوەی وتبوو کە ئەنجام دانی سێکس دەبێتە ھۆی لاواز بوونی بیری و تەرکیز لە دەست دەدات بەمەش نایەوێ کار بکاتە سەر داھێنان و پرۆژەکانی.
  • ھەموو کۆتای ژیانی لە نیو یۆرک بەسەر برد ، دوو ساڵی کۆتا لە ھۆتێلی New Yorker لە ژوورەکانی ژمارە ٣٣٢٧ کە دەکەوتنە قاتی سێیەم .
  • لەگەڵ ئەوەی تێسلا خاوەنی ئەو ھەموو داھێنان و پرۆژانە بوو بەڵام وەکو کەسێکی ھەژار و بێ کەس دەژیا ئەتوانین بڵێین موفلیس بوو بوو .
  • تێسلا کۆتر باز بوو زۆر حەزی بە کۆتر ئەکرد نەک تەنھا خواردنیان باتێ وبەخێویان کات بەڵکو کۆتری نەخۆش و برینداری ھەڵگرت لەگەڵ خۆی و ئەی برد بۆ ژوورەکەی بۆ ئەوەی چارەسەریان بکات ، وەکو دەلێن کۆترێک دڵی تێسلای بردوە ! تێسلا لەسەر کۆترێک ھەندێ کتێبی نووسیوە نازانرێت بۆ .
  • تێسلا باوەری تەواوی بە زانستی باشکردنی وەچەنانەوە ھەبوو وە دەی وت ھەندێ مرۆڤ بۆ ئەوە ناشێن وەچە بنێنەوە و مناڵیان بێت ! چونکە ئەو کەسانە نازانن بژین و ناتوانن سود بگەیەنن ، ئەویش لە رۆژنامەی Smithsonian بڵاو بوویەوە لە ساڵی ١٩٣٥ کە خۆی نووسی بووی.


ووزەی ئازاد[دەستکاری]

زۆرینە کار و ھەوڵەکانی تێسلا بۆ ئەوە بوو کە ووزە بۆ جیھان دابین کات بە خۆرای Free Energy بێ ئەوەی کەس فلسێک بات ئەویش ئەوەبوو کە ووزەی کارەبا بە شێوەی وایەرلێس بۆ ھەموو جیھان بڵاو بکرێتەوە ئەویش لە رێگەی ھەواوە بەناو زەوی خۆی دا و پێویستی بە ھیچ جۆرە ھێلێکی ووزە نەبوو ھەرچەندە زۆر ھەوڵی دا تەواو کات بەڵام پارەیەکی وای نەبوو تەواوی کا وە حوکمەتیش بە ھیچ جۆرێک یارمەتی نەدا چونکە دەیان زانی ئەگەر ئەم پرۆژە تەواو بێت ئیتر ناتوانن پارە لە خەڵک وەربگرن ، ئەمە گەورە ترین خەوی تێسلا بوو ، ئەو کاتەی تێسلا لە ژیاندا بوو ھەندێ ھەواڵ بڵاوبوویەوە گوایە تێسلا ھەندێ ئامێر و داھێنانی نوێ ی کردوە بە شاراوەی ، ئەم داھێنان و ئامێرانە تەواو سەرنج و باسی سوپای ئەمریکا و ئەڵمانیای راکێشا بوو ، زیاتر لە ٣٥٠ داھێنانی تێسلا لە ٢٥ وڵات سەری ھەڵدا وە زۆریان دوور بوون لە تێگەشتن و باوەر پێ کردن .

Milutin باوکی نیکۆلا تێسلا

کۆتاییەکی ناخۆش[دەستکاری]

گومانی تێدا نیە تێسلا یەکێ بووە لە زیرەک ترین و خەیاڵی ترین مرۆڤ کە لەسەر زەوی رۆشتووە ، لەسەر چەند سایتێکی فەرمی ئەم پڕوپاگەندە نوسراوە باس لە مردنی تێسلا دەکات :

کە بە تەنھا مردوە لە ژوورەکەی خۆی دا ژووری ژمارەی ٣٣٢٧ لە ھوتێلێکی نیو یۆرک سیتی ئەویش ژنێک پێ ی زانی دوای ئەوەی چوویە ژوورەکەی لەسەر دەرگای ژورەکەشی نوسرا بوو do not disturb واتە ئیزعاجم مەکە کە ٢ رۆژ پێش مردنی ئەو نوسینەی دانا بوو ، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە بەھۆی گیرانی دەمارە خوێنبەرەکانی دڵی و ئەویش جەلتە لێی دا بوو بە ، ھەر دوو رۆژ دوای ئەوە FBI ی ژوورەکەی تێسلایان گرت و ھەرچی زانیاری و نوسراوی تێسلا ھەبوو بردیان !!! بۆ ؟ چونکە FBI و CIA دژی تێسلا بوو ھەر گومان لەوان ھەبوو چەند سالێک پێشتوو تر کاتێ تێسلا گەنج بوو تاقیگەکەیان سوتاند راستە تێسلا دانیشتووی ئەمریکا بوو بەڵام ئەوان چارەیان نەویست دەزانن ، چونکە تێسلا داھێنانەکانی بواری جەنگی نە ئەدایە دەستی ئەڵمانیاو ئەمریکا وە ویستی ووزەی کارەبا بکات بە خۆرای وا بکا کارەبا پارەی پێ نەدرێ ، دەسەڵات داران ئەمەیان نەویست بۆیە خەوەکەی تێسلا نەھاتە دی ..راستی تێسلا بەو شێوە نەکوژرا بەڵکو خنکێنرا ، ئۆتو سکۆرزنی otto skorzeny " ١٩٠٨ - ١٩٧٥ " کە زابتێکی دەزگای ھەواڵگری و کردەوە تایبەتەکان بوو لە ھێزە یەکگرتوەکانی نازی SS ی ئەڵمانی لە جەنگی جیھانی دووەم دا تێسلای خنکاند لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا.

کەسێک ھەبوو بە ناوی Eric Bermen کە ھاورێ ی Greg Syzmanski قسە بەیەکەوە دەکەن ئێریک بە گریگ دەلێ کە کەشفی کردوە چۆن ھاوڕێ کچەکەی کچی ضابتی پێشووی نازیە یەکگرتوەکانی SS بووە ئەویش ئۆتو سکۆرزنی پاشان ئۆتو ی لە ئەمریکا بینیوە کە لە وێ ژیاوە بۆ چەند سالێ وەکو دارتاش کاری کردوەکە رەگەزنامەی پێ دراوە لە لایەن CIA دوای جەنگی جیھانی دووەم ،ئێریک ھەندێ جار ناوێکی تەزویر بەکار دەھێنا بۆ خۆی ئەویش ئێریک ئۆریۆن بوو گوێ ی لە ئیعتیرافی تەواوی ئۆتو سکۆرزنی بووە بە نھێنی لەگەڵ ھەندێ ئەندامی کارا ، کاتێ پیر بوو نزیک بوو لە مردن باسی ئەوەی کردوە کە چۆن تێسلای کوشتوە بە بەڵگەوە لەگەڵ سەدان وێنە ، لە نێوان زیاتر لە ١٠٠ بەڵگە و ئیعتیرافی گەورە ئێریک گوێ ی لەوە بوو کە سکۆرزنی بە شێوەیەکی شاراوە بە دەستی خۆی تێسلای خنکاندوە لە رۆژی ٦ ی مانگی ١ ساڵی ١٩٤٣ بە یارمەتی ھاورێیەکی بە ناوی راینھارد گیڵن Reinhard Gehlen. Mohammed Mahdi "ئەو کاتە گیڵن و سکۆرزنی گەنج بوو واتە لە تێسلا گەنج تر بوو دەتوانین بلێین لە نیوە تەمەنی تێسلا کەم تر بوون چونکە سکورزینی لە ساڵی ١٩٠٨ لە دایک بوو بەڵام تێسلا لە ساڵی ١٨٥٦ لە دایک بووە "

لە ئیعتیراف و بەڵگەکانی سکۆرزنی لە زمانی خۆیەوە :

من و گیڵن فێڵمان لە تێسلا کرد و ھەڵمان خەڵەتاند چەند رۆژێ پێشوو تر بۆ ئەوەی وای لێ بکەین زانیاری لێ دەرکەین لەسەر گرنگترین دۆزینەوەکانی ، دوای کوشتنی ، ھەموو نوسرا و شتەکانی تێسلامان دزی کە لە قاسەی ژوورەکەی دا بوو پاشان نوسرا و دۆزینەوە و شتەکانی نێردران بۆ ھیتلەر ، بەڵام دواتر سوپای ئەمریکا توانی نوسرا و دۆزینەوە و تازە گەریە گەوھەرەکانی تێسلا بگێرێتەوە ئەویش لە رێگەی تۆرێکی نھێنی ھەواڵگری لە کۆتایی جەنگی جیھانی دووەم. ئەم ڤیدیۆش ھەندێ زانیاری نھێنی و باشی تێدایە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

مۆزەخانەی نیکۆلا تێسلا

جیھانی ژیاننامەی زانستی

ئەرشیفی ئۆنلاینی تێسلا بۆ نووسین و وتار و کاغەزە بڵاوکراوەکان

کارەکانی نیکۆلا تێسلا لە سایتی فەرمی ئەرشیفی ئینتەرنێت

بنکەی زانستی تێسلا لە Wardenclyffe Tower

ژیان و کاری نیکۆلا تێسلا

دۆکیۆمێنتاری سەرچاوەی تێسلا - مامۆستای بروسکە