نووسینگەی جێبەجێکاری سەرۆک کۆمار (ئەمریکا)
ئەم بابەتە بەشێکی زنجیرەیییە لەسەر |
سیاسەتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان |
---|
نووسینگەی جێبەجێکاری سەرۆکی ئەمریکا (بە </link> کۆمەڵەیەکی کاریگەرە لە ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرۆک کاردەکەن.
ئەم بارەگایە لە ساڵی ١٩٣٧ دامەزرا بۆ پێدانی ئامۆژگاری بۆ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بۆ ھەماھەنگیکردنی دەزگا جیاوازەکانی جێبەجێکردن و کێشانی ستراتیژی جێبەجێکردنی حکوومەت لە لایەک و پەیوەندیکردن لەگەڵ کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕای گشتی لە لایەکی ترەوە. لە ڕاستیدا ئەم بارەگایە بە دڵی دەسەڵاتی جێبەجێکردن دادەنرێت و لە سیستەمی بڕیاردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا شوێنێکی تایبەتی ھەیە.
ستافی سەرۆکایەتی لە ١٠ ئەنجومەن و مەکتەب پێکدێت کە سەرۆک کۆمار سەرۆکایەتی دەکات. ھەروەھا نووسینگەی جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ستافی کۆشکی سپی وەک بەشێکی لاوەکی ستافی سەرۆکایەتی دادەنرێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Executive Office of the President of the United States»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٤.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نووسینگەی جێبەجێکاری سەرۆک کۆمار (ئەمریکا) تێدایە. |