وتووێژ:مەغۆل

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

كێشە لە سەرچاوە[دەستکاری]

ئەمەم لە پۆلی 9 بینیوە كتێبی كۆمەڵایەتی سەرەتای ھێرشکردنی مەغۆلەکان بۆ کوردستان لە ساڵی ١٢٢١ی زاینی کە چەند ناوچەیەکیان لە کوردستان داگیر کرد و سەرەرای ئەوە دانیشتوانی کوردستان بە توندی بەرپەرچی ھرشەکانیان دایەوە و مەغۆلەکانیان وەستاند، لە ساڵی ١٢٣٢ی زاینی مەغۆلەکان سوپایەکی گەورەیان ئامادە کرد بۆ ‌ھێرشکردن بۆ شارەزوور و ھەولێر بەڵام کوردەکان بە یارمەتی خەلێفەی عەباسی توانیان ھێرشەکانی مەغۆلەکان بوەستێنن پاشەکشەیان پێبکەن. پاشان لە ساڵی ١٢٤٣ی زاینی مەغۆلەکان ھێرشیان کردەوە سەر شارەزوور و خەڵکی زۆریان کوشت و زۆر شوێنیان کاول کرد، و لەو کاتەدا خەڵکانکی زۆر رویان کردە وڵاتی شام، دوای ئەمانە مەغۆلەکان بە سەرکردایەتی ھۆلاکۆ ھێرشیان کردە سەر بەغدا، و لەو کاتەیا کرماشان(رۆژھەڵاتی کوردستان) لەبەر ئەوەی کەوتبوە سەر رێگای ھێرشکردن بۆ بەغدا و توانی داگیری بکات دوا خەلافەی عەباسی (اللمستعصم باللە) بکوژن. ھەر لە ھەمان ساڵ ھۆلاکۆ لەشکرێکی گەورەی بە سەرکردایەتی (ئەرقیتۆنویان) نارد بۆ گرتنی قەڵای ھەولێر، بەڵام کوردان توانیان بۆ ماوەی ٦مانگ رووبەروی لەشکری مەغۆلەکان بوەستن، بەڵام بە ھۆی حاکمی موصلی ئەو سەردەمە توانیان بنە ناو قەڵاکەو کوشتارت گەورە بکەن. ئینجا نەرەو باکور رپشتن و شاری (میافارقین) یەکێک لەو شارە کوردیانەی باکور بوو کە بە سەرکردایەتی مەلیک کامیل توانی دوومانگ لەشکری مەغۆلەکان بوەستێنێ.

Gyan333 (لێدوان) ‏٢٢:٥٣، ٣١ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]