بۆ ناوەڕۆک بازبدە

موعتەسیم قەزافی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
موعتەسیم قەزافی
بە عەرەبی: المعتصم القذافي
لەدایکبوون١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٤
تەرابلوس، لیبیا
مردن٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١(٢٠١١-١٠-٢٠) (٣٦ ساڵ ژیاوە)
Sirte، لیبیا
شوێنی ناشتنLibyan Desert
باوکموعەمەر قەزافی
دایکسەفییە فەرکاش
پیشەسیاسەتوان، ئەفسەری سەربازی
دەستپێکی چالاکی٢٠١١
ئەندامی حیزبییەکێتیی سۆسیالیستی عەرەبی لیبیا
ئایینئیسلام
پلەی سەربازیpodpolkovnik
ناکۆکیشەڕی ناوخۆییی لیبیا، شەڕی تەرابلوس
لقی سەربازیھێزی زەمینی لیبیا

موعتەسیم بیللا موعەممەر قەزافی (لەدایکبووی ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٤ و لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ کوژرا) ئەفسەری سوپای لیبیا و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بووە لە لیبیا لە ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١١؛[١] جگە لەوەی کوڕی چوارەمی عەقید موعەمەر قەزافیی لیبیا بووە و ئەندامی بازنەی ناوەوەی بووە. [٢] [٣] [٤] [٥] لە شەڕی سەرتدا بە دیل گیرا پێش ئەوەی لە لایەن ھێزەکانی دژە قەزافیەوە لە "بارودۆخێکی نھێنی"دا بکوژرێت.[٦]

کوشتنی

[دەستکاری]

موعتەسیم بیللا قەزافی لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١دا کاتێک شاری سەرت کەوتە دەستی یاخیبووان، سەرکردەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی ئینتیقالی لە بەرەی سیرت و بەرپرسانی تەرابلوس ڕایان گەیاند، یاخیبووان سەرکەوتوو بوون لە گرتنی موعتەسیم کاتێک ھەوڵی چۆڵکردنی شارەکەی دەدا بە ئۆتۆمبێلێکی خێزانەکەی پێش ئەوەی بیگەڕێننەوە بەرەو شاری بەنغازی. ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی کە لەلایەن یاخیبووانەوە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ گیراون، دەردەخەن کە موعتەسیم قەزافی بێھۆشە – وادیارە لە گازی ناتۆوە – بە کراسێکی سپییەوە کە پڕە لە خوێن. لە کاتی وێنەگرتنی ئەم پارچە ڤیدیۆیانە؛ موعتەسیم لە ژیاندا بوو لە کاتێکدا یاخیبووەکان - کە زۆربەیان گەنج بوون - لە ھەموو لایەکەوە گەمارۆیان دابوو. موعتەسیم لە گرتەیەکی دیکەدا لەناو ماڵێکدا دەردەکەوێت دیسانەوە لەگەڵ شۆڕشگێڕەکان، لەوێدا داوا دەکات ئاو بخۆنەوە لەگەڵ جگەرەیەکدا.[٧][٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Kohlmann، Evan (تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩). «Ibn al-Sheikh al-Libi: October 2009» (PDF). NEFA Foundation. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  2. «Inside Gaddafi's inner circle». Al Jazeera. ٢٧ی شوباتی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
  3. United Nations High Commissioner for Refugees (٢٦ی شوباتی ٢٠١١). «Security Council resolution 1970 (2011) [on establishment of a Security Council Committee to monitor implementation of the arms embargo against the Libyan Arab Jamahiriya]». لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  4. «Fedlex» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  5. Spencer، Richard. «Libya: Who's who in Gaddafi's inner circle». لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  6. «Inside Gaddafi's inner circle». قناة الجزيرة. ٢٧ی شوباتی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
  7. https://web.archive.org/web/20180928122323/https://www.telegraph.co.uk/news/worldnews/africaandindianocean/libya/8823506/Libya-Col-Gaddafis-son-Mutassim-captured-trying-to-flee-Sirte.html
  8. https://web.archive.org/web/20190125090713/https://www.telegraph.co.uk/news/worldnews/africaandindianocean/libya/libya-video/8840174/Amateur-video-shows-Gaddafi-son-Mutassim-alive-after-Sirte-capture.html