ساعدی قەزافی
ڕواڵەت
| ساعدی قەزافی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢٥ی ئایاری ١٩٧٣ تەرابلوس، لیبیا |
| وڵاتی وەرزش | لیبیا |
| باوک | موعەمەر قەزافی |
| دایک | سەفییە فەرکاش |
| پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، بەرھەمھێنەری فیلم، کارمەندانی سەربازی |
| شوێنی یاریکردن لە تیپ | ناوەند، ھێرشبەر |
| ئایین | ئیسلام |
| وەرزش | تۆپی پێ |
| پلەی سەربازی | پێشکار |
| ناکۆکی | شەڕی ناوخۆییی لیبیا |
ساعدی موعەممەر محەممەد ئەبوو مینیار قەزافی کوڕی سێیەمی موعەممەر قەزافی سەرکردەی لیبیا و یاریدەدەری فەرماندەی یەکە ئەمنییەکان، یاریزانێکی تۆپی پێیە و لە پۆستی ھێرشبەردا چالاک بوو. کەتیبەکەی بەشدار بوو لە ھەوڵەکانی باوکی بۆ خامۆشکردنی شۆڕشی ١٧ی شوبات، کە بە شێوەیەکی ئاشتییانە دەستی پێکرد و دواتر بوو بە چەکداری و بووە ھۆی ھەڵگیرسانی شەڕی زۆر لە نێوان شۆڕشگێڕان و کەتیبەکانی قەزافی دوای ھەڵگیرسانی شەڕ لە لیبیا، ساعدی قەزافی ھەڵھات[١] و لە ٦ی ٣ی ٢٠١٤ ڕادەستی دەسەڵاتدارانی لیبیا کرا و لە دادگا بێتاوان دەرچوو، و لە ساڵی ٢٠٢١ ئازاد کرا بۆ ئەستەمبوڵ.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «بعد احتجازه سبع سنوات.. إطلاق سراح نجل معمر القذافي». www.alhurra.com (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «الإفراج عن الساعدي القذافي ومغادرته ليبيا إلى إسطنبول». BBC News عربي (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.