خودای باوک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خودای باوک

خودای باوک (بەئینگلیزی: God the Father، بەعەرەبی: اللە الآب)، ناوێکی ڕەگەزێنراوە و دراوەتە پاڵ خودا لە ھەندێک لە ئایینە یەکتاپەرستییەکاندا، بەتایبەتی لە باوکایەتییە ئیبراھیمییەکاندا. لەیەھوودییەتدا، خودا ناو دەبرێت بە باوک چونکە ئەو دروستکەرە، ژیانپێدەرە، یاسادەرە و پارێزەرە.[١] لە تەقلیدی مەسیحییەتدا، خودا پێی دەوترێت باوک بەھۆی پەیوەندی نێوان باوک-کور کە لەلایەن یەسووعی مەسیحەوە دیارخرا بەھەمان ئەو ھۆکارانەی سەرووتر.[٢]

بەگشتی، ناوی باوک ڕۆڵی خودا دەردەخات وەکوو ژیانپێدەر، دەسەڵاتدار و پارێزەرێکی بەھێز، زۆرجاریش وەک بێ وێنە، ئۆمنیپۆتێنت، ئۆمنیسایەنت، ئۆمنیپرێزنت لەگەڵ دەسەڵاتی ناکۆتا و خێرومەندی ناکۆتا کە دەچێتە ئەودیو تێگەیشتنی مرۆڤەوە.[٣] بۆ نموونە، پاش ئەوەی تۆماس ئەکویناس یەکێک لە شاکارەکانی خۆی بەناوی سووما تیۆلۆجیکا تەواو کرد، دەگاتە ئەو باوەڕەی کە ھێشتا تێگەیشتنی ئەو بۆ خودای باوک دەستی پێ نەکردووە و ئەمە سەرەتاش نییە[٤]

ڕەگەزی خودا[دەستکاری]

زۆرینەی جار سیفەتە نێرینەکان دەدرێنە پاڵ خودا، لە کتێبە پیرۆزەکان و گەلێک لە تەقلیدە یەکتاپەرستییەکاندا. لەکتێبی پیرۆزدا، خودا ڕاستەوخۆ ناونیشانێکی نێرینەی پێدەدرێت کە «باوک» ـە، لەھەردوو لە پەیمانی کۆن و پەیمانی نوێدا.

بەزۆریی، خودا وەکوو ڕۆحێک پێناسە دەکرێت، بەو شێوەیە ڕەگەزێکی مرۆڤانەی بایەلۆجی نییە. بۆ نموونە لە فێرکردنەکانی کڵێسای کاسۆلیکدا، لەژمارە ٢٣٩ دا، زۆر بەتایبەتی ئەم ڕوونکردنەوەیە ھاتووە: "خودا نە پیاوە و نە ژنە، ئەو خودایە".[٥]

لە مەسیحییەتدا[دەستکاری]

زنجیرەوتار لەسەر

ئایینی مەسیحییەت


|باوەڕەکان

خودا
(باوک · کوڕ · ڕۆحی پیرۆز)
مەسیح
(ژیانی · لەدایکبوونی · بەئاگاهێنانەوەی چیا بەنێردراوکردنی گەورە · مردن و هەستانەوە)
لاهووت · حەوت نهێنی پیرۆز
باوەڕ · نەجاتدان · نوێژکردن · شەیتان · دەججال · ڕۆژی قیامەت · شاهەنشایەتی خودا · سیانەیی پیرۆز · تەنها بە باوەڕ · دایکی خودا

مێژووی مەسیحییەت

بەرەبەیانی مەسیحییەت · ئەنجومەنە گشتییەکان
چەوساندنەوەکان · لێکترازانی گەورە

کەسایەتی کاریگەرەکان

مریەمی پاکیزە · دوانزدە قوتابییەکە
پۆڵسی تەڕسووسی · تۆماس ئەکویناس · باوکانی کڵێسا
ئەسناسیۆس · مارتن لوتەر · جۆن کاڵڤن

کتێبی پیرۆز

پەیمانی کۆن · پەیمانی نوێ
· ئەپۆکریفیا · دەستنووسەکان · وەرگێڕانەکان

بنەماڵە مەسحییەکان

کاسۆلیک · ئۆرسۆدۆکسییەتی ڕۆژهەڵاتی · ئۆرسۆدۆکسییەتی کۆن · نەستووڕییەت · پڕۆتێستانت

شارستانییەت

ڕۆژژمێر · کاریگەری گشتی · کەسایەتییە دیارەکان · زانا مەسیحییەکان

ژیانی ئایینی

جەژنەکان · هێماکان
نوێژی بەکۆمەڵ
پایەبەرزان · ڕەهبانییەت
پاپا · بەتڕیرەک · سەرەک قەشە · قەشە

کڵێسا و کاتدرائییەتەکان

کاتدرائییەت · کڵێسا
کڵێسای قیامەت · کڵێسای لەدایکبوون
کڵێسای مزگێنیدان · کاتدرائییەتی پایەبەرز بوتڕوس

شوێنگە پیرۆزەکان

قودس · بەیتلەحم · ناسیڕە · ڤاتیکان · چیای ئاتۆس شوێنی تر

ئەمانەش ببینە

دەروازەی مەسیحییەت
لیستی وتارە مەسیحییەکان
مەسیحییەت بەپێی وڵات

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Gerald J. Blidstein, 2006 Honor thy father and mother: filial responsibility in Jewish law and ethics ISBN 0-88125-862-8 page 1
  2. ^ Thomas Weinandy, Jesus the Christ OSV Press ISBN 1-931709-68-8 page 41
  3. ^ Lawrence Kimbrough, 2006 Contemplating God the Father B&H Publishing ISBN 0-8054-4083-6 page 3
  4. ^ Thomas W. Petrisko, 2001 The Kingdom of Our Father St. Andrew's Press ISBN 1-891903-18-7 page 8
  5. ^ David Bordwell, 2002, Catechism of the Catholic Church,Continuum International Publishing ISBN 978-0-86012-324-8 page 84